17/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كه‌مین یه‌كسان بوون و یه‌كه‌مین یاری بی َ گۆڵ له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل تۆمار كرا
له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كان هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و نه‌یجیریا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون. هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده هه له سه‌ره‌تاوه به‌هێمنی یاریان ده‌كرد به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه به سیسته‌می دیفاعی یاری ده‌كرد ، به‌ڕای ت وێژه‌رانی وه‌رزشیش ئه‌م یارییه یه‌كێ بوو له‌لاوازترین یارییه‌كانی مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل كه تا ئه‌م قۆناغه هاتبێت .
له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ستایشی یاریزانه‌كانی خۆی كرد و پێی وابوو ئه‌مه ئه‌وه بوو جه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و كاتی ئه‌رژه‌نتینیش هاتووه .
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ره ئاسیاییه‌كانیش باس له‌م یارییه ده‌كه‌ن و گرنگی به به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م خاڵی مۆندیال ده‌كه‌ن له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه سه‌ر به كیشوه‌ری ئاسیایه .