13/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاستكردنه‌وه‌ی جوگرافیای سیاسی باشوری كوردستان) له كیس مه‌ده‌ن
(په‌یامێكی زۆر به په‌له بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان):
تكایه هه‌لی زێڕینی (ڕاستكردنه‌وه‌ی جوگرافیای سیاسی باشوری كوردستان) له كیس مه‌ده‌ن.
به‌ڕێزان! هه‌موتان له‌بیرتانه كه هه‌موومان په‌شیمانین له له‌ده‌ستدانی سێ هه‌لی زێڕین له چاره‌كه سه‌ده‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سنوره شێوێوێنراوه‌كه‌ی باشوری كوردستان:
هه‌لی یه‌كه‌م/ له ڕاپه‌ڕینی 1991 له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا كه‌ركوك چۆڵ كرا‌و، یه‌كه‌م گورز درا له نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی هه‌رێم.
هه‌لی دووه‌م/ له كاتی ڕوخانی ڕژێمی عیراق له 2003 كه به‌بێ كورد نه‌ده‌كرا، به‌ڵام نه‌توانرا كارتی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان بسه‌پێنرێ و، به‌هه‌ندێ به‌ڵێن و استحقاقات و ئیمتیازاتی بێ كه‌ڵك و، دواتر هه‌ندێ به‌ڵێنی ده‌ستوریی، كورد ده‌ستبه‌رداری زیاتر له 40 له 100ی خاكی كوردستان بوو.
هه‌لی سێیه‌م/ هه‌لی قۆستنه‌وه‌ی لاوازیی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی عیراق و دروستكردنی گوشار له‌سه‌ری، لای كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور.
بۆیه ئه‌مه تاكه هه‌له كه به‌هه‌موو لاوه نه‌یه‌ڵین له كیس بچێ و، به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و به پلانێكی ورده‌وه ڕوبه‌روی ببینه‌وه.. به‌نده وه‌ك به‌شداریی و خه‌مخۆرییه‌ك ئه‌م تێبینی و پێشنیارانه ده‌خه‌مه ڕوو:
1- پێویست به له‌سه‌رچوون ناكات كه ده‌بێ هه‌موو جیاوازییه‌كان بخرێنه لاوه‌و، هاوشێوه‌ی ناكۆكییه‌كانی هێزه‌كانی ینك و پدك له‌ناو كه‌ركوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا ڕێی پێ نه‌درێ.
2- هیچ هێزێكی سیاسی ڕێگه به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌جێندای دژه كوردستانیی نه‌دات، به‌هه‌ر نرخێك بێت.
3- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه دابڕێنراوه‌كان چۆڵ نه‌كه‌نه‌وه‌و، جارێكی تر ته‌سلیم به‌هیچ به‌ڵێنێكی حكومه‌تی ئیتتیحادی به‌غدا نه‌بنه‌وه، چونكه چه‌ندین جار ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانیان شكاندووه‌و، كورد به‌ڵگه‌و پاساوی یاسایی و سیاسی و ئابوریی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ مانه‌وه.
4- كاتێكی گونجاوه كه هه‌نگاوه دیبلۆماسییه كوردییه‌كان گه‌رم بكرێن، بۆ كاركردن له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار له (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) و (یه‌كێتی ئه‌وروپا)و (كۆنگره‌ی ئیسلامیی) و (كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی)، به مه‌به‌ستی وروژاندنی پرسی (مافی چاره‌ی خۆنوسین) و، داوایان لێ بكرێت كه چاودێری پرۆسه‌یه‌كی ڕاپرسی و ڕیفراندوم له باكوری كوردستان بكرێت به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
5- پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌ركردایه‌تی هێزه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌ی به په‌له ئه‌نجام بده‌ن و، نه‌خشه‌ڕێگای تایبه‌ت به‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو دابنێن و، دڵنیابن كه كاتكوشتن به لێكۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌ی ڕوداوه‌كانه‌وه سوودی نیه، به‌ڵكو زیانی هه‌یه‌و، هه‌له‌كه له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌نده به ئه‌زمونی موته‌وازیعی خۆیشم ئه‌م خاڵانه به‌گرنگ ده‌زانم بۆ نه‌خشه‌ڕێگای ڕۆژانی داهاتوو:
1- به‌ده‌مه‌چونێكی زیاتر مرۆییانه‌ی ئاواره‌كان، كه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی زۆره‌ی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخه گشتییه‌كه.
2- كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرای سه‌ركردایه‌تی هێزه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی و، نوسینی په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌ره‌فی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م قۆناغه.
3- كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرای په‌رله‌مان پاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی حزبه سیاسییه‌كان.
4- كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وانه‌وه.
5- وه‌فدی دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو گفت وگۆكانیان ببه‌ستنه‌وه به باسی ئیداره‌و چاره‌نوسی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه.
6- له ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تی جه‌ماوه‌ریی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری داوای مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر هه‌رێم ده‌ست پێ بكرێت.
7- كورد یه‌كلایه‌نه داوای دیاریكردنی سه‌قفێكی نزیك بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، بكاته تاكه كارتی گفت وگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.
8- به‌خێرایی وه‌فدێكی دیبلۆماسیی به‌هێز له ئاستی حزبی و حكومیدا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك بهێنرێت بۆ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئێران و توركیا.
9- كه‌سانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه ته‌عزیز بكرێن به كه‌سایه‌تی به‌هێز، بۆ جووڵه‌ی زیاتر له‌سه‌ر دروستكردنی ڕای گشتی له ئاستی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه خوازراوه. زۆر گرنگ و پێویسته ئه‌مجاره وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌بیر نه‌كرێن.
10- له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه نوێكان ده‌ستبه‌كار ببن و، خه‌می ئیداره‌و كۆنترۆڵی باری ئه‌منی و ئیداری و ئابوریی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكه‌نه ئه‌جێندای سه‌ره‌كیی كاریان.
11- دانانی شاندێكی به‌هێزی سیاسی- دیبلۆماسی بۆ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كان و سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌واو صه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و دیاله، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ڕۆشنی كورد.
12- هێزه سیاسییه‌كان به هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێم و لێژنه‌ی فتوای زانایان، ته‌حریمی هه‌موو كارێكی فه‌رهودو هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كانی ناوچه ئازادكراوه‌كان بكه‌ن.
ڕه‌نگه خاڵی گرنگی تر هه‌بن كه له‌بیرم چووبن، به‌ڵام به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیی خۆمم زانی كه ئه‌م چه‌ند دێڕه بخه‌مه به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕای گشتیی. پێشم وایه كاتی به‌ده‌مه‌وه‌چونی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌مان هاتووه كه له یادی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مساڵ (2014) بڵاوم كرده‌وه‌و، به‌داخه‌وه له لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه به‌ده‌مه‌چوونێك نه‌بوو. كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵمه‌تێكی دووساڵه‌ی نیشتیمانیی بۆ خۆسازدان بۆ یادی 100 ساڵی رێكه‌وتننانه‌ی سایكس بیكۆ له ساڵی 2016دا، وه‌ك زه‌مینه‌سازكردنێك بۆ گه‌یاندنی داوای ڕسمیی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان له‌و بۆنه‌یه‌دا.
به‌ڕێزان! هێزی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی كوردستان!
ئه‌مجاره ڕۆڵی ئێوه سه‌ره‌كی و پێشه‌نگانه‌یه، هه‌م ئه‌ركی خۆتانه، هه‌م ماف و خواست و خۆزگه‌ی خۆتانه، كه ڕێ نه‌ده‌ن سازش له‌سه‌ر هیچ مافێكی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌تان بكرێ و، له بسته‌خاكێك و زه‌ڕڕه‌یه‌ك داوای میلله‌ته‌كه‌تان خۆش نه‌بن. ئه‌مڕۆ میلله‌ته‌كه‌مان چاویی له خۆڕاگریی ئێوه‌یه. ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئومێدیان به‌ئێوه‌وه به‌ستووه. هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمیش پشتتیان به‌ئێوه به‌هێزه. ئه‌م هه‌لی گۆڕانكارییه‌ی (جوگرافیای سیاسی ئیدارییه‌ی باشوری كوردستان) له كیس مه‌ده‌ن