11/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر دوایین هێرشه‌كانی بڵاوكرده‌وه
له نوێترین به‌یاننامه‌یاندا، راگه‌یاندنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شامرایدهگهیهنێت، كه له دوای موسڵ، له ناحیه‌ی عوزیم، توانیویانه: ده‌ستبه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی (ئه‌لبو حلیج_زلوعییه) بگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر سریه‌یه‌كی سوپای عیراق له ناوچه‌ی سندوقییه، هاوكات ههڵیلنكوتاوهته سه‌ر سریه‌ی چواری سه‌ر به سوپا له ناوچه‌ی "كوبهیبه" و كۆنترۆڵیانكردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر سریه‌ی یه‌كی سوپا (سریه‌ی عامر) و توانراوه كۆنترۆڵی بكه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له‌و هێرشانه‌دا توانیوانه چه‌ندین سه‌ربازی عیراقی بكوژن و ده‌ستبه‌سه‌ر 150 ئۆتۆمبێلیشدا بگرن، ئه‌مه جگه لهدهستبهسهراگرتنیچهندین پارچه چه‌ك. ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان.