16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای ده‌ستوری په‌رله‌مانی كوه‌یتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دادگای ده‌ستوری كوه‌یت بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئومه
(په‌رله‌مان) و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ناسراوه به
(یه‌ك ده‌نگ).
دادگای ده‌ستوری كه هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له
بڕیاره‌كانی بدات، ئه‌مڕۆ بڕیاریدا ئه‌و تانه‌یه‌ی له یاسای یه‌ك ده‌نگ
درابو ره‌تبكاته‌وه و ئه‌نجومه‌نی ئومهش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌هۆی
ناده‌ستوری بونی لیژنه‌ی باڵای نیشتیمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته.
شێخ سوباح ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباحی میری كوه‌یت پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای
ده‌ستوری كرد سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ی به‌م دواییانه په‌سه‌ند كرا بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه ده‌نگده‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
ته‌نها ده‌نگ به یه‌ك كاندید بدات له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا و ئه‌و
یاسایه‌ش ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی لێكهوتهوه.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2006)، ده‌نگده‌رانی كوه‌یت بۆیان
هه‌بو له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌پێنج پاڵێوراو بده‌ن،
به‌ڵام به‌پێی دوا هه‌موار كه له تشرینی دوه‌می ساڵی رابردو ئه‌نجامدرا
ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ته‌نها ده‌نگ به یه‌ك پاڵیوراو بدات،
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌دوای خۆدا
هێنا.