13/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كورته‌یه‌ك له مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌ی چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه كه خۆی له 10 یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینێته‌وه .
له‌و 10 جاره‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانیویه‌تی 5 جار سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش 4 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه . وه 1 یاریش به یه‌كسانی بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هاتووه .
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانیویه‌تی 16 گۆڵ تۆمار بكات و هۆڵه‌نداش 11 گۆڵی تۆمار كردووه .
كۆتا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆندیالی 2010 كاتێك له یاری كۆتایی به یه‌ك گه‌یشتن و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی (1- 0) له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسپانیا به كۆتایی هات و جگه له بردنه‌وه‌كه‌ش توانی جامی مۆندیاله‌كه‌ش له هۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت .
هه‌ر بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و به‌هێزترین یاری ئه‌م مۆندیاله به‌ڕێوه بچێت.