12/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوفات
ئـه‌وا هـاتنــهوه پـۆلــێ له ڕوفـات
بــۆ نیـَو باوهشــی پڕســۆزی ولاَت
بـه خـێربێنـهوه بــۆ زێدی خــۆتان
بـۆ نیشـــتمانی بـاب و بـاپیـران
ئیــَوه كـه ناوتان نـرا بـه ئهنـفـال
هـه‌ر به زیندوویی خـرانه نیـَوچــاڵ
ده‌مێ بـوو ئێوه لهئێـمه دوور بـوون
لهخـاكی سه‌حرا لهودیـو سنـووربوون
بهلاَم وا ئه‌مـڕۆ لاشـــهی بێ گیانتان
ده‌بنه میـــوانی خـاكی كـوردستان
ئێمه‌ش خـه‌م دڵ فرمێـسك له چاو
هه‌مــوو له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوین وه‌ستاو