07/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەڵێ تا ھەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێ ئەوا تورکیا دەیگوازێتەوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز لە بارەی فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان گوتی: تا ھەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێ، ئەوا تورکیا بهردهوام دهبێ له گواستنهوهی."
یڵدز لە بارەی دەنگۆی بزربوونی كهشتیهكی نەوتبەر کە نەوتی کوردستانی تێیادابوو و ھەروەھا لە بارەی مشتەرییەکانی ئەو نەوتەوە گوتی: "ھێشتا بۆ جاری دووەم نەوتی ھەرێمی کوردستان بار نەکراوە، ئەو نەوتە نەوتی عێراق و ھی تورکیا نییە، لە بارەی فرۆشتنی و دۆزینەوەی مشتەری بۆ ئەو نەوتە تەنیا عێراق و ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدەن، پێویستە بڵێم دوای رهوانەکردنی یەکەمین جاری نەوت، رۆژانە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ناردنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل، حاڵی حازر نزیکەی ٢.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان لە تانکەرەکاندایە، تا ئەوان ئەو نەوتە بفرۆشن ئەوا تورکیایش له گواستنهوهی بهردهوام دهبێ، تەنیا خاڵێکی گرنگ ھەیە ئەویش رێژەی ھەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنی ئەو نەوتەیە، ئەمە شتێکە کە گرێدراوی یاساکانی ھەولێر و بەغدایە و بهردهوام ئەو زانیارییانە ئاراستەی ھەردوولا دەکرێن. لەو بوارەدا تورکیا ئامادەیه ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی، جێ بهجێی بكا. ئەگەر لە ھەر ناوچەیەکی عێراق نەوت دەربھێنرێ و ھەناردە بکرێ ئەوا دەفرۆشرێ، ئەمە یاسایەکی گشتییە و ھەڵوێستی ئەرێنی تورکیا لەو بارەوە بەردەوام دەبێ."
لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ئایا ھەرێمی کوردستان داوای زیاتر کردنی رێژەی ئەو تانکەرانەی کە تێیادا نەوتەکەی ھەڵدەگیردرێ کردووە یا نا؟ یڵدز گوتی: "تا ئێستا داواکارییەکی بەو جۆرە ئاراستە نەکراوە بۆیە ھیچ کارێک بۆ زیاتر کردنی رێژەی ئەو تانکەرانە دەستی پێ نەکراوه و پێم وا نییە پێویست بە زۆرتر کردنی رێژەی ئەو تانکەرانە ھەبێ. چونکە ئەوە نەوتەی ھەناردە دەکرێ دەگوازرێتەوە و ئەو زنجیرە بەو جۆرە بەردەوام دەبێ و نابێ بپچڕێ."
یڵدز لە بارەی تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن عێراقەوە لە سەر تورکیا گوتی: "عێراق بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو سکاڵایەی لە سەر تورکیا تۆماری کردبوو، دادوەری عێراقی دەستنیشان کرد و ئەوەی ماوە ئەوەیە کە تورکیایش دادوەری خۆی دەستنیشان بکا لە ماوەی دیاریکراودا تورکیایش دادوەری خۆی دەستنیشان دەکا و دوای ئەو سێ دادوەرە دادوەرێکی دیکە وەکو سەرۆکی لێژنەی دادوەران دەستنیشان دەکرێ. ئێمە وەکو تورکیا دەمانەوێ وەکو دوو وڵاتی دۆست و برا بەبێ تۆمار کردنی سکاڵا کێشەکان چارەسەر بکەین و پێم وا نییە لەو بوارەدا کێشە و گرفتێکی ئەوەتۆ روو بدا."
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لە بارەی زۆرتر کردنی پشکی تورکیا لە پڕۆژەی تاناپدا یڵدز گوتی: "رەنگە تورکیا پشکی خۆی لە سەدا ٢٠وە بۆ سەدا ٣٠ زیاتر بکا و ئەو پشکە حاڵی حازر بۆ تورکیا بەسە و چاوەڕوان دەکرێ تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پشکی تورکیا لەو پڕۆژەیەدا ھەر سەدا ٣٠ بێ."