ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ دژی شێوازی دیاریكردنی وەزیرەكانن
06/06/2014 نوسەر: bzavpress

ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ دژی شێوازی دیاریكردنی وەزیرەكانن


لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی، كە تایبەت بوو بە دیاریكردنی وەزیرەكانی ئەو حزبە، هەر یەك لە (محەمەد حەكیم، تۆفیق كەریم، نازم عەبدوڵا، ئەنوەر سەنگاوی، موحسین حسێن) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی، دژی ئەوەبوون كە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسیی ئەو پۆستە وەربگرن، بەڵام دواتر بۆچوونەكەیان بە هەند وەرنەگیراوە و چوار ئەندامی مەكتەب سیاسیی كۆمەڵ لەگەڵ ئەمیر سووربوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پۆستە بدێتە ئەو بەرپرسانە. هەر بەو شێوەیەش بڕیارەكە یەكلاكراوەتەوە.
دوابەدوای راگەیاندنی بڕیارەكەش نیگەرانی و ناڕەزایی ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامیی لێ كەوتەوە، لە كاردانەوەی ئەوەشدا تۆفیق كەریم لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە كە ئەو لەگەل ئەو شێوازەی دەستنیشانكردنی وەزیرەكاندا نەبووە.