14/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
2014دوو مۆندیال بەخۆیەوە دەبینێت...
بەر لە دەستپیکردنی مۆندیالی بەڕازیل بەسەرپەرشتی (بێستوون محمد)ڕۆژنامەنووسی دیاری پارێزگای هەڵەبجە مۆندیال لە پارێزگاکە بەڕێوەچو، وە پێش 5 سەعات لە دەستپێکردنی مۆندیالی بەڕازیل مۆندیالی پارێزگای هەڵەبجە لە ژێر ناوی (بێستوون کەپ)) کۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئیطالیا لەیارییەکی بەهێز و پر تاموچێژدا و بە ئامادەبوونی سەدان هاندەر توانی سەرکەووتن بەدەستبهێنێت و بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەی عێراق بباتەوە ..
لەم بارەوە بێستوون محمد سەبارەت بە بیرۆکەی ئەم خولە بۆ بزاڤ ووتی :(بیرۆکەکە لەوە سەرچاوەی گرتووە کە چیدی کە هاندەران تەنها لە شاشەکانەوە هاندەر و بینەری یارییەکان نەبن و بە کرداری یارییەکان ببینن و جەماوەر بە یاریگا ئاشت کەینەوە)..
هەر لەو لیدوانە تایبەتاییدا بۆ بزاڤ کاری داهاتووی ئاشکرا کرد و رایگەیاند:(لە داهاتوودا بە نیازم خوولێک بکەمەوە لە ژێر ناوی(بێستوون لیگ) بۆ ئەو هەشت یانەی کە سەرکەووتن بۆ قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا)
بەکر حمە صدیق ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بزاڤی ڕاگەیاند:( ئەو ناو نمایش و هاندەرانەی کە دەبینرێنن لەم خوولەدا سەلمێنەری بوونی عەقڵێکی ناوازەی وەرزشیە لەم شارەدا و هەروەها پێشنیار دەکات بۆ ئەندامانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە کە گرنگییەکی زۆر باشتر و زیاتر بدەن بە بەشی وەرزش لەم شارەدا)
ئەکرەم بارام ڕۆژنامەنووسی وەرزشی شارەکە لە لێدوانێکیدا بە بزاڤی راگەیاند :(ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی لێرەدا و بەدەمەوەهاتنیان بۆ ئەم خوولانە بەڵگەی زیندووبوونی ڕۆژنامەنووسان و گرنگیدانیانە بە وەرزشی ئەم شارە)
لە لایەکی دیکەوە ئەرکان قائیمقامی هەڵەبجە لە وەڵامی پرسیارێکی (بزاڤ)دا ووتی:(ئێمە لەهەڵەبجەدا خاوەنی کەسانێکی خەمخۆر و چالاکین کە دەتوانن خزمەتی باش بکەن و پشتگیری ئەوە دەکەم کە لەداهاتوودا هەرکەسە و لە هەر بوارێکدا شارەزایە لە شوێنی خۆی دابنرێت لەداهاتووی ئەم پارێزگادا و چەمکێکمان بۆ بەڕێوەببات)..
هەروەها ووتی (من پشتگیری هەرکەسێک دەکەم لەژێرهەر ناوو نیشانێکدا بێت و و لەهەر بوارێکدا پڕۆژەی هەبێت و بەڵێنی هاوکاریکردنی پێدەدەم)
هیوا احمد یاریزانی بەشداربووی خوولەکە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لەسەردەستی ئیتاڵییەکان پاڵەوانی مۆندیالەکە لە یاری پیش کۆتایی کرانە دەرەوە ووتی :(من خاڵی بەهێزی ئەم خوولە لەوەدا دەبینم کە هەر هەڵبژاردە و پێکهاتووە لە کۆمەڵیک یاریزان کەهەریەکەیان و لە تیپێک یارییان کردووە بەڵام ئێستا لەپاڵ یەک و لەیەک تیمدا یاری دەکەن و بووەتە هۆی ڕەواندنەوەی هەر بارگرژییەک کە هەبووبێت لە وەو پیش)
سەبارەت بەو پیشنیارەی بکر حمە صدیق کە لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ بزاڤ پێشنیاری کرد کە کەسێکی دڵسۆزی وەک بێستوون محمد پۆستێکی وەرزشی پێ بدرێت و هاوکاری و پاڵپشت بکرێت لەلایەن حکوومەت و یەکەی ئیداری پارێزگاکەوە، (بێستوون محمد) پاش سووپاس و دەستخۆشی بۆ ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنی ئەوەی دا کە لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت خزمەتکاری وەرزشکارانی ئەم پاریزگا و هاندەرانی وەرزشی بێت لە هەموو کوردستان..