توركیا: به‌فه‌رمی‌ داوای سەردانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
11/06/2014 نوسەر: bzavpress

توركیا: به‌فه‌رمی‌ داوای سەردانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

 
بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كونسوڵی توركیا لە هەولێر سەردانی نه‌وشیروان مسته‌فایكردوه‌و به‌فه‌رمی‌ داوایكردوه‌ سه‌ردانی‌ توركیا بكات. 

محەمەد ئاکیف ئینام كونسوڵی توركیا لە هەولێر، بە سەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی و چووە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان‌و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە کۆبووەوە. 

سەبارەت بەو سەردانە، محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگه‌یاندوه‌“ئەمڕۆ كونسوڵی توركیا لە هەولێر سەردانی كردین و لەكۆبونەوەیەكدا، هەر دوولا بیروڕاكانمان ئاڵوگۆڕكرد لەمەڕ رەوشی ئێستای هەرێم و عێراق، هەروەها باس لە سەردانی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ توركیا وسازکردنی ئەو سەفەرە كرا.” 
هەروەها ئاکیف ئینام سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ لای نەوشیروان مستەفا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی ” سەردانێكی ئاسایی بوو لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدای دەیکەین بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان. لەو دیدارانەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەین لەسەر ئەو پرسەی دێنە پێشەوە.” 
ئه‌مه‌ له‌كاتیكدایه‌ له‌ ئیستادا له‌هه‌ندیك له‌ میدیاكاندا باسی‌ كاندید كردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ریكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق