07/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق؛ ١٧%ی گەنجان ئالودەی مادەی هۆشبەرن
بەڕێوەبەری پڕۆژەی روپێوی نیشتمانی عێراق بۆ لە ناوبردنی مادەی ھۆشبەر رایگەیاند، رێژەی ئالودەبون بە مادەی ھۆشبەر لە ناو گەنجانی وڵات، گەیشتۆتە ١٧%. جەواد دیوان لە لێدوانێکدا به ئاژانسی ئانادۆڵی وت “ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی لە ناوبردنی مادەی ھۆشبەر لە ناو گەنجانی عێراق بەڕێوە دەچێ و پرۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدا ٤٠%ی کارەکانی تەواو کراوە و چاوەڕێ دەکرێ تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی هەمووی کۆتایی پێبهێنرێ.” جەواد روونیکردەوە، بەپێی ئەنجامی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، لە ناو سێ سەد هەزار گەنج کە پشکنینیان بۆ کراوە، رێژەی ئالوودەبوون بە مادەی ھۆشبەر تێیاندا، ئێستا گەیشتۆتە ١٧% بەڵام نەیگوت ئایا ئەو رێژەیە زیادیکردووە یان نا. لەناو ئەو سێ سەد ھەزار گەنجە، دەرکەوتووە ٢٠%یان بە خواردنەوەی مەی ئالوودەن و ئەوانەی دیکە بە مادە جۆربەجۆرەکانی هۆشبەر. دوای ساڵی ٢٠٠٣ کە تێیدا کۆتایی هێنرا بە دەسەڵاتی سەدام حوسێن و تێکچوونی رەوشی ئاسایش لە عێراق، بارزگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر لەو وڵاتە پەرەیسەند و ئالوودەبووانیشی رووی لە زیادبوون کرد.