09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لهكورتهێنانی بودجه‌وه بۆ قهرزكــــــــــردن لهبانــكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2005 به‌دواوه به‌پێی پلانێكی ستراتیجی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمدا كردووه. زیادبوونی خه‌رجییه‌كان ساڵ له‌دوای ساڵ‌و پیاده‌كردنی ستراتیجی پشت به‌ستنی ته‌واو به‌كاڵاو خزمه‌تگوزاریی هاورده هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه هه‌رێم به‌ره‌و هه‌لومه‌رجێكی خراپ ببا.
پشتبه‌ستن بههاوردنو هاندانی مه‌یلی به‌كاربردن
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ڵه ئابوورییه ستراتیجییه‌كان حكومه‌تی هه‌رێمیان به‌ره‌و كورتهێنانی ئابووری برد به‌ڕاده‌یه‌ك كه حكومه‌ت به‌هۆیه‌وه له‌توانایدا نه‌ما خزمه‌تگوزارییه‌كان بهڕێكوپێكیو به‌ئه‌ندازه‌ی خوازراو پێشكه‌ش بكا. له‌هه‌مان كاتدا پشتبه‌ستن بههاوردنو هاندانی مه‌یلی به‌كاربردن ده‌رگای به‌ڕووی ههڵئاوساندا به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵ نه‌كراو له‌سه‌ر گازی پشت كرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كورتهێناندا یاخود به‌هۆی كورتهێنانه‌وه، حكومه‌ت ده‌ستی به‌ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم خۆی بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنانی بیانی ئاماده كردبێ. وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌و جۆره‌ی كه له‌هه‌رێم سه‌ری ده‌رهێنا، كاریگه‌رییه‌كی ریشه‌یی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری به‌جێ نههێشتو به‌ڕێژه‌ی زیاد له 90%ی وه‌به‌رهێنانه‌كه له‌سنووری وه‌به‌رهێنانی خزمه‌تگوزاری نه‌ترازاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌بووه مایه‌ی تۆكمه‌كردنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌به‌شه بهرههمهێنهرهكهشی كه‌مترین رۆڵی له‌دابینكردنی هه‌لی كار بۆ بێكاران هه‌بوو.
به‌هێزكردنی ئابووریی نیشتمانی
له‌و قۆناغه‌شدا سه‌رمایه‌ی چینی سیاسی‌و سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك تێكهه‌ڵكێشی یه‌كتری بوون كه ئابوورییه‌كی سیاسیی شێواویان لێ پێكهات. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌نجامدا جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قوڵ ده‌كاته‌وه‌و كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شبوونی سامان به‌جێ دێڵێ.
له‌هه‌رێم هێشتا په‌ی به‌وه نه‌براوه كه لهئابوورییهكی ناگهشهكردووداو له‌وڵاتێكدا كه هێشتا به‌چاكی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی ئابووریی ئازاد‌دا نییه‌و هێشتا پێی نه‌ناوه‌ته قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی بچووكه‌وه، وه‌به‌رهێنانی بیانی لێی رانابینرێ بتوانێ ببێ به‌فاكته‌ری به‌هێزكردنی ئابووریی نیشتمانی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌ت كه‌وته هه‌ڵپه‌ی زیادكردنی داهات. له‌م هه‌نگاوه‌شدا له‌جیاتی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجییهكانو زیادكردنی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن، هانا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی وزه براو حكومه‌ت ستراتیجی راكێشانی كۆمپانیاكانی پیاده كرد، به‌ڵام له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه حكومه‌ت به‌ده‌م كورتهێنانه‌وه ده‌یناڵاند، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه له‌ڕێی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای له‌حكومه‌ت كرد هانا بۆ رێوشوێنێك ببا كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا باو بووه‌و نزیكه‌ی سێ چاره‌كه سه‌ده‌یه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌س هانای بۆ نابا، ئه‌ویش رێوشوێنی گرێبه‌ستی هاوبه‌شبوونه كه تێیدا كۆمپانیاكان نیواونیو له‌قازانجدا ده‌بن به‌هاوبه‌ش، چه‌مكی هاوبه‌شبوون له‌كه‌رتی وزه‌دا له‌گه‌ڵ ماده‌ی 110ی ده‌ستووری عیراقدا ناگونجێ كه نهوتو گاز به‌موڵكی هاووڵاتییان دهزانێو هیچ یاسایه‌كیش له‌هه‌رێمدا رێی پێنه‌داوه.
شێوازی هاوبه‌شبوون بناغه‌یه‌كی پته‌و دابین ناكا
چه‌مكی هاوبه‌شبوون له‌قازانجدا رێژه‌یه‌كی دیاریكراوی قازانج كه به‌یاسا رێك نه‌خراوه، له‌هاووڵاتییان ده‌سه‌نێته‌وه‌و ده‌یدا به‌كۆمپانیاكان. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، شێوازی هاوبه‌شبوون بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر دابین ناكا، به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌زموونی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م روه‌وه نیشانی داوه كه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌قۆناغێكی دیاریكراودا ناچار بوون په‌نا بۆ ئه‌م شێوازه به‌رن، له‌كۆتاییدا رووبه‌ڕووی كۆمپانیاكان بوونه‌وه‌و له‌ڕێی خۆماڵی كردنی نه‌وته‌وه‌و به‌زه‌بری زۆرداره‌كی مافه‌كانیان له‌كۆمپانیاكان سه‌ندۆته‌وه.
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه سه‌قه‌ته‌كان هیچ ئومێدێكی دڵخۆشكه‌ریان له‌سه‌ر ههڵناچنرێ.
چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی دارایی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو سه‌ره‌ڕای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی وڵات‌و واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی په‌نجا ساڵی له‌گه‌ڵ توركیا، هێشتا حكومه‌ت دڵنیا نییه كه ده‌توانێ بودجه‌ی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری گشتی دابین بكات. به‌پێی لێدوانه فه‌رمییه‌كان، پێناچێ حكومه‌ت بتوانێ بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، به‌م شێوازه پهیڕهوكراوهی ئێستا، چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی دارایی بدۆزێته‌وه. له‌م ره‌وشه‌ی ئێستادا حكومه‌ت توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌ده‌ستداوه، پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدان پهكیكهوتووهو وه‌به‌رهێنانی بیانیش پوكاوه‌ته‌وه. حكومه‌ت هه‌موو ههوڵو ته‌قه‌للای خۆی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كان ته‌رخان كردووه كه ئه‌ویش زۆر به‌ئه‌سته‌م به‌ڕێوه ده‌چێ.
قه‌رزكردن له‌بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌پێی لێدوانه فه‌رمییه‌كان، حكومه‌ت پێیوایه گونجاوترین چاره‌سه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا قه‌رزكردنه له‌بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێ كه ده‌بێ حكومه‌ت گره‌نتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بدات.
قه‌رز جگه له‌وه‌ی كهڕێژهیهك سودی به‌بڕی 10% تا 20%ی ده‌چێته‌سه‌ر، ده‌شێ كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر به‌شێك له‌به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌بێ، به‌تایبه‌تی له‌و بڕگانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان بهگرهنتییهكانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه هه‌یه. به‌وجۆره‌ی كه‌هه‌رێم ئابووریی خۆی پێ به‌ڕێوه ده‌با، ره‌نگه وه‌رگرتنی قه‌رز مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆزتر بكا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌رێم قه‌رزه‌كانی پێ نه‌درایه‌وه‌و ناچار بوو ماوه‌ی دانه‌وه درێژ بكاته‌وه. ئه‌زموونی ئه‌فریقیا نیشانی داوه كه قه‌رز وه‌رگرتن ئابوورییه لاوازه‌كان دادهڕزێنێو كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی سیاسی به‌جێ دێڵێ.
سه‌ره‌نجامه‌كه به‌وه گه‌یشتووه
ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێم تێیكه‌وتووه زاده‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كه. هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیش به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌نجامه‌كه به‌وه گه‌یشتووه كه هه‌ڵه، هه‌ڵه‌ی تری دروستكردووه‌و چه‌ند هه‌ڵه‌كان به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێننه‌وه، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ترو هه‌ندێ جار كاره‌ساتیان لێده‌كه‌وێته‌وه.