09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنه‌كه‌ی زه‌رقاوی له گه‌رمیان ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پێش ته‌قینه‌وه‌كانی جه‌له‌ولا، ژنی ئه‌بو موسعه‌ب زهرقاوییان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام دواتر دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادی كردووه.
عه‌لی محه‌ممه‌د شاسوار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند، 15 رۆژ پێش ته‌قینه‌وه‌كانی جه‌له‌ولا، هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ڵمه‌تێكدا خێزانی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌یان له عێراق، ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی گه‌رمیان روونیكرده‌وه، برایه‌كی ئه‌و ژنه لای ئاسایش ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و خوشكه‌ی به دیاری داوه‌ته ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی و ئه‌و ژنه‌ش خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه كه خێزانی بووه، به‌ڵام دوای كوژرانی زه‌رقاوی، ئه‌و ژنه شووی به كه‌سێكی تر كردووه.
وتیشی: دوای ده‌ستگیركردنی، فشارێكی زۆرمان كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله و شێخ فه‌یسه‌ڵ كورهوی شێخی عه‌شیره‌تی كورهویی و دادوه‌رانی دیاله، تای له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له جه‌له‌ولا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا، بۆیه ئێمه‌ش له ژێر فشارێكی زۆر ئه‌و ژنه‌مان راده‌ستی دادگا كرد، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه له زیندان نه‌مایه‌وه و له ماڵی شێخ فه‌یسه‌ڵ بوو بۆ بهیانییهكهشی دادوه‌ر به كه‌فاله‌ت ئازادی كرد.
ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی له ساڵی 1966 له ناوچه‌ی زه‌رقا-ی ئوردن له‌دایك بووه، له رۆژی 7-6- 2007 له بۆردوومانێكی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌ی هبهب له پارێزگای دیاله كوژرا.