02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی) ده‌ستی له كار كیشایه‌وه
به‌ناوی خودای ئاینده‌به‌خش و دڵلاَ
كۆتایهێنان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان/ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌زی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان/ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان/ میدیاكار و ڕۆشنگه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان/ هه‌موو ئۆرگان و چینتوێژهكانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان/ ڕابه‌ری گشتی و شورای ناوه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
ئاگاداری هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، (ئێمه وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی)، له‌به‌ر زۆرێك، له هێرش، په‌لامار، تۆهمهت، سڕكردن و دوورخستنه‌وه، ناوزڕاندنی ناڕه‌وا و ناشه‌رعیی و نایاسایی، كه به‌بێ بهرامبهرییگرتنمان، خرایه سه‌ر ئێمه و درایه پاڵ ئێمه، كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌مه لادان بوو له هه‌موو بنه‌مایه‌كی ئیسلامیی و ئینسانیی و دووركه‌وتنه‌وه بوو له قییه‌مه كۆمهلاَیهتیی و ئه‌خلاقییه‌كان ، ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به ههماههنگكاریی ناڕاسته‌وخۆی هه‌ندێ كه‌سی ناو قاده بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر خۆمان بوارد له هه‌ر جۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی ناشه‌رعیی و نامۆڕاڵیی سیاسیی و حیزبیی و كۆمهلاَیهتیی و بێده‌نگ بووین لێی، بێ كاردانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بترسین، یان ئه‌و فشار و دڕدۆگییه ناعهقلاَنییه ئاماده گشتییه‌ی كه ته‌واوی هه‌ناو و جومگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی گرتووه‌ته‌وه له بهرامبهرامان، لاوازمان بكات له كاری ڕێكخراوه‌یی، زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، وه‌ك چه‌مووشی برسیی و جه‌نتڵمانی بێ به‌زه‌یی و ناسهركردههای بێ وه‌فا و ناسیاسیی، كه خۆیان به ئیمامی زه‌مان و فریشته‌ی نه‌جات ده‌بینن!، كێشه‌كه‌یان بێ چاره‌سه‌ریی و بێ بنبڕكردن هێشته‌وه و بگره ئێمه‌یان به بێ دهستوپا ده‌بینێ و لایه‌نداریی زوڵم و نادادگهرییان گرت!.
ئێمه ناچار نین ئه‌م جۆره له زوڵم و زۆرداریی و ناعه‌داله‌تیی و به‌دبه‌ختییه سیاسیی و فرهپاشاییهی ناو بزووتنه‌وه قه‌بووڵ بكه‌ین، قهبووڵنهكراویشه بزووتنه‌وه بین و نه‌زانین كێ به كێیه!، نه‌زانین شهریحه سیاسیی و ئابووریی و میدیایی و ئۆرگانیی و په‌یوندییه‌كانی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی ئیسلامیی و ئه‌خلاقیی دامه‌زراوه و دهڕوابهڕێوه!.
بۆیه له ئێستادا بڕیارماندا به چوونه‌وه ده‌ره‌وه و دووركه‌وتنه‌وه و كۆتایهێنانمان به هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیی و وه‌فای ئێمه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خه‌مخۆر و دۆستایهتیمانی ویستووه،
ئێمه‌ش تاهه‌تا سوپاسگوزار و شكۆی ڕیزدهگرین.
ئارام بامۆكی
1-7-2013