10/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوه خهتهرهكه له عێراقه
دوای کۆنترۆڵ کردنی شاری موسڵ لەلایەن دهوڵهتی ئیسلامی قاسم سلێمان هاتوەتە عێراق.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ قاسم سلێمان فەرماندەی هێزی قودسی سوپاس پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی کردوە. ماڵپەرەکانی (عربی٢١ و رجانیوز) ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە راپۆرتیان داوە کە قاسم الاعرجی یەکێک لەنوێنەرانی شیعەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لەلاپەرەی تایبەتی خۆیدا لەفەیس بوک بەبڵاو کردنەوەی وێنەیەکی خۆی و قاسم سلێمان نوسیویەتی :حاجی قاسم لێرەیە.
قاسم سلیمان کەچەندین جار لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەت بار کراوە بەدەست وەردان لەکاروباری عیراقدا. ورۆڵێکی گرنگی هەبوە لە بەهێزکردنی حزبوڵای لوبنان و لەفەزای سیاسی عێراقیشدا لەدوای روخانی رژێمی سەدامەوە. و هەروەها لە جەنگی ناوخۆی سوریاشدا دەستی هەبووە.