به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپۆرتێكی مه‌یدانی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق‌و ده‌ستگرتنی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهعێراقو شام (داعش) به‌سه‌ر ناوچه سونییه‌كاندا، تیمی گۆڤاری بزاڤ سه‌ردانی موصڵی كرد‌و رۆژێك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و داعش مایه‌وه.
خازر، ناوچه‌ی پاراستنی كورد
بازگه‌ی بێشمهركه
خازر كه ناوچه‌یه‌كی پاراستنی هه‌رێمه‌و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه، خاڵێكی گه‌وره‌ی پشكنینهو هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌شێوه‌یه‌كی ووردو ژیرانه رێگری هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سانی تێكدهرو گومان‌لێكراو دهكهنو به‌درێژایی رۆژو شه‌و له‌جێبه‌جێكردنی ئهركهكانیاندان، ده‌كرێت بوترێت ئه‌م خاڵه‌ی پشكنینی پێشمه‌رگه، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاسایشی ناوچه‌كه.
خاڵی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و داعش
ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كی سوبای عێراق له‌زمه‌ی كه‌سدا نییه، هاولاتیان بارجه‌كانی لێده‌كه‌نه‌وه‌و سكاربی ده‌كه‌ن
به‌درێژایی 5 كیلۆمه‌تر له‌خاڵی پشكنینی خازر، خاڵێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و داعش بوونی هه‌یه كه پێی ده‌وترێت (گۆپ جه‌لیل)، كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رێوه‌ده‌برێت.
نێوانی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌م خاڵه هاوبه‌شه‌دا، ته‌نها 500 مه‌تره‌و هه‌ردوولاش هاوشێوه‌ی یه‌كتری ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه ئارامی هه‌رێم بپارێزن.
هاولاتیان پارچه‌ی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان لێده‌كه‌نه‌وه
ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه به‌جێهێڵراون، له‌ئه‌ستۆی هیچ لایه‌نێكدا نییه‌و به‌پێی وته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌رجاره‌و هاوڵاتییه‌ك پارچه‌یه‌كی لێده‌كاته‌وه.
پێشمه‌رگه‌و داعش پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج، ناكۆكی پێشمه‌رگه‌و داعش بوو له‌شێوازی خاڵی پشكنین، پێشمه‌رگه هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌وانه نه‌ده‌كرد كه به‌ره‌و موصڵ ده‌رۆشتن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه داعش لێپرسینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وانه نه‌بوو كه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌رۆشتن، ته‌نها چه‌ند پرسیارێكی كه‌م نه‌بێت كه له‌دواتردا دێیینه سه‌ری.
پێشمه‌رگه، له‌خه‌می رۆژنامه‌نووساندان
پاش مانه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ناو خاڵی پشكنینی پێشمه‌رگه، تیمی بزاڤ هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی داعشییه‌كان، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانیان بوچه‌ڵ ده‌كرده‌وه‌و له‌خه‌می رۆژنامه‌نووساندا بوون، له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌نگاو نزیك بوونه‌وه له بازگه‌ی داعش، پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌وتنه تكاكردنو جۆره رێگرییهكیشیان هه‌بوو بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌و ته‌واوی رۆژنامه‌نووسه‌كانی تر بوو، به‌تایبه‌ت بیانییه‌كان كه خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ پێشمه‌رگه هه‌بوو.

رۆزنامهنووسانی بیانی رۆماڵی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن
بزاڤ، قسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شكاند
له‌گه‌ڵ خه‌می زۆر‌و تكای به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه، به‌ڵام تیمی بزاڤ كۆڵی نه‌داو به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش به‌رێكه‌وت، له‌گه‌ڵ سووربوونی تیمه‌كه‌ی بزاڤیشدا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر به‌ناوی (ئارام) خۆی پێنه‌گیراو هاورێیه‌تی تیمه‌كه‌ی كرد تا نزیكبوونه‌وه له‌هێڵی ته‌ماس، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی تیمه‌كه‌ی بزاڤ.

ئه‌و بێشمهركهیهی هاورێیه‌تی بزافی كرد
ترس له‌داعش
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌بازگه‌ی داعش، ترپه‌ی لێدانی دڵمان زیادی ده‌كرد، ترسێكی زۆر سه‌راپای له‌شمانی گرته‌وه‌و جۆره تهزوییهكی ترس بهلهشماندا دههاتو چوو، هه‌رچۆنێك بێت خۆمان گه‌یانده بازگهكهو پاش گه‌یشتنمان دوو چه‌كداری داعش به‌ره‌و روومان هاتنو لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان به‌ره‌و روومان كرده‌وه، ته‌واوی كهلو پهلو كامێرا‌و ستاندو مۆبایلیان لێوه‌رگرتین، بهقۆڵگرتنهوه به‌ره‌و رووی ئه‌میره‌كه‌یان بردینو ده‌ستیان به‌لێپرسینه‌وه كرد، كه ئه‌مه‌ش جۆرێك بوو لهدهستگیركردن.
له‌كه‌ڵ بێشمهركه له‌خاڵی ئاماده باشیدا، ئه‌م دۆشكهیه رووی له‌داعشه
200 مه‌تر له‌داعشه‌وه دووره
تاوێك له‌گه‌ڵ داعش
ئه‌میره‌كه‌ی داعش كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی خۆی بڵێت، كه‌وته پرسیاركردنو یه‌كه‌م پرسیاریشیان ئه‌وه‌بوو هۆی چییه هاتووینه‌ته موصڵ، ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا وتمان (ده‌مانه‌وێت راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكه‌ین، پێمانخۆشه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێوه نیشانی هاوڵاتیانی كوردستان بده‌ین، له‌كوردستان‌و عێراقدا وێنه‌یه‌كی ناشرینتان هه‌یه‌و هاوڵاتیان ترسێكی زۆریان له‌ئێوه هه‌یه، ده‌مانه‌وێت هۆكاری ئه‌و كوشتارییانه بزانین كه رۆژانه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بلاوده‌كرێته‌وه).
وه‌ڵامی ئه‌میره‌كه‌ی داعش به‌مجۆره بوو (ئێمه پێویستمان به‌وه نییه خه‌ڵك چۆن باسمان بكات، كاری ئێمه رزگاركردنی خه‌ڵكه له‌سته‌می مالیكی‌و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانییه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر سوننه بوونیان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، كاری ئێمه تێكۆشانه له‌پێناوی خوای گه‌وره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له‌ناوچه‌كه، پێویستمان به‌رۆژنامه‌نووس نییه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێمه نیشان بدات، یان ناشرینمان بكات، خوای گه‌وره ئاگای لهدڵهكانهو هه‌ر ئه‌ویش ده‌مانپارێزێت).
بازكهی داعش، ئاڵای عێراق لێنه‌كراوه‌ته‌وه
ئاڵای عێراق له‌بری ئاڵای ره‌ش
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رسامی ئێمه، مانه‌وه‌ی ئاڵای عێراق بوو له‌سه‌ر بازگه‌ی هێزه‌كانی داعش، له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌شدا، چه‌كدارێكی داعش وتی (مادام ناوی خوای له‌سه‌ره، ناتوانین دایگرین).
ره‌فتاری داعش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان
داعش كه به‌گروپێكی توندڕه‌و و شه‌ڕانگێزو تیرۆرست ناسراون، ره‌فتارێكی جیاوازیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا نهرمو نیانن، ئه‌وان له‌بازگه‌ی چوونه‌ناو موصڵ ره‌فتارێكی نه‌رمیان هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا گونجاوه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد روویه‌كی جوان بۆ هاوڵاتیان نمایش ده‌كه‌ن، كه هیچی كه‌متر نییه له‌برا پێشمه‌رگه‌كان.
له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌ك كه شۆفێره‌كه‌ی ملوانكه‌یه‌كی له‌ملدا بوو، چه‌كدارێكی داعش رایگرتو وتی (برای به‌رێزم ئه‌و ملوانكه‌یه باش نییه‌و ئه‌گه‌ر له‌وسه‌ره‌وه گه‌ڕایته‌وه لایببه، ئه‌وه باشتره بۆ تۆ).
هاوڵاتیان له‌داعش رازین
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت، هاوڵاتیانی موصڵ له‌هێزه‌كانی داعش رازینو پێیانوایه كه ئه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی، شۆفێرێك به‌ناوی (عبودی) كه پاشتر بووه هاوكارو شۆفێری تیمه‌كه‌ی بزاڤ، له‌وباره‌وه وتی (له‌و كاته‌وه‌ی داعش هاتوون، ته‌قینه‌وه نه‌ماوه، ئارامی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و خه‌ڵك ئاسوده‌یه).

دۆشكه‌كه‌ی داعش، رووه‌و بێشمهرگە
موصڵ ئارامه
ئه‌و هاوڵاتییه به‌بزاڤی وت (شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قام نوستوومو هه‌ستم به ئارامییه‌كی زۆر كردووه، هیچ كات ئه‌وه‌نده بێ ترس نه‌بووم، ئه‌مانه زۆر له‌مالیكی پیاوترنو خه‌ڵكیش لێیان رازییه).
بۆچی هاوڵاتیانی موصڵ كۆچ ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌لامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا هۆی چییه هاوڵاتیانی موصڵ كۆچ دهكهنو شاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن، عبودی وتی (له‌ترسی مالیكی، خه‌ڵك ترسی له‌وه‌یه مالیكی هێرش بكات‌و شاره‌كه وێران بكات، هه‌موومان ترسمان له‌وه هه‌یه كه هاوشێوه‌ی فه‌لوجه تۆپباران بكرێین، ئه‌گه‌رنا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ داعش نییه).
به‌جێهێشتنی داعش
پاش گفتوگۆیه‌كی چه‌ند كاتژمێری له‌گه‌ڵ داعش‌و هاوڵاتیان، دواجار ئه‌و بازگهیهمان جێهێشت، كه به‌داخه‌وه وێنهگرتنو ریكۆرد تیایدا قه‌ده‌غه بوو، هێزه‌كانی داعش هیچ رێگرییه‌كیان له‌وه نه‌بوو ئێمه بچنه موصڵ به‌ڵام بێ كامێرا‌و ریكۆرد، ئه‌میره‌كه‌ی داعش پێی وتین (ئێره ئێره خاكی خۆتانه، ده‌توانن وه‌ك هاوڵاتییه‌ك تێپهڕنو گه‌شتی خۆتان بكه‌ن).