09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوی كهرخۆشحاڵه ئاسوده‌یه هه‌رده‌م بێ خه‌مه
ئــاقلــَی بێ خه‌م ههرنــی یه نـه‌ك هه‌ر كــهمه ..!!!
بابهخۆشحاڵی و ئاسوده‌ییه‌وه دانه‌نیشین ، با هه‌ڵگری خه‌مێك بین خه‌مێك كه هه‌میشه پێویسته له‌ناخماندا گه‌وره بكرێت خه‌مێك كه نه‌هێڵێت بێ ئاگا ببین له‌و دهسهلاَت و حوكمڕانیه‌ی كهوولاَتهكهمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سایه‌یدا ،خهمیك كه‌هه‌میشه ووشیارو به‌ئاگامان بكان كه‌ته‌نانه‌ت بۆساتێكیش نه‌توانین چاومان دابخه‌ین له‌سه‌یركردنی ئهوشانۆیهی كه‌باسی ژیانی ئێمه ه‌كات و كاره‌كته‌ره‌كانی هه‌میشه بكوژی خه‌ونه‌كانمان ، تنها ئاگایی و هۆشیاریمانه شانۆكه به‌خواستی ئێمه نمایشده‌كات ، ئه‌بێ ئه‌وه تێبگه‌ین ساتێك بێ ئاگابوون واته كوشتنی زه‌مه‌نێك له پێشكه‌وتنمان ،(جبران خه‌لیل جبران ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر دژایه‌تی سه‌رۆكێكی ملهوڕ ده‌كه‌ن و ده‌خوازن تێكی بشكێنن ، یه‌كه‌م هه‌نگاوتان ده‌بێت ته‌خت و به‌ختی ئه‌و ملهوره له ده‌رونتاندا ڕاماڵن )..
با به‌ئاگایی و هۆشیاریتانهوه ئاوڕێك بۆ پاشخانی به كۆیلایهتیكردنمان بده‌ینه‌وه وه‌رن باله‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن سه‌ره‌تا ئه‌و بتانه بشكینن كه دروسكران و ڕێكخراون بۆملكهچكردنمان به‌كۆیلایه‌تی ، مێژووی قوڕه‌یشیه‌كان و خه‌ڵكی مهككهتان بیستووه كه پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) بانگی كردن بۆ ئیسلام چی پێوتن ؟ نه‌ی فه‌رموو بته‌كانتان بشكێنن به‌ڵكو فه‌رمووی ئیسلام بناسن دواتر بۆخۆیان بته‌كانیان شكاند و ئیسلامیشیان كرده به‌رنامه‌ی ژیانیان ، ئه‌وڕۆكه ووشه بهقابارهو گه‌وره‌كان له جلوبه‌رگی بێڕۆحی كرده‌وه‌دا هیچ له‌باروو گوزه‌رانی ئێمه ناگۆڕێت ، ئه‌وه‌ی ژیانی ئێمه ده‌گۆڕێت پساندنی ئه‌و ههوراسهیه كه كردوویانه‌ته ملی ئازادی و دیموكراتی بۆخۆیان قۆرخیان كردووه‌و ته‌نها له ئاخوڕهكهی ئه‌واندا مۆڵی گرتووه ،ئه‌م وولایه‌ته بێ بێ شعورو ئابڕووبه‌رانه‌یه كه‌هه‌موومان له‌سایه‌ی خۆیدا كردووه‌ته مرۆڤێكی زه‌لیل ، ئه‌م وولایه‌ته ماڵویرانكاره نه‌ك خۆمان به‌ڵكو هیواكانی سبینێ شی لێ سه‌ندوین ، ئه‌وه ئیتر بووه به بكوژی هه‌رچی جوانی هه‌یه ، وه بهدهمامكێكی پێكهنینانویهوه به‌ری خۆری ژیانی لیگرتوین و بووه به سێبه‌ری مه‌رگ بۆمان ، ئێمه ئیتر خه‌ریكین له دڵی ژیان ده‌چینه ده‌ره‌وه ، خه‌ریكه ده‌ستمان له ڕازیك توند ده‌بیت كه بێده‌نگی ده‌كاته خۆراكی شهووڕۆژمان، ئه‌م ڕاوچیانه‌ی له‌م وویلایهتهدا ڕاوده‌كه‌ن بێ ڕه‌حمانه ههمووچهكێك دژمان تاقی ده‌كه‌نه‌وه ، ته‌نها له‌پێناو كوشتنی ڕۆحماندا، ئه‌وه‌تا نابینن هه‌موومان له‌سه‌رگه‌ردانی خۆماندا نهخۆشیهكمان گرتووه پڕه له ئێڵنج و ڕشانه‌وه له دیموكراتی و ئازادی ..؟ ئه‌وه‌ی له هه‌مووشتێك به‌ئازارتره ئه‌و تێگه‌یشتنه خامۆشه‌ی به‌شێك له به‌ناوئازادی خوازهكانمانه كهقهلهمهكانیان فڕێداوه‌و هه‌ریه‌كه‌و بهتهشوێك خه‌ریكی تاشین و جوانكردنی پهیكهریكه ...ئیتر ئێمه چۆن ده‌توانین به‌سه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌م وویلایه‌ته خه‌ون كوژهدا بفڕین ، كه هۆشیاری خامۆشكراوی ئه‌وان به‌ره‌به‌یانی ڕووناكی له‌ئێمه زه‌وت كردووه ؟
ئه‌وه‌تا جوبران ده‌ڵێت : چۆن ده‌كرێ دهسهلاَتدارێكی سته‌مكار به‌سه‌ر كه‌سانێكی سه‌رفرازو ڕه‌هادا گه‌وره‌یی بكا ، ئه‌گه‌ر بێت و له‌بیری ئازادی خوازانیاندا خویه‌كی توند و تیژی و ،لهفهخرو گه‌وره‌یاندا خویه‌كی داماوی و سه‌رشۆڕكه‌ر هێلانه‌ی نه‌كردبێت ؟
ئه‌وه‌ی جیگای بهبیرهینانهوهیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وویلایه‌ت و دهسهلاَته تیبگات كه فرمێسك و ئاره‌قه‌ی هه‌ژاری ئه‌وچینه‌ی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانی و مهلهوانگهوڤیلاومهستبوونی به خۆیان مناڵه‌كانیان به‌خشیوه‌و لێوان لێوی كردون له‌شادی ..!! ئائه‌وه زهوتكردنهناڤرۆنانهیه كه بۆ هه‌چی شته ئه‌شێ بۆ حوكمڕانی و دهسهلاَت داری نه‌بێت ، ئه‌وه ماف خواردنه ، ئه‌وه بازرگانیكردنه به‌ڕۆح و جه‌سته‌ی هه‌ژاره‌كانه‌وه ئه‌وه ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یه لهمییللهت ، ئه‌وه سه‌ركردنه بهئاخوڕی خۆشبه‌ختیدا ئه‌وه مه‌ستبوونه به خوێنی مرۆڤ ئه‌وه زه‌نگی مه‌رگه له نیوان خۆشبه‌ختی و بیهیوایدا ...
ئه‌وه‌تا (بێبه‌شی شاعیر ) پێمان ده‌ڵێت :
پیاوی كه‌ر خۆشحاڵه ئاسوده‌یه هه‌رده‌م بێ خه‌مه ..... ئاقڵی بێ خه‌م هه‌رنیه نه‌ك هه‌ر كه‌مه .