16/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شیعە شەری کوردی ڕاگەیاند
شیعەو شەڕی دژبەکورد ڕاگەیاند لەگردبونەوەیەکی شیعەگەرایدا کە خۆیان خۆبەخش ئامادەکردوە بۆشەرو هوتافەکانیان دەخوێننەوە بەهۆنراوەی شیعایەتی زاراوەی خۆیان ( جولفي ) شیعەکان ئەمشەو ڕایانگەیاند کە چەند داخلەدڵن بەرامبەر بەکورد و هێزەکانی پێشمەرگە .
لەهەمانکاتدا بەهۆنراوەوە بیروباوەڕی خۆیان ئاشکرادەکەن بەرامبەر بە کورد و بارزانی و هێزەکانی پێشمەرگە و دەڵێن چاوەڕوانی بڕیاری باوکی محمد ( نوري المالکی ) دەکەین و شەڕی کورد دەستپێدەکەین . لەم پارچە ڤیدیۆیەدا ئەوەمان بۆدەردەکەوێت کە کورد مەترسی هێرشکردنی لەسەرەو دەبێت بەهەموو هێزەکانەوە لەئامادەباشیدابن بۆئەوەی هەرهێرشێکی نەخوازراو ڕووبکاتە سنورەکانی کورد و هیچ جیاوازیەك لەلای ئەوان لەنێوان کورد و دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق وشام ( داعش ) دا نیە .
چاودێرێكی سیاسی دهڵێت" باشترین کارێك بۆ خۆئامادەکردن ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە دەبێت لەئامادەباشێدابێت و سیاسەتمەدارانی کوردیش ئەو ووتانەی شیعەکان بەڕاست وەریبگرن و هەرکاتێك تواناو دەسەڵاتیان هەبێت هیچ جیاوازیەك ناکەن لە نێوان ( داعش ) و کوردا بۆ تۆڵەسەندنەوەی سوپا بەزیوەکەیان . یەکخستن و ڕێکخستن و یەکدەستی هێزەکانی کورد گرنگرترین کارێکە لەئێستادا ڕەچاوبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیارمان ئەوەیە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد و بەتایبەتی سیاسەت مەدارانی کورد کە هەرچی گەنج ولاوی کوردهەیە کە زۆرینەیان ئامادەییان تیادایە لەشکرو سوپایەکیان لێپێکبهێنن و هەرنەبێت وەکو هێزی بەرگری ڕیکیان بخەن و ئامادەیان بکەن بۆ هەرهێرشێکی نەخوازراوی شیعەی سەفەوی ئێرانی کە بێگومان هێزو لەشکری ئێرانیان لەپشتە بۆیە بەوشێوەیە دەمدرێژی دەکەن و هەرچی لەدڵیاندایە دەریانبڕیوەو نایگەڕێننەوە . ئەوەشمان لەیادنەچێت کە دوێنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەعدیە وجەلەولا بۆردومان کراون لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای عێراق کە پێکهاتەکەی تەنها شیعەن و دژی هەموو موسڵمانێکن ئەگەر لەژێر هەرناوێکدا کۆبوبێتنەوە، لەم ئاماژەیەدا کەلەم گرتە ڤیدیۆیەدا هاتوە و دژی کورد هەڕەشەدەکەن، ئەمە بەسە بۆئەوەی کە بڵێین ( دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە ) و چیدی شەڕ ڕابگرن دژی ( داعش ) و سوننە مەزهەبەکان .
لەم گرتە ڤیدۆیەدا بە باشی دەردەکەوێت
ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە کەناڵی کەربەلاوە بڵاوکراوتەوە..
https://www.facebook.com/photo.php?v=683669738353580&set=vb.411891885531368&type=2&theater