15/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆستاریكا له یه‌كه‌م هه‌نگاو له ئۆرۆگوای برده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا توانی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بباته‌وه .
له میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كان و له یاری یه‌كه‌می گرووپی (D) هه‌ر دوو ههڵبژارددهی كۆستاریكا و ئۆرۆگوای به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی كۆستاریكا كۆتایی هات .
هه‌رچه‌نده له گێمی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای توانی له‌ڕێگه‌ی یاریزان كاڤانی و به په‌نالتی به گۆڵێك پێش بكه‌وێت ، بهلاَم له گێمی دووه‌مدا و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له خوله‌كه‌كانی 54 و 58 هه‌ر دوو یاریزان كامبڵ و دوارته توانیان ئه‌نجامه‌كه بگۆڕن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و له خوله‌كی 85 یش یاریزان ئۆڤێرنا گۆڵی سێیه‌می كۆستاریكا تۆمار بكات و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بباته‌وه .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری نازاناوی مۆندیالی پێشوو له یه‌كه‌م یاریدا تووشی شكست هات ، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش واته ئۆرۆگوای هه‌ڵگری پله‌ی چواره‌می مۆندیالی پێشوو یه‌كه‌م یاری خۆی به شكست ده‌ست پێ بكات