09/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە چەمچەماڵ تەقە لە کامێراکانى چاودێرى دەکرێت و ٢ کەس بریندار دەبن
محمد شوانى چەمچەماڵ , نەقیب جەلال محمد وتەبێژىپۆلیسى چەمچەماڵ لەوبارەیەوە ئەمرۆ دووشەمە بە "بزاڤ پرێس"ى راگەیاند : لە لایەن دوو هاوڵاتیەوە تەقە لە کامێرایەکى چاودێرى تیژ ڕەوى ئۆتۆمبێل دەکرێت و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتى کە لەکاتى روداوەکەدا لەو شوێنەوە تێپەڕیون بریندار دەبن
وتیشى : ئەو دوو کەسە لە ماوەى دوو کاتژمێردا توانراوە لە لایەن ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانیەوە دەستگیربکرێن و لە ئێستادا لە بنکەى پۆلیسى چەمچەماڵ بەندکراون ,