02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی لێدوانه‌كانی كه‌یسی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق لێدوانێكی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌درۆ ده‌خاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانی ئێران له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا.
نوری مالیكی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه به فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌عیراق وتبێت ئێران ده‌ستی هه‌یه له‌پشت سه‌رهه‌ڵدانی توند‌و تیژییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و لێدوانه‌ی به‌درۆكردن وه‌سفكردووه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی مالكی دوای ئه‌وه‌هات، كه له‌هه‌فته‌ی رابردوودا و له‌كاتی ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌رێكخراوی موجاهدین خه‌ڵقی نه‌یاری ئێران له پاریس، ژه‌نه‌راڵ جۆرج كه‌یسی ،فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق رایگه‌یاند: كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق پێی ڕاگه‌یاندوه ئێران له‌پشت ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردو مه‌زاری شیعه‌كانه‌وه كه له‌ساڵی 2006 له سامه‌راروویداو ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توند‌و تیژی تایه‌فی له‌عیراقدا.