19/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسپانیا هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی پێشوو ماڵئاوایی له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل كرد
ئیسپانیا به دۆڕاندی دوو یاری له‌سه‌ر یه‌ك زۆر زوو ماڵئاوایی له مۆندیال كرد .
دوای ئه‌وه‌ی له دووه‌م یاری خۆی ئیسپانیا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی خوارد له به‌رامبه‌ر چیللی و پێشتریش له یه‌كه‌م یاری خۆی به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا شكستی خوارد نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16 و هه‌ر له سه‌ره‌تای مۆندیال كرایه ده‌ره‌وه . ئیسپانیا كه هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی پێشوو بوو ، چاوه‌ڕێ ده‌كرا له‌م مۆندیاله‌شدا به به‌هێزی ده‌ربكه‌وێت و ئه‌م نازناوه‌ش بباته‌وه ، بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ڕاكان زۆر به‌لاوازی ده‌ركه‌وت و هه‌ر له سه‌ره‌تای یارریهكان و له قۆناغی گروپه‌كان ماڵئاوایی كرد .