12/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی پیره: پێمان باشه پارتی له‌دهۆك كاری به‌یه‌كڕیزی نیشتمانی بكردایه
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆكی پێكهێنا، پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێی بۆ دهۆك ده‌ستنیشانكرد.
(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق‌و هه‌موو پرسه‌كان، جه‌خت له‌یه‌كڕیزی نیشتمانی ده‌كاته‌وه، پێویستبوو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بێت.
پیره وتیشی:"له‌سه‌ر ڕۆشنایی بڕیاری حوكمی شه‌راكه‌ت له‌كوردستان، پێمان باشبوو برایانی پارتی پرس‌و ڕایه‌ك به‌لایه‌نه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بكه‌ن".