حیلفی ناتۆ لەساڵەکانی هەشاتاکانەوەو بەتایبەتیتر لە دوای هێرشەکەی سەر ئەمەریکا لەمانگی ٩/١١/٢٠٠١ ەوە ئێستاشی پێوەبێت دونیایان پڕکردوە لە فشەوفاڵی سینەمایی و بەتایبەتی کە نمایشی بازوەکانی خۆیان دەکەن لە فلیمی ئەکشنەکانی هۆلی وود و تواناو دەسەڵات و پەروەردەو ڕاهێنانی خۆیان دەکەن و بەگوێی خەڵکیدادەدەن و لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە نیشانی خەڵکی دەدەن و بڵاوی دەکەنەوە، لەئێستادا بۆمان دەردەکەوت کە فشە دەرچوو !
ساڵەهای ساڵەو لە رۆژنامەو سایت و گۆڤارو کەناڵەکاندا گوێکانمانیان پڕکردوەو کاسمانیان کردوە بەوەی کە هێزی نێودەووڵەتی و بەتایبەتیتر هێزی چەکداری ئەمریکا چەند بەدەسەلاتەو چەند بەئاگاو بەتوانان، تەنانەت وایانلێهاتوە کە خۆیشیان باوەڕیان کردوە کە وەکو ئەو فلیمە ئەکشنانەی لەسەر کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان دەردەچێت ئەوەندە بەتوانان و هێزی سەربازیان بەهێزە .
هەرچەندە بەردەوام لە هەموو جێگایەك کە شەڕو ڕوبەڕوبونەوەی هێزێك هەبوبێت بەرامبەریان سەلمێنراوە کە تاچەند دوورە لە ڕاستیەوە و زۆر بە هێزی سادەو بە چەك و تەقەمەنی کەم و سادەوە توانراوە ڕوبەڕویان ببنەوەو لەزۆربەی شوێنەکانیشدا تێکیانیان شکاندون، بەڵام ئەوان هەرواز لە درۆو فشەوفاڵ ناهێنن و هەرخۆیان بەزلهێزی دونیا دەزانن و دەناسێنن، بەتایبەتیتر: لەم ناوەندی ساڵی ٢٠١٤ دەدا، لە ووڵاتی ئەفغانستان بەشێوەیەکی زۆرتر و ڕونتر هێزەکانی قاعیدەو طالیبان و ئەفغانیە سادەکان توانیویانە بەڕوونی تواناو دەسەڵاتی ئەو هێزە زەبەلاحەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە بەگەورەترین هێزی سەربازی جیهان دادەنرێت بیانشکێنن و ڕۆژانە گورزی کەمەرشکێنیان لێبوەشێنن و بەدرۆیان بخەنەوە لە مەیدانی کرداردا .
هەروەها لە عێراق : بەهەمان شێوە و بەئاشکراو ڕوونی لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەردەوام کوشتن و بڕین و ڕوبەڕوبونەوەی هێزی سوپایی ئەمریکا بونەتەوەو ڕووی ڕەشیانی بۆ جیهان بەهەڵماڵینی پەردە لەسەریان دەرخستوە، بەردەوام و ڕۆژانە تاوەکو ئەوکاتەی هێزی سەربازیان لە عێراقدا مابوو لەچەندین شوێنەوە گورزی کەمەرشکێنیان لێدەوەشێندراو بەهیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە چارەسەرێك بۆ ئەو لاوازییەی خۆیان بدۆزنەوە و بتوانن بەسەرکەوتویی ڕووبەڕووی هێزی سەربازی سادەی گروپەکانی عێراقبنەوە، بەردەوام ئەوەندەی کە زەرەروزیانی خۆیان و خەڵکی مەدەنی ووڵاتەکەیان گەیاندوە، ئەوەندە نەیانتوانیوە زیان بە دوژمنەکانیان بگەیەنن کە هەرخۆیان ناویان بڵاودەکەنەوەو دەیانکەن بە دێوو درنج لەبەرچاوی خەڵکی و بەرچاوی سەربازەکانی خۆیاندا .
بەڵکو لەدوای ئەوەی کە هێزی سەربازیان لە عیراقدا نەماوە، زیاتر زیانیان پێگەیشتوە لەڕووی سەربازیەوە .
زیانی سەربازی سەربازیان لەدوای ئەوەی کە هێزەکانیان نەماوە لە عێراقدا بەوشێوەیەیە کە بۆپ جیهان ڕون بۆیەو کە هێزی سەربازی ئەمریکا ئەوەنیە کە جیهان لییبترسێت، بەڵکو زۆر لەوە کەمترن کە بتوانن سەربازگەلێك دروستبکەن و وەبەری بهێنن بۆ ووڵاتێکی وەکو ئەفغان و عێراق کە لەپاش خۆیان بەو هەموو چەك وتەقەمەنیەوە لەسەر پێی خۆیان ڕاوەستن و بتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەربکەن لەڕووی دوژمنەکانیانەوە .
ئەم قسانەی کەدەیکەم بەڵگەی سەلمێنراوی زۆرە، و لەوانەش دوو نمونە دەهێنمەوە :
١- لە ئەفغانستان پاش ئەوەی کە چەند ساڵێکە بەناوە هێزەکانیان کەمکردۆتەوەو سوپایان بۆ وەبەرهێنان، تائێستاش بەردەوام سوپاکەیان نەیتوانیوە کە کەمترین شوێن و سەربازگەی قاعیدەو طالیبان بگرێت ، بەڵکو بەردەوان قاعیدەو طالیبان گورزی گەورە گەورەو کەمەرشکێنیان لێدەدەن و هەر ڕۆژەی لەشوێن و جێگایەك و بەشێوەیەك، تا کارگەیشتۆتە ئەوەی کە سەربازێکی ئەمریکی پاش ئەوەی کە ٥ پێنج ساڵ بە دیلی لەلایان ماوەتەوە بیگۆڕنەوە بە ٥ پێنج سەرکردەی دیاری خۆیان کە لە زیندانی گوانتانامۆ چەندین ساڵە لە زینداندان و ئەشکەنجە دەدرێن، بەشێوەیەك کە سەرۆکی ئەفغانستان ( حامید کارزای ) دەڵێت من هیچ ئاگاداری ئەو ئاڵوگۆرەنیم کە لەنێوان طالیبان و ئەمریکاداکراوە بەڵکو ئەوەی کە من بیستومە لە میدیاکانەوە پێمگەیشتۆتەوە .
شکست لەوە گەورەتر دەبێت چۆنبێت کاتێك گەورەترین هێزی سەرزەوی ئاڵوگۆڕی زیندانیان بکات لە گەڵ گروپێکدا کە چەندین ساڵە بە هەموو هێزو توانایەکیەوە دژایەتیان دەکات و بەتیرۆرست لە قەڵەمیان دەدات !
لەکاتێکدا هیچ ووڵات و دەسەڵاتێك نیە لە جیهاندا کە دان بەوەدابنێت کە ئاڵوگۆڕی زیندانیان ڕەوابێت و بیکەن ئەگەرچی زیانەکەشیان هەرچەندە زۆرو گەورەبێت، بەڵام گەورەترین زلهێزی جیهانی ئەوکارەیان ئەنجامدا لەبەرامبەر گروپێکی موسڵمانان کە بەووتەی ئەمریکا ناودارن بەڵام ناوکدارنین، واتە ناویان گەورەیە بەڵام خۆیان دیارنین و خۆیان شاردۆتەوە و نەناسراون وجێگاو شوێنیان دایری نیە .
٢- گەورەترین و زلهێزتری هێزی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، چەندین ساڵە لە عێراقدا وێرانکاری دەکەن و خەڵکی بەناهەق دەکوژن و خەڵکی بەناهەق دەگرن و بێسەروشوێنیان دەکەن وئەوهەموو ساڵەی کە لەعێراقدابون بەردەوام بەخۆی و هاوپەیمانەکانیانەوە خولی فێرکاری و پەروەردەو ڕێکخستن و فەراهەمکردنی جۆرەها چەکی باش و تەقەمەنی زۆریان داوە بەو سوپایەی عێراق کە بەناوە لەوەبەرهێنانی ئەوانن و پەروەردەی دەستی گەورەترین هێزی جیهانین بەخۆیان و هاوپەیمانەکانیانەوە، ئێستا دەرکەوت کە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا و بەرامبەر بەهێزێکی ناودارو بێناوك بەوتەی خۆیان ( داعش ) گەورەترین نسکۆو نوشوستیان هێناوە و هەرچی خولی فێرکاری و پەروەردەو پشتبەستن بە هەواڵ وزانیاری تەکنەلۆژیای سەیروسەمەری ئەو سوپا زلهێزەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەفیڕو بەهەدەر چوو .
چونکە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا و بەرامبەر بە هێزێکی نادیارو کەم و بێتواناو خاوەن چەکی ئاسایی کەم و تەقەمەنی نەبووەو بێ ئابوری نەك هەر شکستیان خوارد بەڵکو نسکۆیەك و ئاشبەتاڵیانکرد و نەیانتوانی لەهیچ شوێنێکدا بۆماوەی چەند کاتژمێرێکیش ڕوبەڕویان ببنەوە و بەشێوەیەکی گشتی هەڵهاتنێکی زۆر سەیرو سەمەرەیانکرد و تەنانەت لە هەموو جێگاکان هەرچی چەك وتەقەمەنیان هەبووە هەمویان جێهێڵاوەو ڕایانکردوە و لەوەش سەیرت کە جلوبەرگی سەربازیەکانیشیان فڕێداوە یان بەڕووتی یان بە جلوبەرگی مەدەنیەوە هەڵهاتون تاوەکو کەس نەیانناسێت .
دەبێت هیچ سوپایەك بەم شێوەیە شکستی هێنابێت ؟ خۆ زۆربەمان لەبیرمانە لە ساڵی ١٩٩١ دا سوپای عێراقی کاتێك لە کوێت شکستی خوارد، کە نزیکەی ٤٦ ووڵات ڕوبەڕویان بونەوە هێشتا وەکو ئەمانە نەبون و ئەوەشی کە ڕایکرد هەرچەندە هپۆکاری زۆربوو کە لێرەدا نامانەوێت درێژە بەباسەکەبدەین بەڵام بەوشێوەیە نەبوو کە لەم رۆژانەدا بینیمان، بەڵکوو زپرینەی سوپاکە جلو بەرگی خۆیان و چەکەکانی دەستی خۆیانیان هێنایەوە بۆناو ماڵ ومنداڵیان .
پوچەڵی پلانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لێرەدا لەم دوو نمونەیەدا باش دەردەکەوێت کە جێگای متمانەی هیچ ووڵاتێك نیەو هیچ گەلێكی ستەم دیدەنیە کە پشتیان پێببەستن و هاوپەیمانی درێژخایانیان لەگەڵدابکەن، هیوادارم پەیامەکەمان گەیشتبێت و( کەسێك کەسە ئەلفێکی بەسە ) .