لە ماوەى ٥ مانگى رابردودا لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ٧٩٠ کێشەى جۆراوجۆر ڕویانداوە ,
07/06/2014 نوسەر: bzavpress

لە ماوەى ٥ مانگى رابردودا لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ٧٩٠ کێشەى جۆراوجۆر ڕویانداوە ,


 نەقیب جەلال محمد وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئامارى ئەو کێشە و گیر و گرفت و ڕوداوانەى خستە ڕوو کە لە ماوەى ٥ مانگى ڕابردودا لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ ڕویانداوە ,

نەقیب جەلال ڕایگەیاند لە ماوەى ٥ مانگى رابردوودا ٧٩٠ کێشە لە سنورى قەزاکەدا ڕویانداوە کە لەناویاندا ١١١ کێشەیان کێشەى تاوانى گەورەن هەروەها لەو١١١ کێشە گەورەیە توانراوە تاوانبارانى ٩٧ کێشەیان دەستگیربکرێن ,

هەروەها وتیشى لە کۆى سەرجەم کێشەکان ٤٢٨ تۆمەتبار دەستگیرکراون لەلایەن پۆلیس و ئاسایشى چەمچەماڵە وە , ئەمە سەرەڕاى ئەوەى چەندین ڕوداوى تریش تۆمەتبارەکانیان نادیارن

هەروەها لە ماوەى ٥مانگى رابردوودا ئامارى ڕوداوەکان بەم شێوەیەیە ,

٦حاڵەتى کوشتن

١٨حاڵەتى هەوڵدانى کوشتن

١حاڵەت خۆکەشتنى پیاو

٣حاڵەتى خۆ سوتاندنى ئافرەتان

٣٨ حاڵەتى بریندار بون بە ڕوداوەکانى هاتوچۆ

٤٦ حاڵەتى تەقەکردن

١٣٥ حاڵەتى دزیکردن

١٣حاڵەتى خراپ بەکارهێنانى مۆبایل

١٠ حاڵەتى مردن بە ڕوداوەکانى هاتوچۆ