16/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تادێت ڕووداوەکانی هاتوو چۆ لەزیاد بووندان و هۆکاری سەرەکیش خراپی رێگەوبانەکان و پابەند نەبوونی شۆفێرانە بەرێنماییەکانی هاتووچۆوە
ئەمرۆ لەسەر رێگاى چوارقوڕنە-رانیە رووداوێکى هاتووچۆ لەنێوان پیکاب دبڵ قامەرەو پیکاب تیۆتا گاز ڕوویداو خۆشبەختانەجگە لەزیانى ماددى زیانى گیانى لێ نەکەوتەوە
هاوڵاتیانیش هۆکارى زۆر بوونى رووداوەکان لەو رێگەیە بۆ جەنجاڵى و قەرەباڵغى دەگێرنەوەو داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەن چى تر کارەکانى ئەو پڕۆژەیە رانەگرن و لەبەر سەلامەتى هاوڵاتیان زیاتر گرینگى بەپرۆژەکە بدەن تا کارەکانى تەواو دەبێت
ناحیەى چوارقورنە تەنها تاکە رێگەیەکى هاتنە ناو شارو دەرچوونى هەیەو تاکە رێگەى گەیاندنى پشدەر-بیتوێنە بە شارەکانى هەولێرو سلێمانى و بەهۆى نەبوونى رێگەى خێرا لەدەرەوەى شار ئەمە بۆتە رێگاى سەرەکى، ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەى ساڵێکە بەهۆى چاککردنى جادەکەوە بەمەبەستى بەدووساید کردنى و تەواو نەبوونى کارەکانى شەقامەکە بۆتە یەک سایدو ئەمەش رووداوەکانى هاتووچۆى دووهێندە کردووە