18/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قەیرانی سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان
لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی بێجی لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام( داعش)ەوە، قەیرانی سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان پەرەی سەند و لە کەرکوک و ھەولێریش بەھۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە سرەی بەردەم بەنزینخانەکان نزیکەی دوو کیلۆمەترە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیەدا چەند رێوشوێنێکی گرتەبەر، لەمەودوا تەنیا ٣٠ لیتر بەنزین و گاز بە ھەر ئۆتۆمبێلێک دەدرێ و لە ٢٠ وێستگەدا شەو و رۆژ بەنزین و گازۆیل دەفرۆشرێ، وێستگەکانی دیکە بۆ چەند کاتژمێرێکی دەستنیشانکراو کراوە دەبن.
سەرھەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی لە کەرکوک بۆ کۆنترۆڵکردنی بێجی لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعشەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر رۆژانە لە رێگەی بۆڕی و تانکەرەوە یەک ملیۆن و ٣١٠ ھەزار بەرمیل نەوت روانەی کەرکوک دەکرا، بەڵام بەھۆی کۆنترۆڵکردنی بێجییەوە ناردنی نەوت بۆ کەرکوک راگیراوە.
ھاوکات لە موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە، بەھۆی کۆنترۆڵکردنی بێجییەوە قەیرانی سوتەمەنی سەری ھەڵداوە.