02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موسڵمانانێك كه له خزمه تی عه لمانیه تدان
پاش پێپه ڕ بـــــوونی نزیكه ی دوو ساڵ به سه ر سه رهه ڵدانی شۆڕشه كانی به هاری عه ره بی دا ,له چوار چێوه ی جیهانی عه ره بــــــی و ئیســـــــلامی دا ,ئه و شۆڕشانه ی كه ده سه لاَتی دكتاتۆر ه كلاسیكی وكۆنه كانی له گۆڕ نا له ناوچه كه دا ,ده توانین ئه و دیمه نه وڕوانینی سیاسی و كۆمه لاَیه تی ورۆشنبیری وولاَتــــانی به هاری عه ره بی له م ڕسته یه ك دا كۆ بكه ینه وه كه (ململانێی ئایدۆلۆژییه كانه )ئه وه ی ڕو ده دات و ڕویداوه له میسر و تونس و لیبیا و یه مه ن و سوریا و ئوردن و سودان و جگه له و وولاَتانه دا ته نها بریتییه له به ره نگارییه كی ڕون و ئاشكرایه له نێوان ئیســــلام و عه لمانیــــه ت دا ,نه ك ته نها ئیسلام وه كو ئاین و بیروبـــــاوه ڕ به ڵكو وه كو ناوه ڕۆك و پێكهاته یه كی شارستانی و ڕه وشت و ڕۆشنبیــــری و په یڕه ویاسایه كی به ها و خو ڕه وشت و كۆمه لاَیه تییه كان كه دراشته وه ی ژیان ده كات به شێوه یه كی ته واو بێ كه م و كوڕی له ژێر رۆشنایی سروشی و په یامی خوایی دا و كلتوری قووڵی ئوممه تی ئیسلام له ڕوی مێژوییه وه ,هه روه ها بواره كردارییه فراوان و ده وڵه مه نده كانی دا له هه موو بواره و ئاسته جیاواز و بوار و بارودۆخه هه مه لایه نه كان دا,كه موسڵمانانی پێشین سه ركه وتن و ده ستكه وتی مه زنیان له سایه دا تۆمار كرد و به ده ستهێنا. و ئوممه تی ئیسلامی و بۆ ماوه ی چه ندین سه ده سه رداروفه رمانڕوایی جیهانی پێ ده كرد,وقه ڵغانێك بوو بۆ خۆ پاراستن له به رانبه رهه ڕه شه وپیلانی نه یارانی ده ره كی و بۆ ماوه یه كی دوور,هه كه ده ستی هه ڵگرت ودوور كه وته وه له وبنه ما پیرۆزه ته واو پێگه و ده سه لاتی خۆی له ده ستدا ,ودوژمنانی به سه ردا زاڵبوون ودووچاری په رته وازه یی ولاوازی بویه وه ,وه له نێوانی عه لمانییه ت :ئه و به رهه مه رۆشنبیرییه هاورده یه ی ئه ورۆپای رۆژئـــــــــاوا,كه سه رهه لدان و دروستبوونی له بارودۆخێكی و هه ل و مه رجێكی سیاسی و ئاینی و كۆمه لاَتی تایبه ت به رۆژئاوا و ژینگه ی ئه و ناوچه یه هاته كایه وه و دروست بوو,هاوشێوه ی ڕاپه ڕینێكی فراوان بوو بۆ دیاری كردنی نوخبه و ده سته یه كی هه ڵبژارده ی زانستی و رۆشنبیری بوو له دژی زۆڵم و سته مكاری كلێســا,كه به شێوه یه ك بوو زۆر به رچاو و فراون سنووری خۆی به زاندبوو له به ره نگار بوونه وه ی هه موو بنه ما زانستییه سه لمێنراوه كان و دژایه تی كردنی لێكۆلینه وه و دۆزینه وه زانستییه كان له بواره جیاوازه كانی ژیان دا .و پیداگری له سه ر سه پاندن و پاوانكردنی هزر و هۆشی خه ڵك وسه پاندنی ئامۆژگاری و بنه ماكانیان به سه ر بیر و هۆشی سه رجه م چین و توێژه كانه وه ,هه وه ها شێواندن و تیكه ڵكردنی بۆماوهو كلتوری كۆن وڕاستییه زانستییه سه لمێنراوه كان دا .به جۆریك كلێسا بووه مایه ی كۆیله كردنی هه موو خاوه ن هزر و فیكره كان,له و سه روبه نده دا عیلمانییه ت هاته كایه وه وه كو پێویستییه كی ده روونی و فیكری ئه و سه رده مه ی ڕۆژئــــاوا.بۆیه عه لمانییه ت له و بارودۆخ و كه ش و هه وایه ی تیایدا سه ری هه ڵدا و دروست بوو سه ركه وتنی به رچاو و گه وره ی به ده ست هێنا له بواری ئابووری و زانســـــتی و سیاسی دا ,ئه گه ر چی به ته واوی له بواره كانی كۆمه لاَیه تی و ئه خلاقیدا ته واو دواكه وت و سه رنه كه وت.ئه م عه لمانییه ته له گه ڵ په لاماری داگیركاری گشتگیری ئه وروپا دا دزه ی كرد بۆ جیهانی ئیســـــــلامی له سه ر پشتی فرۆكه و تانك هێنرایه ووڵاتانی ئیسلامییه وه و به زۆر سه پێنرا به سه ر ئه و وولاَته داگیركراوانه دا ,وه له به ر ئه وه ی فیكر و داهینانێكی رۆژئاواییه و له و بارودۆخه ی ئه وان دا و له به ر پێویستییه كی ئه و كۆمه ڵگایه دروست بووه وه كو ژه هرێكی كوشنده بوو كه به هه موو جه سته و جومگه كانی ئوممه تی ئیسلامی دا بلاَو بویه وه ,كه چگه له خاپوور بوون و كاولكاری و سڕینه وه ی مۆركی نه ته وه یی و له ده ستدانی ناسنامه ی تایبه تمه ندێتی هیچی دیكه ی له گه ڵ خۆ نه هێنابوو. و خۆ هه ڵواسین به كلكی ڕۆژئـــــاواوه و لاسایكردنه وه ی ڕێچكه و هه نگاوه كانی ئه وان,ئه گه ر له سه ر حسابی یاسا و بنه ما جێگیر و نه گۆڕاوه ئاینییكه شمان بێت و له سه ر حسابی ناسنامه ی نیشتمانی و تایبه تمه ندێتی نه ته وه یی بێت.
ئه و ململانێی ئه مرۆش له وناوچه ی ڕۆژهه لاَتی ناوه ڕاست و جیهانی ئیسلامی و عه ره بیدا ڕو ده دات بریتییه له ململانێی نێوان ئیســـــــلام كه جه ماوه ر هه ڵی بژاردووه و ده نگی پێداوه و گه ل پێی ڕازییه له پاش ئه وه ی ئازادی خۆیان به ده ست هێناوه و له كۆت و به ندی سته مكار و ده سه لاَته سته مكارییه كان رزگاریان بووه تاكو ببێته فه رمانڕهوا و ده ستووری ژیان و ڕێگه و ئاڕاسته . عه لمانییه تیش كه به زه بری هێز و سوپاوه ده سه لاَت و فه رمانڕهوایی ناوچه ی وولاَتانی ئیسلامی گرتۆته ده ست و بۆ ماوه ی دوو سه ده ی ڕابردوو پاش ئه وه ی ڕۆژئاوا ده سه لاَتی خۆی سه پاند به سه ر ناوچه كه دا ,كه ته نها كاولكاری ودواكه وتن به ری ده ستكه وتی ئه و عه لمانییه ته بوو له ماوه ی ئه و ماوه زۆره ی ده سه لاَتی سه پێنراویدا.
توندتــــرین شێوازه كانی ململانێ له نێوان ئیســــلام و عه لمانییه ت دا خۆی له وولاَتــی میســــر دا ده بینێته وه,كه نێو جه رگه ی جیهانی ئیســــــلامی .و گرنگتــــرین ووڵاتی ناوچه كه یه به گشتی,و ئه وه ی كه ڕویدا له میسر دا له ڕاكیشان و داكێشانی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه لاَیه تی و خۆپیشاندانی جه ماوه ری ملیۆنی هیچ نییه جگه له كۆپییه كی ئه و ململانییه ی عهلمانییه ت و ئیسلام وه كو یاسا و مه نهه جی خوایی .چونكه عه لمانییه تی میسر جیاوازه له عه لمانییه تی وولاِتانی دیكه ی ناوچه كه ,چونكه پێشه نگه ,و عه لمانییه تی وولاَتانی دراوسێ چاولێكه ری عه لمانییه تی میسره, و عه لمانییه كانی میسریش به هه مان شێوه سه رمه شق و پێشه نگن له ڕوی كاریگه ری ڕۆشنبیـــری و هونه ر و كۆمه ڵناسی و ڕامیاری و یاساوه .
له م ڕوانگه یه وه و له چوار چێوه ی ئه م باس و خواسه دا ده توانین له م جه نگه هه ڵگیرساو و پلان بۆ داڕیژراوه گه رمه ی كه عه لمانییه كان كه به هه موو پێكهاته كانیانه وه سه رپه رشتی ده كه ن به لیبرالی و ڕاست و شیـــوعی و ئیــــشتراكی و ناســری و لایه نگرانی موباره كه وه به رانبه ر به به ره ی ئیسلامی كه جڵه وی فه رمانڕهوایی گرتۆته ده ست له چوار چێوه ی هه ڵبژاردنێكی پاك و بێ گه رد دا مه به ست لێی پارێزگاری كردنه له ده سه لاَتی عه لمانی وه كو یاسا ی فه رمانڕهوا له میسر دا ,ئه و هه لمَه ت و ده مه ده مه ڕاگه یاندن وڕامیارییه ی له باره ی مه سه له كانی گه شتیاری و تێكه ڵكردنی كوڕان و كچان و له چك كردن وحیجاب و ریش و بانقه كان و قه رزوهرگرتن و هونه ر و ئازادییه كه سیتییه كان و جگه له و مه سه لانه كه رۆژانه له میسر دا ده ته قێته وه وه كو موشه كی پارچه پارچه بوو كه حاله تێك له ده مه ده می بی ئه نجام و گفتوگۆی نه بیستراو به جی دیڵێت,كه مه به ست لێی په كخستنی هه وڵی به هیز بوون و كارایی یاساكانی ئیسلام وه ك ده ستوور و دروستكردنی بشێوی دژی به هه ر شێوازێك بێت,
و پارێزگاری كردنی مۆركی كۆمه لاَتی وه ك سه رده می ڕابردووی ده سه لاَتی عه لمانی له ڕوی كۆمه لاَیه تی و ڕۆشنبیری و ئابوورییه وه .