به‌م حاڵه پێناچێت عێراقی عه‌ره‌بی ئاوه‌ها به ئاسانی بكه‌وێته سه‌ر خۆ
و بتوانێت كه‌مێك وه‌حه‌سێت؛ چونكه عێراقی عه‌ره‌بی هه‌رگیز نه‌یزانیوه
له ئاشتیدا بژی؛ تۆ ببینه مێژووی سه‌ره‌تاكانی هه‌زار و پێنچ سه‌د ساڵی
ڕابردوو؛ هه‌ر له ئیمپراتۆری تووبه‌عه‌وه تا ئه‌مڕۆی كڕین و فرشتن و
كوشتوبڕ؛ هه‌ر به‌رده‌وامه و ته‌نها شێوازی كرداره‌كی گۆڕاوه؛ له‌سه‌روبه‌ندی
هاتن و پێگه‌یشتنی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تیدا ڕاهیبی مه‌ككه سه‌رفه‌ر ده‌كات
بۆ ڕۆما و له‌وێڕا چاوی به كاربه‌ده‌ستان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت و
له‌گه‌ڵ حاكمه‌كانی شاردا له گفتوگۆی ئاینی و فیكریدا ده‌بن و باس له
هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئاخرزه‌مان ده‌كه‌ن و نیشانه‌كانی شیده‌كه‌نه‌وه و
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا یه‌كێك له ئه‌فسه‌ر و پایه‌دارانی ڕۆما ده‌كه‌وێته
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌فه‌ر و هاتنی بۆ حیجاز و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه و مه‌دینه و
به‌ڵێكی گه‌شتن به یه‌قین و ئیمانهێنان ده‌دات و له‌گه‌ڵ ڕاهیبی زانا و
بلیمه‌ت و دنیادیده به نهێنی میلی سه‌رفه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر و له ڕۆماوه
ده‌كه‌ونه ڕێ بۆ مه‌ككه و ڕێگه‌ی دوورودرێژ ده‌گرنه‌به‌ر.
ئێمه
باسی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ڕێگا و بێنه‌به‌رده‌ی قه‌ده‌ر و خه‌ون و خه‌یاڵ و
ترس و بیمی بابای هاوسه‌فه‌ری ڕاهیب ناكه‌ین كه ناوی (كلكراتیس)ه و تا
نزیك دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و شام و ناوچه‌كانی عه‌ره‌بنشین بێخه‌مین له شه‌و و
ڕۆژ مانه‌وه و سه‌فه‌ر و گه‌ڕان و هانتیان؛ به‌ڵام له‌وێوه خه‌م دامان
ده‌گرێت كه پێ ده‌خه‌نه ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشینه‌وه؛ چونكه ده‌زانین
ڕووبه‌ڕووی كه‌لتوورێك ده‌بینه‌وه كه دووره له هه‌موو قییه‌مێكی
ئه‌خلاقی مرۆیی؛ كه خۆی له مرۆڤ كۆشتن و سه‌ربڕین و به كۆیله‌كردن و
ڕێزنه‌گرتنیه‌تی!. ناخۆشبه‌ختی بۆ كلكراتیس و هاوڕێكه‌ی له ناوچه‌ی
عێراقدا ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی چه‌تاكانی عه‌ره‌به‌وه و چاره‌نووسیان
ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ردووكیان ده‌گیرێن؛ به هه‌ر چه‌شنێك
بێت ڕاهیب ڕاهیبه و به‌رده‌بێت؛ به‌ڵام بابای سه‌رگه‌ردان و قووڕبه‌سه‌ر
هه‌ر زوو قه‌واڵه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر كڕین و فرۆشتنه‌وه و چه‌ته‌كانی
عه‌ره‌بی عێراقی ده‌یكه‌نه كۆیله‌ی خۆیان و ده‌یفرۆشنه بابایه‌كی
نه‌ونه‌ناس!؛ ئیدی كلكراتیسی نه‌گبه‌ت نزیكه‌ی بیست سی ساڵ هه‌ر وا به
سه‌رگه‌ردانی و بێ كه‌سیدا ده‌یخولێنێته‌وه و ده‌یكه‌نه شوان و وڵاخداریی
پێده‌كه‌ن و ده‌بێته كه‌سێكی سیقه‌پێكراوی كابرایه‌كی خاوه‌ن كۆیله و
ماڵاتدار.
خه‌به‌ر و باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌بێته‌و و ئه‌میش
هه‌ر بێ خه‌به‌ر و دڵ لانه‌وازه و هه‌میشه له بێده‌نگی خۆیدا بۆ
چاره‌نووس و به‌ختی خۆی ده‌گری؛ كه ئاخۆ كه‌ی بێت و من نه‌جاتم بێت له
ده‌ستی كۆیله‌یه‌تی و چۆن خۆم خسته ته‌هلوكه‌وه به ده‌ستی خۆم له
كاتێكدا من له ڕۆما چه‌نده خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و قووه‌ت و گه‌وره
ئه‌فرسه‌ر و ده‌ست و پێ ڕۆشتوو بووم؛ چۆن وام كرد به خۆم؛ هه‌موو
خه‌یاڵاتێك له ده‌روون و مێشكی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌ڕۆشت.
هه‌ر وه‌ك چیرۆكی چوار عه‌بدوڵڵاكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی محمدی كوری عه‌بدالله
پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) هه‌ر كه‌سه‌یان و به‌لایه‌كدا ڕۆشتن
بۆ گه‌شتن به پێغه‌مبه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی و ئیمانهێنان پێی و چیرۆكی دوور و
درێژی ئه‌وان و ئاكامی مردن و نه‌بینین و خه‌مناكی به‌سه‌رهاته‌كه‌یان هه‌ر
ماوه‌ته‌وه هێشتا!.
كلكراتیس ده‌مێنێته‌وه تا كات و قه‌ده‌ره‌ی
خۆی؛ ته‌مه‌نێكی دروودرێژ به‌سه‌ر ده‌بات له دووری مه‌ككه و مه‌دینه‌وه و
پێغه‌مبه‌ر هاتووه و ئه‌میش هه‌ر هه‌ڵوه‌دایه برواته خزمه‌تی به
ئاواتی له مێژینه‌ی خۆی بگات؛ قه‌ده‌ر دێت و قه‌ده‌ر ده‌ڕوات بۆی
هه‌ڵده‌كه‌وێت بڕوا به‌ره‌و مه‌ككه و مه‌دینه و له‌گه‌ڵ نه‌جیبزاده‌یه‌كی
بازرگاندا ده‌كه‌ونه ڕێ و له كۆیله‌یه‌تی نه‌جاتی ده‌بێت؛ ئه‌ویش به
حوكمی ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تێكی زۆری ئه‌م ماڵه‌ی كردووه و له‌به‌ر ده‌ست و
دڵ و ده‌م پاكی بازرگانه نه‌جیبزاده‌كه هه‌رچۆن بێت ڕه‌حمی ده‌چێته
سه‌ری و له‌و ماڵه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ی و ئازادی ده‌خاته‌ی ده‌ستی كلكراتیس
خۆیه‌وه؛ هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌جیبزاده‌دا قه‌راره بگه‌ڕینه‌وه‌ی بۆ مه‌ككه و
مه‌دینه و بڕۆنه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و به حزووری پێشه‌وا شاد بن و به
ئاواتی خۆیان بگه‌ن!؛ به‌ڵام....!.
به‌ڵام دووباره قه‌فڵه‌ی بازرگان و
مرۆڤه‌كانی سه‌ر ڕێگای ئاوات و ئومێدی چه‌ندین ساڵه‌ی كلكراتیس و
خه‌ونه‌كانی له‌ڕێگادا ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی چه‌ته‌ی عه‌ره‌ب و شه‌هیدی
ده‌كه‌ن له بێ كه‌سیدا؛ كلكراتیس له پێش هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ چه‌ته‌ی
عه‌ره‌بی عێراقی ده‌یڕفێنن و بیست سی ساڵ ده‌یكه‌نه كۆیه‌له و پاشان
ده‌یكوژن؛ ئه‌مڕۆ گه‌نج و لاوی كورد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا و له ساڵی
2014ه‌دا ده‌فڕێندرێن و به پاره و هه‌ره‌شه و كورشتن یه‌كێك ئازاد
ده‌بێت و یه‌كێكیش شه‌هید ده‌بێت!.
كه‌لتووری عه‌ره‌بی عێراقی هه‌روا
ده‌مێنێته‌وه؛ چاكبوونی نییه؛ ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت؛ ئازادی بۆ
سه‌رزه‌مینه‌كه‌ی نییه؛ مرۆڤه‌كانی نه‌خۆشن و هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان
نییه؛ وه‌ك خوێن و گۆشت له هه‌ست و دروونیاندا ماوه‌ته‌وه كه دژی خۆیان
و مرۆڤایه‌تی بن؛ كارێك ده‌كه‌ن كه‌س ئاوات به‌وه نه‌خوازێت سه‌فه‌رێك
به‌ره‌و به‌غا و به‌سه‌ره بكات؛ هه‌ر بسته خاكێكی بۆنی خیانه‌ت و
سه‌ره‌تانی لێ دێیت؛ ئیدی كه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی ئارام ده‌بێت!.
ئێمه‌ی كورد چۆن و كه‌ی نه‌جاتمان ده‌بێت له عه‌ره‌بی عێراقی!؟؛ نازانم؛ مه‌گه‌ر مه‌رگ یان هه‌ڵهاتن له عێراقچێتی!.