13/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات, بڕیاریشه ئه‌و بابه‌ته بخرێته به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: "نوری حه‌مه عه‌لی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا, ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته شوێنی نوری حه‌مه عه‌لی، ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند، به‌پێی ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كانی پارتی، بڕیاره (شێخ شامۆ) بچێته شوێنی نوری حه‌مه عه‌لی.