21/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌ڕه‌نسا گۆڵبارانی سویسرا ده‌كات
له‌یارییه‌كی پڕگۆڵدا هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و سویسرا به یه‌كگه‌یشتن و فه‌ڕه‌نساش توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ له سویسرا بباته‌وه . هه‌رچه‌نده له دوا خوله‌كی یاری كه‌ریم بنزیما گۆڵی شه‌شه‌می تۆمار كرد بهلاَم ناوبژیوان ئه‌ژماری نه‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بنزیما گۆڵه‌كه تۆمار بكات ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدابوو .
له‌م مۆندیاله فه‌ڕه‌نسا ئاستێكی زۆر به‌رز نیشان ده‌دات و له دوو یارییه‌ی كه ئه‌نجامی دا به بردنه‌وه كۆتایی پێ هێناوه . له یاری یه‌كه‌می خۆی به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هیندۆراسی برده‌وه و له به‌رامبه‌ر سویسراش 5 گۆڵی تۆمار كرد و به‌كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ توانی خۆی به‌ئاسانی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 16 ی مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل .