بیروباوەڕی بەهائیەکان وایە : کە- بەهاء- دامەزرێنەری ئەم بیروباوەڕە هەموو شتێکی دروستکردوە بە ووشەیەی کە دەیڵێت، بروایان وایە کە خوا تێکەڵ بوو لەگەڵ رۆح و لاشەی بەهائی دامەزرێنەری ئەم گروپە، بروایان وایە کە سزا و پاداشت تەنها بۆ رۆحە .. ئەویش لە شێویەکی نیمچەخەیاڵیدا باسی لێوە دەکەن.
مێژووی دروست بوونیان و پێگەیشتننیان:
دامەزرێنەری ئەم بیروباوەڕە کەسێكە بەناوی "حسێن عەلی" یە؛ لە دایك بووی ئێرانە لە لادێیەك لەو ووڵاتە لە دایك بووە ناسراوە بە (بەهاء)لە مانگی ١١ نۆڤەمبەری ساڵی ١٨١٧ ز لە دایك بووە کە بەرانبەرە بە ٢ محرەمی ساڵی ١٢٣٣ کۆچی.
ئەم پیاوە لەسەرەتاوە لە لای باوکی فێری خوێندەواری بووە و خوێندویەتی.. لە هیچ قوتبخانەو دانشگایەکی سەردەمی خۆی یاخود لای هیچ زانایەك لەو سەردەمدا نە خوێندوە ، بەڵکو – هەمیشە لەگەڵ باوکیدا خەریکی کاری ماڵو ماڵداری بووە وەك کوشتوکاڵ و ئاژەڵداری، بەڵام خۆی دەستی کردوە بە خوێندنەوەی کتێب و لێووردبوونەوە لە کتێبەکان و زۆرێك لە پەرتوك و نوسراوەکانی ئەو سەردەمی خوێندۆتەوە ، بەتایبەت لە کتێبی صۆفیو شیعەگەراکان، پاشان خۆشەویستیەکی زۆری هەبووە بۆ نوسینەکانی گروپی ئیسماعلی، لە دوایدا زیاتر گرنگی داوە بە فەلسەفەی کۆن کاریگەری زۆری بوزاو زەردەشتی لەسەر بووە.
ئەم پیاوە کە ناسراوە بە حوسێن لە لاوێتیدا لەناو بانگەوازی "بابەیەکاندا" بووە خۆی لە ناو بانگەشەی ئەواندا دۆزیوەتەوە، لەناو ئەواندا کاری کردوە، بابەیەکانیش بنەڕەتیان دەگرێتەوە بۆ کەسێك کەناوی "عەلی محمد شیرزای: بووە ناسراوە بە "باب" کە بانگەشەی پەیامبەرایەتی دەکرد بۆ خۆی و خەڵکی زۆری لە دەور کۆبوبویەوە لە باطنیەکان، ئەوانەی کە نەزان و جاهیل بوون زیاتریش ئەوانەی کە زۆر دەمگیربوون بۆ شیعەی باطنی..
لەدوای لە سێدارەدانی عەلی محمد شیرازی لەساڵی ١٨٥٠ز بەهۆکاری کاری فەسادو گەندەڵی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی زشت.. ئەوکەسەی کە ناسراوە بە حوسێن عەلی خۆی ناونا بە "هائو اللە " و ووتی: من جێگری عەلی محمد شیرازیم ، لەمەدواوە پەیام بۆ من هاتووە رٶحی خوایەتی تێکەڵ بە من بووە کە ناسراوە بەحلول..
لەدوای ئەوەی بەهائیەکان ووردەووردە خەڵکێکی نەزانو جاهیلیان لە خۆیان کۆکردوە وەك زانای پایەبەرز ئیحسان ئیلاهی زاهیری دەڵێت: ئەمانە هەرگیز باسی بیروباوەڕی خۆیان بۆ هیچ کەس ناکەن، کە نزیك دەبنەوە لە خەڵکی سەرەتا بە ئیسلامەتی دەست پێدەکەن ئەگەر مەسیحی بێت بە مەسیحیەتی قسەی لەگەڵ دەکەن وەهەروەها ..
خیلافەتی ئیسلامی عوسمانی ١٨٦٨ ز لە ناوچەکانی خۆیدا ئەم پیاوەکی دەستگیر کرد بۆ ئەوەی واز لەم کارە زشتو خراپانەی بهێنێت دووری خستەوە بۆ ناوچەکانی " عەکا" ئەو ناوچانە جولەکەو یەهودیەکی زۆری تێدا نیشتەجێبوون، کە زانیان ئەم کەسە لە سەر بیروباوەڕێ باطنی دوور خراوتەوە رێزیان لێگرتو زۆر بەدەمیەوە هاتن و پێشوازی باشی لێکرا لە لایەن جولەکەکانەوە، پارەیەکی زۆریان بۆ کۆکردوە، لە رووی ئەمنی و ئاسییشەوە دەیانپاراست، لەوکاتەوە بە هاوکاری یەهودیەکان لە شاری عەکا بوو، بۆ دواجار بارەگای سەرەکی بانگەشەی بەهائییەکان لەوێوە سەرچاوەی گرت.
لەدوای ئەوەی کەهەستی بە هێمنی و ئەمانی تەواوەتی کرد و بانگەوازە پیسەکەی پەرەپێدا لە ڕێگای یەهودەکانەوە ...بەوە نەوەستایەوە تەنها داوای پیغەمبەرایەتی بکات، بەڵکو- داوای خوایەتی کرد ووتی من خوام و بە هەتاهاتایی دەمێنمەوە، بەڵکو - ئەم کە بەهائییە رۆحی خوایە و بووە بە خوا!، ئیتر لەمەوداوا ئەو پێغەمبەر دەنێرێت و ئاینەکان بۆ سەر زەوەی ڕێكدەخات..!
بەهاء – دەستی کرد بە دانانی بەندایەتی بۆ خەڵکی.. وایکرد لە رۆژێکدا خەڵکی سێ جار نوێژ بکات ، هەر نوێژێکیش سێ رکعاتە، پاشان نوێژی جەماعەتی نەهێشت، تەنها مەگەر بە جەمعەت لەسەر مردوو نوێژ بکەن.. دەستنوێژی کورتکردەوە تەنها بۆ دەمو چاو دەستەکان بشۆیت و لەگەڵ دوعایەکی کورتدا، حەجیش بۆ شاری عەکا خەڵکی رووبکەنە ئەو شارە، فەرزی کرد لەسەر پیاوان بۆ ئافرەتیش بە گوێرەی توانا، هیچ کاتو زەمانێکی دانەنا بەڵکو هەموکات دەتوانن حەج بکەن لە عەکاو مەوسمی نیە، بێجگە لەو هەموو خورافات شتی زشت و هیچو پوچانەی کە دایمەزراند کە هەمووی قسەی شەیتانیو جاهیلانە بووە، هەموو ئەم شتانەی کە داینا و لە کۆتایدا بەم بانگەوازە پیسەی .. ووتی جیهاد هیچ مانای نیە کۆتای هاتوە، جەنگی بە هەموو شێوەیەك حەرام کرد، کە دیارە ئەم پرۆژەیەش هەر لەسەر پرۆژەکانی داگیرکەری ئیستیبدای و ئیستعماری بۆی دارشتبوو لەلایەن ئینگلیزەوە..!
بەهاء- کۆمەڵێك کتێبی بۆ شوێنکەتوانی بیروباوەڕکەی.. لە دوای خۆی بە جێهیشتوە لەوانە (الإيقان)و (مجموعة اللوائح المباركة) و(الأقدس) جا ئەم کتێبی ئەقداسەی یەکێکە لە کتێبە ترسناك و سامناکەکانی کە لەدوای خۆی بە جێهشتاوە، لێرەدا باس لەوە دەکات هەموو ئاینە ئاسمانی و کتێبەکانیان کۆتای پێهاتووە، لەسەرو هەموشیانەوە قورئان..!
بیروباوەڕی بەهائیەکان
بیروباوەڕی بەهائییەکان وایە کە تەنها بڕوایان بە باهاء هەیە کە خوایەو دروستکەری ئەم بوونەوەریە لە دەربرینی ووشەکانیدا هەمووشتێك دروست دەکات، بڕوایان وایە خوا تێکەڵ بوو بە باهائی دامەزرێنەری ئەم گروپە پیسە، هەروەهابڕوایان وایە کە رۆحی مرۆڤەکان پاداشت و سازا وەردەگرێت لە دوای مردن..
لای بەهائیەکان ژمارە ١٩ زۆر پیرۆزە ژمارەی مانگەکان لای بەهائیەکان ١٩ مانگە.. ژمارەی رۆژ لای ئەوان تەنها ١٩رۆژە بڕوایان بە پێغەمبەرایەتی بوزاو زەردەشت هەیە، هەموو ئەو ئاینەنانەی کە لە چین و هیندستاندا هەیە .. بڕوایان پێیەتی، بە هیچ شێوەیەك بروایان بە فریشتەو و پەریەکان نیە واتا (مالائیکەت و جنۆکە) بروایشیان بە هیچ شێوەیەك بە موعجیزەی پێغەمبەران نیە، بڕواشیان بە ئاگرو دۆزەخ و بەهەشت نیە، هەروەها حەرمیان کردوە حیجاب کردن لەسەر ئافرەت ، موتعە و ڕابواردن لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا بێت بەرەزامەندی هەردوولا حەڵاڵە ئافرەت توانای موڵکایەتی هەیە لەئاینی ئەماندا.
بەهاء – لە کۆتایی تەمەنیدا شێت بوو، نەخۆشی شێتی گرت، لە ٢ مانگی زیلئەقدە ساڵی ١٣٩٠ کۆچی بەرانبەر بە ٢٩ مانگی مایی ساڵی ١٨٩٢ زاینی بە هەلاکەت چوو مرد، لەدوای خۆی کوڕەکەی بەهائی بەناوی عەباس کەناسراوبوو بە بەندەی بەهاء بووە جێنشینی باوکی.
عەباسی بەهائی دەستی کرد بە بانگەوازی بەهائیەکان ، بەشداری کرد لە کۆنگرەی سەهیۆنی "بال" لەساڵی ١٩١١ ز.. لە سویسرا، هەر ئەو دەمە جەنراڵێکی ئینگلیزی بەناوی" نەبی" پێشوازی لێکرد کە چووە فەڵەستین ئەو دەمە ئینگلیز داگیری کردبوو پێشوازی گەرمی لێکرا؛ لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیەکان زۆر رێزیان لێگرتو دیاری زۆریان پێشکەش کردو ناو پلەی گەورەی درایە و لەو لەقەبانەی کە پێبەخشرا ناونرا بە "گەرۆكی خێرا" زۆرێك لە ووڵاتانی دوونیا چووە ، وەك لەندەن، ئەمریکا، ئەڵمانیا و مەجەرو نەمساو ئەسکەندەریەی میسرو زۆرێك لە بانگەشەکانی لە ووڵاتی ئیسلامیدا بوو، پاشان لە شاری شیکاغۆ گەورەترین سەنتەری بەهائی دامەزراند، چووە قاهیرەی لە میسر لەوێ ئەویش بەهەلاکەت چوو واتا عەباسی کوڕی بەهائی لە ساڵی ١٩٢١ ز.. بەرانبەر بە ١٣٤٠ ك کۆتای بە ژیانی هات.
لە دوای خۆی عەباسی بەهائی کوڕەکەی خۆی لە دوای خۆی کردە جێنشین بە ناوی " شەوقی ئەفەندی" کە ئەو دەمە تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو، هەر وەك باوکی بوو لەسەر مەنهجی باوکی بوو هەمیشە بانگەشەی بۆ ئەم بیروباوەڕە زشتە دەکرد، ئەویش لە شاری لەندەن بە نەخۆشی دڵ بەهەلاکەت چوو لە بەریتانیادا نێژراو بە دیاری بەهائیەکان دایانە حوکومەتی بەریتانی بۆ ئەوەی خەڵکی بەهائی بێنە بەریتانیا بۆ زیارەتی گۆڕەکەی وەك خۆیان دەڵێن.
لە ساڵی ١٩٦٣ ز.. نۆ کەس لە بەهائیەکان کاروباری ئیداریو بانگەشەی ئەو گروپەیان گرتە ئەستۆ، ماڵێکیان ناونا بە ماڵی دادپەروەری بەهائیەکان .. کە پێکهاتبوون لە نۆ کەسە کە لە هەموو جیهانەوە سەرپەرشتیان دەکرد، چواریان لە ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دووانیان لە ئینگلیزو سێدانەشیان لە ئێرانەوە کاروباری ئەو گروپەیان گرت دەست بوونە خاوەن بڕیار لەناو بەهائیەکاندا.

جێگای بڵاوبوونەوەیان
زۆربەی بەهائیەکان لە ئێرانەوە سەرچاوەیان گرتوە، پاشان کەمێکیشیان لە عێراق و سوریا لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو، کە ئێستا بارەگای سەرەکیان لەو ووڵاتەیە
دەرنجام:
لە ئیسلامدا ئەم گروپە بە سەرلێشیواو گومڕاو دەرچوو لە ئیسلام هەژمارد دەکرێن، ئەزهەر لە ساڵی ١٩٦٠ فتوای داوە کە ئەمانە کافرن لە لەچەند رووبەرووبەوەیەکدا لەگەڵ بەهائیەکاندا توانراوە بیروباوەڕیان هەڵبەوشێنرێتەوە، زیاتر نزیك لە بیروباوەڕی شیعەی ئیسماعلی باطنی و هەندێك لەبیروبۆچوونی شیعەی دوانزە ئیمامیشیان تێکەڵ بە بیروباوەڕکانیان کردوە ، بڕوایان بە حلول هەیە.. لە کۆتایدا ئەمانە بە هەموو پێوەرێك لە ئیسلامدا دەرکراون موسڵمانان بە گشتی بە ئەهلی کوفرو گومڕیان دەزانن.
سەرچاوە : قصە الاسلام