19/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژنامه‌ی ئندپێندی به‌ریتانی (کورد له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی نزیک بۆوه )
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی پێنج شه‌مه ڕۆژنامه‌ی ئندپندی به‌ریتانی ده‌ڵێت به هاتنیده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش )و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی شاری موسڵ ده‌رفه‌تێکی زێڕینی دا به کورده‌کان و توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر که‌رکوک که به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده و سوپای عێراقی ده‌رچوو تێیدا و یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراق کۆتای هات .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت جارێکی تر کورد ده‌ست به‌رداری که‌رکوک نابێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌هێز بون و نزیک بونه‌وه له سه‌ربه‌خۆی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی که له‌و پێناوه‌دا خه‌باتیان کردوه .
که‌رکوک چوار کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌وره‌ی عێراقی تێدایه که کورد ده‌ستی گرتوه به سه‌ر سێیه‌کی ئه‌و نه‌وته‌دا که‌ئه‌مه‌ش ته‌واوی داهاتی ده‌ستبه‌ر ده‌کات .
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆربه‌ی تابیبه‌تمه‌ندیه‌کانی به ده‌وڵات بونی تێدایه و له توانای دا هه‌یه که سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت .