08/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کورد ئەمنی نیە !
وەکو چەکی ( دکتارۆف ) ڕووی لەهەرشوێنێكبێت و ڕووی لەهەرکەسێكبێت تەقەدەکات بێ ئەوەی کە فیشەك لێبخوڕیت بەرهەرشتێك بکەوێت تەقەی خۆی دەکات بێ ئەوەی بزانێت بۆچی و لەسەرچی، فیسبوکیش بۆتە جێگای مەترسی !
کاك وشیار عبداللە بەڕێوبەری پێشوی کەناڵی KNN ) )لەسەرئەوەی کە لەفەیسبوكدا کۆمێنتیان لەسەری نوسیوە، لەقسەکردندا زۆرتوڕەیە و ڕۆژنامەنوسێکی خستۆتە ژێرفشارەوە بەقسەکانی و دەیەوێت بەزۆر ئەو قسانەی کە کراوە بیخاتە ئەستۆی خۆی و بیداتە پاڵ لایەنێکی سیاسی ( PDK )، لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشی لێدەکات و دەڵێت واللە دەبێت کارێکت پێبکەم لەکوردستاندا جێگات نەبێتەوە !
بەڕاستی شەیرە ! لەخۆیان عادەتەو بۆخەڵکی عیبرەتە، ساڵانی پێشوو کەناڵەکەی کاك وشیار عبداللە گوێمانی پڕکردبوو لەوەی کە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەزۆر وخەڵکی ناچاردەکەن کە دان بەتاوانێکدابنات کە نەیکردوەو خەڵکیان بێسەروشوێن کردوە خەڵکیان کوشتوە ..... هاتد، ئێستا هەمان کاروکردەوە لەخۆی ڕودەدات و بێ ئەوەی کە گوێبدات بەو هەموو ڕیپۆرتاژەی کە پێشتر پێشکەشی جەماوەری خەڵکی کوردستانیان کردوە دەربارەی هەڕەشەو ترس وتۆقاندن ئیستا خۆی هەڕەشە دەکات .
پێوەرلای کوردنیە تەنها پێوەر بە ویستی خۆی بۆی دادەڕێژێت و دەیکێشێت ودەیپێوێت، بێگومان کەدەڵێین کورد مەبەستمان لەوخەڵکانەیە کە هیچ پێوەرێك نایانگرێتەوەو پێوەرلای ئەوان تەنها بەئارەزووی خۆیان شتەکان دەپێون، لەگەڵ ئەوەشدا کاك وشیار بەڕێوبەری کەناڵی ( KNN ) کەناڵەکەیان داکۆکیکەرێکی گەورەبوو لەسەر مافی خەڵکی و بەتایبەتیش ڕۆژنامەنوسان ، ئێستا خۆیان بەڵکو بەڕێوبەری کەناڵەکە هەڕەشە لە ڕۆژنامەنوسان دەکات و هاشاش لە دەنگەکەی خۆی ناکات .
بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرسوڕمانە دەیانەوێت بەناوەی دانانی لێژنەیەکەوە لەناوخۆیاندا ئیشەکە خەفەبکەن و نەیهێڵن کە دەڵێت لەم ڕۆژانەدا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و ئەنجامەکەشی ئاشكرا دەکڕێت، بێگومان لێژنە پێکهێنان لەهەموو بوارەکانی ژیاندا تەنها بۆ کپ کردنەوەو داپۆشینی هەڵەوتاوان و گەندەڵیەکانە، چونکە لێژنە تەنها دەتوانێت پرسیاری قسەوباسەکان بکات و دوای دڵی مەزڵومەکان ڕازیبکەن بەهەرشێوەیەكبێت و لەقازنجی زاڵمەکاندایە، چونکە لێژنە دەستەی قەزاوەتی فەرمی تیادانیە و یاساوڕێسای دیاریکراوی تیادانیە .
ئەگەر ئەوە خەڵکێکیتربوایە سەربە هەرلایەنێکیتری سیاسی داوایان دەکرد کە بدرێتە دادگاو ئەوکات گوێمانیان پڕدەکرد لە هەرای ( بادادگا سەروەربێت و ئێمە ئیش بۆئەوە دەکەین کە دادگا سەروەربێت ) ، ئێستاش ئەگەر گۆڕان و کەناڵەکەی ( KNN ) مافی مرۆڤ وماڤی ڕۆژنامەنوسان دۆستن بابیدەن بەدادگا و دەرئەنجامەکەی لەدادگاوە خەڵکی بیبیستێت و بڵاوبکرێتەوە نەك لێژنەیەك هەر لەناو کەناڵەکەدا کێشەکە خەفەبکەن .
ئەگەر ئەوەشیان نەکرد ئەوا ئێمەش ناچارین بڵێین بژی وشیارعبداللە و دارودەستەکەی بڕوخێ دادگاو یاساوڕێساکەی .
ئەمەش لینکی دەنگەکەی کاك وشیار عبداللە لە یوتوب
http://www.youtube.com/watch?v=50IfbyznfsY
ش. ش