بەناوبانگترین ئافرەتە ناودارەكانی شاری بەغداد لەدەورانی عەباسیدا
11/06/2014 نوسەر: bzavpress

بەناوبانگترین ئافرەتە ناودارەكانی شاری بەغداد لەدەورانی عەباسیدا

بەناوبانگترین ئافرەتە ناودارەكانی شاری بەغداد لەدەورانی عەباسیدا 
.................................................
*زوبێدە كچی جەعفەری مەنصور"كچ و مێرد و كوڕی خەلیفە" 
ئەم ئافرەتە ئیماندارە خێزانی ناودارترین خەلیفەی عەباسی هارون ئەلرەشیدە. جگە لە زیرەكی و لێهاتوی خۆی ئەم خاتونە هاوكاری بەردەوامی زانایان بووە چ لەئافرەتان و چ لەپیاوان و بەپارە و دەستخۆشی بەردەوام لەگەڵیاندا بووە. دایكی لێقەوماوان و هەژاران بووە و بەسەری كردونەتەوە. دەوترێ‌ 100جاریەی لەبەر دەستدا بووە هەمویانی فێری قورئان خوێندن و نوسین كردووە و هانی داون لەسەر زانست و زانیاری. 
*فاتیمەی كوڕی عەلی عەتتار "خۆشنووس"
هەریەكە لە ئیبن جەوزی و یاقوتی حەمەوی باسیان لێوەكردووە و بەیەكێ‌ لەخەت خۆشەكانی شاری بەغداد ناویان بردووە كەلە ساڵی 480ك وەفاتی كردووە و لەبەغداد لە "باب ابرز" نێژراوە. 
*ست نسیم "خۆشنوسی ناصرالدین الله"
ئیبن عبری دەڵێ :"خەلیفە ناصر زۆر دلتەنگ بوو بەوەی ئەو هەلانەی دەمكردن بەهۆی كزبونی چاومەوە لەكاتی نوسیندا ئەوەبوو ئافرەتێكی بەغدادیان هێنا كە خەتی زۆر لەخەتی منەوە نزیكبوو وە كارەكانیان بە ئەو سپارد ئەویش ست نسیم بوو". 
*خەیزەران "دایكی دوو خەلیفە"
ئەم ئافرەتە وەك لە زۆرێك لەگێراندنەوەكاندا هاتووە فەرمودەی زۆری لەبەربووە وەك ئیبن جەوزی و بەغدادی باسی لێوە دەكەن و بەیەكێ‌ لەشارەزای بواری فەرمودە ناوی دەبەن، جگە لەمە ئەم ئافرەتە بەرێزە رۆژانی هەینی تەرخانكردبوو بۆ بەدەمەوە چونی سكاڵای خەڵكەكەی كەلەبەردەمی مزگەوتی گەورەی بەغداد چاوەروانی لەخەلكەكەی دەكرد. 
لەگەڵ دەیان ئافرەتی دی كە فەرمودەناس بون لەوانە: 
-ئوم عمر ئەلسقفیە/ لەخانەی دارالمعاژ لەبەغداد بوو. 
-زینەب كچی سولەیمان هاشمی نەوەی عەبدولای كوری عەباس/ باشترین فەرمودەناس بوو.  
-زەینەبی كچی سولەیمان كوری ئەبی جەعفەر/ چەندین فەرمودەی لەبەربووە كەلە باوكیەوە بیستویەتی.  
-خەدیجە دایكی موحەممەد/ چەندان فەرمودەی لەدەمی ئەحمەدی كوری حەنبەل و كورەكەی عەبدولاوە گێراوەتەوە. 
-ئەلحواریە كچی ئەحمەد كوری عیسای خزار 
-عبدە كچی عبدالرحمن ئەنصاری، لەمالەكەی خۆیدا دەرسی فەرمودەی دەوتەوە. 
-سمانە كچی حمدان ئەنباریە/ فەرمودەی گێراوەتەوە و فەرمودەناسیش بووە. 
-منیە ئەلفاتیە/ فەرمودەگێرەوە بووە. 
لەگەڵ چەندانی تری وەك (میمونە كچی ساقوله، خدیجە كچی ئەبی بەكر كوری ئەبی سلج و ....).
*شغب (دایكی خەلیفە موقتەدیر)
یەكەم ئافرەتە لەبەغداد هەستا بەدروستكردنی بیمارستانێك لەبەغداد و ناوی نا "بیمارستانی سەیدە".
لەو ئافرەتانەی كە بەشداری كۆڕ و دانیشتنە جەماوەریەكانیان دەكرد و ناسراوبون: 
-خەدیجەی كچی محمدی شاهجانی بوو كە بۆخۆی ئامۆژگاری كەر و بانگخواز بوو هەروەها فەرمودەشی دەنوسیەوە. 
-پمل/ یەكێكی ترە لەو ئافرەتانەی شاری بەغدا كە هەمیشە بەشداری دانیشتنەكانی دادەوەرەكان و فەقیهەكان دەبوو. 
-دایكی عیسا كچی ئیبراهیم كوری ئیسحاق حەربی / دائەنرێ‌ بەیەكێ‌ لەو ئافرەتانەی كەلەدەورانی عەباسی ئەمری بەچاكە و نەهی لەخراپە كردووە شارەزایەكی باشی بواری فیقهی ئیسلامی بووە. 
-دایكی واحد كچی قازی/ هەموو فیقهی ئیمامی شافیعی لەبەربووە و یەكێ‌ بووە لەبانگخوازان. 
-دایكی زەینەب كە ناوی فاتیمە بووە شەیخ و فەقیه و زانا و فەرمودەناس و موفتی بەغداد بووە. وەكو ئیب رەجەب باسی دەكات: هەمیشە ئەمری بەچاكە دەكرد و نەهی لەخراپە كردووە. 
لەبەناوبانگترین مامۆستا ئافرەتەكانی دەورانی عەباسی شاری بەغداد :
-م.خاصە كچی شیخ فازڵ ئەبی معەمەر مبارك . یەكێ بووە لە بانگخوازە سوفیەكان. 
-م.شهدە كچی ئەحمەد ئەبری/ قوتابخانەی هەبوو بۆ زانستە جۆراوجۆرەكان و هەروەها دەورەی خەتخۆشی هەبووە و دەوترێ‌ نوسەریش بووە. 
-م.نورئەلعین كچی ئەبی بكر كوری ئەحمەد مردووە لەمانگی رەجەبی ساڵی 587ك.
-م.ست الناس زینب بە موبارەك ناوبراوە بەهۆی زوهدیەوە مردووە لە ساڵی 588ك.
-م.ست الدار كچی شیخ ئەبی محمد عبدالرحمن ئەشقەر ، مردووە لە ساڵی 588ك. 
-م.شمس ئەلنهار كچی ئەبی بركات 

سەرچاوە/ دورالمرأە فی العصر العباسی: لمعان عبدالرحمن