02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دژی كودهتاكهی پهرلهمان خۆپسشاندان دهكهن
لەڕاگەیەنراوێكدا هەردووكاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم( كەمال سەید قادر و سەفین شێخ محمد) رایدەگەیەنن دەنگدان و خۆ پاڵاوتن له هەڵبژاردنەكانی ئازاد و راستەقینە و خولی رێك و پێكدا مافێكی بنەڕەتی هەر هاوڵاتییەكه بەبێ جیاوازی كه وا مەرجە یاسایییەكانیان لێ به دیبكرێت.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی ئەو دووكاندیدەدا هاتوە" كودەتاكەی پەرلەمان له بەرژەوەندی كەسێكی دیاریكراو، لەسەر بنەمای جیاوازیكردنی بنەماڵەیی و حیزبی (قائد) لەم مافە هەرە بنەڕەتییه بێ بەشیكردین و هەرلەبەرئەمەش له رۆژانی داهاتودا خۆپشاندانێك له شوێنێكی گشتی هەولێری پایتەخت رێكبخەین بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە كپكردنی ویستی ئازادی گەل"
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
راگەیاندنێك لە كاندیدانی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمەوە
دەنگدان و خۆ پاڵاوتن له هەڵبژاردنەكانی ئازاد و راستەقینە و خولی رێك و پێكدا مافێكی بنەڕەتی هەر هاوڵاتییەكه بەبێ جیاوازی كه وا مەرجە یاسایییەكانیان لێ به دیبكرێت هەروەكو له مادەی (25)ی رێككەوتنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ مافه شارستانی و سیاسییەكان، وه مادەی (21)ی جاڕی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتوه.
ئێمەش به پشتبەستن به م مافە بنەڕەتییەی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و رێنمایییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیارماندا بو خۆمان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بپاڵێوێن، بەڵام كودەتاكەی پەرلەمان له بەرژەوەندی كەسێكی دیاریكراو، لەسەر بنەمای جیاوازیكردنی بنەماڵەیی و حیزبی (قائد) لەم مافە هەرە بنەڕەتییه بێ بەشیكردین، بێ بەشكردنیشمان لەم مافه مافێكی تری بنەڕەتی كاراكرد ئەمیش مافی گردبونەوەی ئاشتیخوازانەیه هەروەكو له مادەی (21) ی رێككەوتنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ مافە شارستانی و سیاسییه كان وە مادەی (20) ی جاڕی گه ردونی مافی مرۆڤدا هاتوه. ئێمە به پشت بەستن بەم مافه بەتەماین له رۆژانی داهاتودا خۆپشاندانێك له شوێنێكی گشتی هەولێری پایتەخت رێكبخەین بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە كپكردنی ویستی ئازادی گەل لەهەڵبژاردنێكی ئازاد و بێ گەرد و راستەقینەدا سەرۆكێك بۆ هەرێمی كوردستان هه ڵبژێرن وه بۆ هەمان مەبەستیش داوای مۆڵەتی یاسایی له حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، چاوەڕوانیش نین لەم مافە بنەڕەتییەش بێبەش بكرێین، و داواكاریشین هەمو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی بەشداری كارای ئەم خۆپشاندانه بكەن كە لەهەولێری هۆلاكۆ بەزێن و دیكتاتۆر بەزێن بەڕێوەدەچێت.
پاڵێوراوان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم
سەفین شێخ محەمەد
د. كەمال سەید قادر
هەولێر
02.07.2013