عەبدولستار مەجید و عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم رایانگەیاندووە، ئەگەر داوایان لێ بكرێت ئەوا پاشەكشە ئەكەن
07/06/2014 نوسەر: bzavpress

عەبدولستار مەجید و عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم رایانگەیاندووە، ئەگەر داوایان لێ بكرێت ئەوا پاشەكشە ئەكەن


كۆمەڵ، سەینێ موراجەعە دەكاتەوە

دوابەدوای بەرفراوانبوونی ناڕەزاییەكانی كادیرانی، كۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاریداوە سەینێ كۆبوونەوەی سەركردایەتی بكات بۆ چاوخشاندنەوە بە شێوازی دانانی وەزیرەكان. لە لایەكی تریشەوە هەر ئەمڕۆ هەریەكە لە (عەبدولستار مەجید و عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم) رایانگەیاندووە، ئەگەر داوایان لێ بكرێت ئەوا پاشەكشە ئەكەن لە وەرگرتی پۆستی وەزیری، رەنگە لە كۆبوونەوەی سەبینێدا ئەمەش وەكو بژارەیەكی بەردەم سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیی بێت.