17/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زۆرى ژمارەى ئاوارەکانى موسڵ , کێشەى نیشتەجێبونى لە چەمچەماڵ دروستکردوە
ژمارەیەکى زۆرى ئاوارەکانى موسڵ ڕویان لە چەمچەماڵ کردوە و قایمقامى چەمچەماڵ داواکارە لە ئەنجومەنى وەزیران کەمپێکى تایبەتیان بۆ بکرێتەوە
ئامانج محمد قایمقامى چەمچەماڵ ئەمڕۆ سێ شەمە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : تا ئێستا ١٢٠٠ خێزانى ئاوارەى موسڵ ڕویان لە چەمچەماڵ کردوە و بەو هۆیەشەوە کێشەى نیشتەجێبون دروستبوە
قایمقامى چەمچەماڵ وتیشى : لێرەوە داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکەین کە ڕەزامەندى دەربڕێت بە کردنەوەى کەمپێک بۆ ئەو ئاوارانە
لاى خۆشیەوە عوسمان مستەفا بەڕێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى سلێمانى کە لە کۆنگرەکەدا ئامادەبو ڕایگەیاند : لە ئێستادا وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى بەغدا بە هیچ شێوەیەک هاوکاریمان ناکەن ئەوەى لە ئیستادا لە سلێمانى کراوە بە هەوڵى لایەنە پەیوەندیدارەکانى شاراەکە بوە
وتیشى : ئەوەى لە تواناماندا بوە کردومانە و ناتوانین ئاوارەى تر وەربگرین