20/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گه‌رمیانی"خەڵکی ئیسلامی ئامادە نییە شەڕ لەدژی ئەهلی سونەو لایەنە ئیسلامییە ستەم لێکراوەکانی عێراق بەوەکالەت بۆ هیچ لایەک بکات
پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) توانیان شاری موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كۆنترۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و ده‌ره‌كی به دوای خۆی هێناو وه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی یان به شكست خواردوو ناوبرد."
وه هه‌روه‌ها ئێستاش هه‌واڵێك هه‌یه بۆ لێدانی ئه‌و چه‌كدارانه له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێران,"
له به‌رامبه‌ریشدا دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك هۆشیاری ده‌داته سه‌ركرادیه‌تی كورد‌و ده‌ڵێت.سەرکردایەتی کورد دور لەعاتیفەو موزایەدە بەسەر یەکەوەکردن،لەم پرسە گرنگ و چارەنوس سازەدا یەک هەڵوێست بن و کورد‌و هەرێمی کوردستان لەم شەڕە ئەقلیمیە کاول کاریە بپارێزن و ڕیسی یەکتر نەکەنەوە بەخوری."
ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه،"خەڵکی ئیسلامی ئامادە نییە شەڕ لەدژی ئەهلی سونەو لایەنە ئیسلامییە ستەم لێکراوەکانی عێراق بەوەکالەت بۆ هیچ لایەک بکات
ئه‌مه‌ش ده‌قى نوسينه‌كه‌يه‌كه.
ئومێدەوارم:
1_سەرکردایەتی کورد دور لەعاتیفەو موزایەدە بەسەر یەکەوەکردن،لەم پرسە گرنگ و چارەنوس سازەدا یەک هەڵوێست بن و کورد‌و هەرێمی کوردستان لەم شەڕە ئەقلیمیە کاول کاریە بپارێزن و ڕیسی یەکتر نەکەنەوە بەخوری،بەتایبەتی یەکێتی و پارتی،کەزۆر بەداخەوە ئێستا هەڵوێستەکانیان جیاوازی پێوە دیارە،یەکێتی هەنگاوەکانی بەئاراستەی بەشداری کردنەو پارتیش خۆلادانە لەشەڕەکە،سیناریۆو پلانی جۆراو جۆریش هەن بۆ تیوەگلانی کورد،بارودۆخەکە زیرەکی و وریاییەکی زۆری دەوێ بۆ خۆ پاراستن لەم شەڕەی کە کورد((لا ناقە فیها ولا جمل))وەک عەرەب دەڵێ.
2_سەرکردە ئیسلامییەکان لەوە ئاگادار بن: کەخەڵکی ئیسلامی ئامادە نییە شەڕ لەدژی ئەهلی سونەو لایەنە ئیسلامییە ستەم لێکراوەکانی عێراق بەوەکالەت بۆ هیچ لایەک بکات،ئەم شەڕەی کە ئێستا لەئارادایە زۆر جیاوازە لەو شەڕەی کەساڵی پار خەریک بوو لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێ ((کەئێمە بەشێکین لەدانیشتوانانی))و ئەوکاتەو بۆ ئەو شەڕەو بەمەجی خۆمانەوە هەڵوێستمان دیار بوو.