16/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یاریزانه كورده‌كانی به‌شداربووی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل بناسه
هه‌موو تاكێك حه‌ز ده‌كات وولاَته‌كه‌ی به‌شداری بكات له مۆندیالی تۆپی پێ ، چونكه ئه‌م مۆندیاله كه 4 ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ تاكه‌كانی وولاَته‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری مۆندیال ده‌كه‌ن .
به‌لاَم به‌داخه‌وه كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی به وولاَت ناتوانێت به‌شداری ئه‌م مۆندیالانه بكات . به‌لاَم خۆشبه‌ختانه چه‌ندین یاریزانی كورد ده‌بینرێن كه له‌ڕیزی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن .
به‌ختیار ڕه‌حمانی ، یه‌كێكه له‌و یاریزانه كورده‌ی كه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاری ده‌كات و ئێستاش ئێران له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل به‌شداری ده‌كات .
ئه‌م یاریزانه كورده لاوه كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له ساڵی 1990 له سه‌رپێڵی زه‌هاو سه‌ر به پارێزگای كرماشانی ئێران له‌دایك بووه . له ئێستادا یاریزانی یانه‌ی فولادی خوزستانی ئێرانییه له خولی نایابی ئیرَان و توانیان ئه‌مساڵ ببنه پاڵه‌وان و نازناوی ئه‌و خوله ببه‌نه‌وه . له‌كۆی 175 یاری بۆ یانه‌ی فولاد توانیویه‌تی 25 گۆڵ تۆمار بكات ، وه توانیویه‌تی چه‌ندین ڕیكۆرد بۆ خۆی تۆمار بكات له‌وانه‌ش : لاوترین یاریزانی گۆڵكار له یانه‌ی فولاد ، لاوترین كابتنی خولی نایابی ئێران به ته‌مه‌نی 22 ساڵییه‌وه ، دووه‌مین گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی فولاد به 25 گۆڵ .
له‌ئێستادا به‌ختیار ڕه‌حمانی یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌كات له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل ده‌كات و له گروپی شه‌شه‌م و پێ به‌پێی هه‌ر یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی (ئه‌رجه‌نتین – نایجیریا –و بۆسنه‌و هرسك) یاری ده‌كات.