07/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی (13) رۆژدا (63) بابه‌تی له‌سه‌ر د.هه‌ڤاڵ بلاَوكرده‌وه
دواجار له‌واده‌ی خۆی له(30ی حوزه‌یرانی 2014) و پاش 3 جار دواخستن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاش كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری گه‌وره دێت كه‌به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا هاتوه.
له‌روی سیاسییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌له‌رابردوو ئۆپۆزسیۆن بوون به‌شداری ده‌سه‌لاَتیان كرد و جگه له(سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان و به‌رپرسی چه‌ندین ده‌سته 9 وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت).
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش كه‌له‌رابردوو به‌شێكی زۆری پۆسته‌كان كایه‌ی حوكمرانی به‌ده‌سته‌وه بوو تائێستا خۆی یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن به‌مه‌ش سه‌رده‌می (فیفتی به فیفتی) كۆتایی هات.
زۆنی سه‌وز كه‌له‌رابردوو به‌سنوری ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتی ئه‌ژمار ده‌كرا ئێستا چاوه‌رێی گۆرانكاری ده‌كات،چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كاندیدی یه‌كه‌می وه‌ك ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
ئاماره‌كان
پارێزگای سلێمانی له (15) قه‌زاو (62) ناحیه‌و (2572) گوند پێكهاتووه، ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ( 2 ملیۆن و 156 هه‌زارو 186 ) كه‌س دیاریكراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ( 1 ملیۆن و 168 هه‌زارو 199 ) كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014، به‌پێی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ی به‌شداری له‌پارێزگای سلێمانی (73%) بوه كه (318) كاندید كێبركێی (32) كورسی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
كێبركێ تونده‌كه
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كێبركێی توند له‌نێوان دوو لیستی سه‌ره‌كیدایه ئه‌وانیش (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) و (بزوتنه‌وه‌ی گۆراندایه) كه‌هه‌ریه‌كه‌یان (62) كاندیدیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سنوره، چونكه له‌رابردوودا سلێمانی به‌زۆنی سه‌وز ناسراوه و سه‌رجه‌م به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌ده‌ستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌یه و ئه‌مه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌لاَته له‌م سنوره، بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش كه‌له‌هه‌ناوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه له‌دایك بوه به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنی ده‌نگێكی به‌رچاوی هێناوه.
سه‌ره‌تای كێبركێكه
ئه‌گه‌ر چی ده‌سپێكردنی بانگه‌شه له(1ی نیسان) ده‌ستیپێكرد به‌لاَم 10 رۆژی سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كه زۆر به‌هێمنی به‌رێوه‌چوو، دواتر له (10ی نیسان) پاش بلاَوبونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لیستی گۆران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ ژماره (265)ی گۆڤاری لڤین كه‌رایگه‌یاندبوو " سلێمانی نه‌ك هه‌ر سزا دراوه، به‌ڵكو ویستووشیانه سلێمانی ئه‌تك بكه‌ن، به‌ڵام سلێمانی به‌كه‌س ئه‌تك ناكرێت" كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، راسته‌وخۆ مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كی (ی.ن.ك) به‌به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌لاَمی (د.هه‌ڤاڵ)ی دایه‌وه و رایگه‌یاند (سلێمانی كه‌س ناتوانێت ئه‌تكی بكات)، به‌مه‌ش پریشكی یه‌كه‌مین ناكۆكی نێوان گۆران و یه‌كێتی ده‌ركه‌وت و دواتریش كاندیدی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خسته ڕوو كه به وته‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به به‌عسه‌وه ده‌سه‌لمێنێت،له به‌رامبه‌ریشدا د.هه‌ڤاڵ ووتی:ئه‌گه‌ر شه‌هید جمال تاهیر زیندوو بووایه بۆی ئه‌سه‌لماندن من كێم، ووتیشی زۆرێك له‌و نوسینانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی هاوكاری بلاَوم كردۆته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسیوه و وه‌كو نوسه‌رێك،نه‌ك وه‌ك ئه‌ندامێكی حزبی به‌عسی له ناوچوی پێشوی عێراق.
د. هه‌ڤاڵ كێیه؟
ناوی ته‌واوی (هه‌ڤاڵ به‌كر حسین)ه و له‌دایكبوی 1971ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و له ساڵی 1988 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له‌شاری موسڵ ته‌واوكردوه و له‌ساڵی 1998 بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ئه‌ده‌بی كوردی به‌ده‌ست هێناوه و له 2006 ماجستێر و له2010 دكتۆرای له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا ته‌واوكردوه.!!
وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك له‌ده‌یان رۆژنامه و گۆڤار كاریكردوه و زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌باشی ئه‌زانێت و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی جیهانییه هه‌وه‌ها مامۆستای زانكۆیه و ئێستا سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه له‌پارێزگای سلێمانی.
توندبونی ململانێكه
گه‌شه‌كردن و كڵپه‌كردن و توندبونی ململانێكه دوای دیبه‌یته‌كه‌ی زانگۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هات، كاتێك له(21ی نیسان) دیبه‌یتێكی بۆ سه‌رۆكی لیسته به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رێكخست و تیایدا گفتوگۆیه‌كی توند دروست بوو له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو لیستی یه‌كێتی و گۆران.
(د. ئاسۆ) چه‌ند ژماره‌یه‌كی رۆژنامه‌ی (هاوكاری) به‌رزكرده‌وه‌ی كه(د.هه‌ڤاڵ) پۆسته‌ری شیعری تێدا نوسیوه و له‌به‌رامبه‌ردا (د.هه‌ڤاڵ) داوای دادگایكردنی ئه‌وانه‌ی كرد كه‌تاریق ره‌مه‌زان و ئه‌نفالچییه‌كانی رزگاركردوه.
كڵپه‌كردن
كڵپه‌كردنی ململانێكه ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه‌ماكینه راگه‌یاندنه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌نوسراو و بینرا و خوێندراوه‌وه ده‌ستی كرد به‌فۆكس كردنه سه‌ر د. هه‌ڤاڵ.
به‌پێی ئامارێك كه‌گۆڤاری بزاڤ ئه‌نجامی داوه هه‌ر یه‌ك له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و كه‌ناڵی كوردسات و سایتی (پی ی‌و كه‌ی میدیا) كه‌هه‌ر چواریان كه‌ناڵی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن له‌ماوه‌ی (13) رۆژدا واته له(15ی نیسان بۆ 28ی نیسان) به‌و چوار كه‌ناڵه رۆژنامه‌وانییه (63) بابه‌تی رۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر (د.هه‌ڤال) بلاَوكردوه‌ته‌وه، تیایدا رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ (32) بابه‌ت، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان (15) هه‌واڵ، كه‌ناڵی كوردسات (6) هه‌واڵ، (پی ی‌و كه‌ی میدیا) (10) هه‌واڵ.
كاریگه‌ری
ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتوه ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له شاری سلێمانی زیاتره له‌ده‌نگه‌كانی هه‌مان لیست بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌بزاڤی راگه‌یاند "