له ئێستادا پرسی ده‌رهێناو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به یه‌كێك له پرسه ههستیارو چاره‌نووسازه‌كان ده‌ژمێردرێت، به‌وه‌ی ده‌كرێت نه‌وت ببێته مایه‌ی هێنانی خۆشگوزه‌رانی و له هه‌مانكاتیشدا ده‌كرێت ببێته هۆی هێنانه‌دی میحنه‌ت و درووستكردنی دیكتاتۆریه‌ت، هه‌روه‌ك ده‌كرێت ببێته پرسێكی گرنگ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی كورد و درووست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌هۆی پاڵپشتی گه‌وره‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ولاتان، له هه‌مان كات ده‌كرێت ببێته هۆی داگیركردن و چاوتێبڕینی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن ولاتانهوهو له‌ناچوونی ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه هه‌یه‌تی .
بۆ كورد له رابردوودا هه‌میشه نه‌وت له‌بری خۆشگوزه‌رانی ماڵوێرانی و كوشت و بڕینی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، هه‌ر له سه‌رتای دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت له شاری كه‌ركوك له (1927)، رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتنه راگواستن و پاكتاوكردنی پێكهاته‌ی كورد له‌و شاره، وه له ساڵی 1947 دا له به‌رامبه‌ر واژوو كردنی رێكه‌وتننامه‌ی نه‌وت له گه‌ڵ ئێران روسیا پشتی كرده كۆماری كوردستان له مهاباد و ئه‌وه‌ش به له سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی كۆماره‌كه كۆتایی هات، دواتریش رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، سامانی نه‌وتیان بۆ كرینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و له دژی كورد به‌كاریان ده‌هێنا، له ئێستاشداو له‌سه‌روبه‌ندی ده‌رهێناو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمدا، جۆرێك له ترس و دڵه راوكێ و پرسیار لای هاولاتیان درووست بووه به‌وه‌ی ئایا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و مێژووییه، ده‌بێته نیعمه‌ت بۆ هاوڵاتیان یان میحنه‌ت...؟؟؟ ئایا نه‌وت مۆدێلی بنه‌ماڵه‌یی له هه‌رێمی كوردستان درووست ناكات وه‌ك مۆدیڵی شێخه‌كانی كه‌نداو ..؟؟؟
هه‌رێم له نه‌خشه‌ی نه‌وتی جیهانیدا
زۆرێك له وڵاتانی جیهان كه خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وتن و نه‌وت به‌رهه‌م دێنن و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می بودجه‌و داهاتی وڵاته، نه‌وت پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی درووست كردووه‌و جۆرێك له حه‌سانه‌ی داوه‌ته ئه‌و وڵاتانه، به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی وڵاته زلهێزه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌و پاڵپشتی سه‌رسه‌ختی لێده‌كه‌ن، له ئێستادا له نزیكه‌ی (33 ) وڵات له جێهاندا نه‌وتی لێدۆزراوهتهوهو خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وتن، به جۆرێك تا ئێستا (2 ترلیۆن و 200 ملیار به‌رمیل نه‌وت ) دۆزراوه‌ته‌وه، هاوكات له ساڵی 1858 تاوه‌كو ساڵی 2010 نزیكه‌ی( 1 ترلیۆن و 100 ملیار به‌رمیل نه‌وت )ده‌رهێنراوه به‌و پێیه‌ش نزیكه‌ی ( 50% ) نه‌وتی جیهان ده‌رهێنراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی مرۆڤ و خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی ، به‌پێی پێشبینی په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وزه، تاوه‌كو ساڵی 2030 بازاڕه‌كانی جیهان پێویستیان به ( 130 ملیۆن ) به‌رمیل سووته‌مه‌نی ده‌بێ له رۆژێكدا، كه له ئێستادا پێویستیان به(86 ملیۆن) به‌رمیله.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌پێی دوائاماری سه‌نته‌رێكی سویسری تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وت له ته‌موزی 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سعودیه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته كه بڕه‌كه‌ی ( 262 ملیار‌و 600 ملیۆن ) به‌رمیله‌و عێراقیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه و بڕی ( 115 ملیار) به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه كه زیاتر له ( 10 ملیار ) به‌رمیل له‌و نه‌وته له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه، واته رێژه‌ی ( 9% ) ی نه‌وتی عێراق له كوردستانه به‌ڵام به‌پێی پێشبینیه‌كانی د. بێوار خنسی، پسپۆڕی بواری نه‌وت، یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق ده‌گاته (350 ملیار به‌رمیل). هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه بگاته(45 ملیار به‌رمیل) ، كه ده‌كاته( 4.5% ) یه‌ده‌گی هه‌موو جیهان، به‌و پێیه‌ش یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان دوو ئهندهی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مریكایه كه ( 22 ملیار ) به‌رمیل نه‌وته. چوار ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی لیبیایه كه خاوه‌نی ( 11 ملیار ) به‌رمیله و سوودانیش خاوه‌نی ( 15 ملیار ) به‌رمیله.
به‌و پێیشه ده‌كرێت له رێگه‌ی نه‌وت و یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمه كوردستان به‌ته‌واوی ببرێته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی نه‌وت و پاڵپشتی گه‌وره‌ی وڵاته زلهێزه‌كان به‌لای كوردستاندا رابكێشرێت.

نه‌وت و داهاتێكی ناروون
له‌دوای ساڵی (2003)ه‌وه مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له رێگه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وته‌وه به‌رده‌وام جێگه‌ی مشتومڕی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بوه‌و زۆرجار كێشه‌كانی هێنده‌ی تر ئاڵۆز كردوه، هاوكات له‌ئاستی عێراقیشدا هه‌میشه ئه‌و گرێبه‌ستانه جێگه‌ی گومان‌و سه‌رنجی لێكۆڵیارانو به‌رپرسان بوه، به‌جۆرێك تا له ئێستادا پرسی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم دیاترین ناكۆكی و خاڵی ناره‌زایی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدایه.
هه‌ربۆیه یه‌كه‌مجار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له (1) ی حوزه‌یرانی ساڵی (2009) دا هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كرا، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی نه‌وتی ته‌ق تهقو تاوكێ بوون، كه له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌قدا كۆمپانیای (جێنراڵ ئێنێرجی) و كۆمپانیای (ئیداكس پترۆلیۆم ) بهشدارنو له‌كێڵگه‌ی (تاوكێ)شدا كۆمپانیای (دی ئێن ئو) و كۆمپانیای (جێنراڵ ئێنێرجی) به‌شدارن، له‌گه‌ڵ كێڵگه‌ی ( خورمه‌ڵه)، له ئێستادا له‌و سێ كیڵگهیهدا رۆژانه زیاتر له ( 500 هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدێنن، به جۆرێك له كیڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق (175 هه‌زار ) به‌رمیل و كێڵگه‌ی تاوكێ ( 150 هه‌زار ) به‌رمیل كێڵگه‌ی خورمه‌له ( 175 هه‌زار) به‌رمیل ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌مه سه‌ره‌رای چه‌ندی كێلگه‌ی تر كه به‌هه‌موویان ( 50 بۆ 100 هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدێنن.
هاوكات ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه لای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم، ئه‌و پاڵاوگانه‌ی تائێستا به‌فه‌رمی تۆماركراون ( 118 ) پاڵاوگه‌ن، كه ( 80 )دانه‌یان له‌سنووری هه‌ولێرو ( 23 )پاڵاوگه له‌سنوری سلێمانی و ( 15 )پاڵاوگه‌ی دیكه‌یان له‌سنووری پارێزگای دهۆكن.

داهاتی نه‌وت
به چه‌ندین رێگا داهاتی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام شێوازی گرێبه‌سته‌كان و چۆنیه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان، داهاتی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان به نادیاری هێشتۆته‌وه.
یه‌كه‌م/ شیرینی گرێبه‌سته‌كان
به پێی وته‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، كه له‌كۆبونه‌وه‌ی 19/10/2009دا‌و له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كورستاندا، رایگه‌یاند، ( پێنج ملیارد دۆلاری شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان هاتوه‌ته كوردستان و دێته كوردستان، یه‌ك ملیاردی خه‌رجكراوه و چواری ماوه). ئه‌گه‌ر به‌پێی خه‌مڵاندن بێت و پشت به زیادبونی ژماره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ببه‌سترێت ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌وه‌ك به‌خشین هاتبێت و دێت، ده‌بێت له 12 ملیار دۆلار نزیك بوبێته‌وه، به‌وه‌ی كاتێك وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه كه 25 گریبه‌ست هه‌بووه به‌ڵام ئێستا كه ژماره‌ی گرێبه‌سته‌كان گه‌یشتۆته ( 58 ) گرێبه‌ست واتا گرێبه‌سته‌كان نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌و نیو زیادی كردووه، به‌و پێیشه ده‌بێت شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له ئێستادا نزیك بوبێته‌وه له 12 ملیار دۆلار .
دووه‌م: داهاتی ره‌وانه‌كردنی نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر
به‌پێی خه‌مڵاندن و زانیاری په‌رله‌مانتارێك له یه‌ك رۆژدا (384) ته‌نكه‌ر له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌قه‌وه نه‌وتیان بردووه، هه‌ر تهنكهرهو (28)ته‌ن باردهكاتو بۆ هه‌رته‌نێك (385) دۆلار له مه‌رزی سنوری وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر له رۆژێكدا (384) ته‌نكه‌ر له ته‌نها یه‌ك كێڵگه‌وه( ته‌قته‌ق) رۆشتبێت بۆ ئێران‌و بڕی نهوتو نرخه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه بێت، گریمان، رۆژانه كه‌متر له‌و (384) ته‌نكه‌ره ده‌ربهێنرێت‌و (300) ته‌نكه‌ر بێت له یه‌ك كێڵگه‌و به كه‌متر له‌و نرخه‌ش به (350) دۆلار بفرۆشرێت‌و ته‌نها مه‌زه‌نده‌ی ئهوهشبكهین كه هه‌ردو كێڵگه‌كه‌ی دیكه‌ش (زاخۆ‌و كۆرمۆر)، رۆژانه (300) ته‌نكه‌ریان لێ ره‌وانه بكرێت، ئه‌وا كۆی داهاتی یه‌ك رۆژی هه‌ر سێ كێڵگه‌كه ده‌كاته (8)ملیۆن‌و (820) هه‌زار دۆلار‌و داهاتی فرۆشیش بۆ یه‌ك مانگ له هه‌ر سێ كێڵگه‌كه‌دا، ده‌كاته (264) ملیۆن‌و (600) هه‌زار دۆلار لهمانگێكداو له ساڵێكدا ده‌كاته ( 3 ملیار و 175 ملیۆن و 200 دۆلار) .
سێیه‌م: داهاته پێشبینی كراوه‌كان
به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بودجه كه ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه ( 200 هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه بكات، له 2012 دا ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك به ( 100 دۆلار ) فرۆشرابێت، واتا له‌و ساڵه‌دا داهاته‌كه‌ی بۆ عێراق ( 2ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ) بووه، ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندووه كه له ساڵی 2015 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته ( یه‌ك ملیۆن) به‌رمیل له‌رۆژێكدا وداهاتهكهی ده‌بێته 36 ملیار، راشیگه‌یاندووه تا ساڵی 2020 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته( 2 ملیۆن) به‌رمیل له‌رۆژێكدا، ،ئه‌وا له ساڵی 2020 داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ( 72 ملیار دۆلار )، هه‌روه‌ها كۆمپانیای دانا غاز رایگه‌یاندووه له‌ساڵی 2008وه ده‌ستیكردووه به به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا بڕی 240 ملیار مه‌تر سێجا غازیان له‌و هه‌رێمه به‌رهه‌مهێناوه و غازهكهشیان دابینكردووه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌باو ئێستا له كێڵگه‌ی خۆمۆر رۆژانه 330 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی سروشتی به‌رهه‌م دێنێت.
چواره‌م/ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت لای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
به‌پێی راپۆرته‌ك ژماره 3 ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2013 ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا بڕی 272 ملیۆن و 645 هه‌زار و 911 به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته بهرههمهاتووهی هه‌رێمی كوردستان به گریمانه ئه‌ژماری بكه‌ین و هه‌ر به‌رمیلی به ( 100 دۆلاریش ) فرۆشرابێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه 2003 بۆ 2013 بایی زیاتر له ( 27 ملیار دۆلار ) نه‌وت فرۆشراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2008ه‌وه ده‌ستی كردووه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ). تاوه‌كو كۆتایی ساڵی رابردوو بڕی 71 ملیۆن و 133 هه‌زار و 945 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به‌ڵام ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی كوردستان له رێگه‌ی بۆڕییه‌وه له‌ساڵی 2012 ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا بڕی 12 ملیۆن و 032 هه‌زار و و 427 به‌رمیل بووه، هه‌رچی ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی كوردستانه له‌ڕێگه‌ی بۆڕی كوردستان- توركیا، ته‌نیا له مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا 491 هه‌زار و 121 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی عه‌مباره‌كانی توركیا كراوه.