06/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیرۆزبایی گه‌رمم له‌سه‌رجه‌م رووناكبیرانی بزاڤ به‌سایت و گۆڤاره‌كه‌شیه‌وه
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی گه‌رمم له‌سه‌رجه‌م رووناكبیرانی بزاڤ به‌سایت و گۆڤاره‌كه‌شیه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش ڕێز‌و پیرۆزباییم بۆ برای نووسه‌رو رووناكبیر كاك ماكوانی زێده‌ئازیزو خۆشه‌ویست و برای به‌تواناش كاك كاروان و هه‌موو كارگێڕ‌و هه‌ڵسووڕاوانی دیكه‌ی نێو ئه‌م ده‌زگا رووناكبیرییه ،،ده‌شێت بڵێم ئه‌م سایته‌و گۆڤاره‌كه‌شی به توانا‌و ئه‌زموونێكی دیار‌و به‌رچاوه‌وه له‌دوای سایتی ڕێگامیدیا هاتنه نێو كایه‌و مه‌یدانی ره‌وتی ئه‌مڕۆی بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه ،،دیاره پێشتر ئه‌زموونێكی دیكه‌یان له‌م بواره‌دا هه‌بوو هه‌ربۆیه‌ش به فۆرم و ستایلێكی جوانتر‌و به ناوه‌ڕۆكێكی تاراده‌یه‌ك به پێزو ئامانجداره‌وه رێچكه‌ی شیاوی خۆی وه‌رگرته‌وه. من به‌خۆشحاڵییه‌وه چه‌ندین نووسین و توێژینه‌وه‌ی فیكری و سیاسیی خۆم له‌م سایته‌دا بینیوه‌ته‌وه‌و هه‌موو جارێكیش ئاگاداركراومه‌ته‌وه كه‌وا ئه‌و بابه‌ته‌میان وه‌رگرتووه‌و دایان به‌زاندووه‌و خۆشحاڵی و شانازییشم له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه،، دیاره به پپێی ئه‌و پرسیاره‌ی داواتان كردووه كه پێشنیارمان بۆ ساڵی دووه‌می كاركردنتان چی یه‌و چ ره‌خنه‌و تێبیینییه‌كمان هه‌بێت ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌و وه‌ك به‌شدارییم له‌م راپرسییه‌تاندا ئه‌م چه‌ند خاڵه‌م هه‌یه: _
1- بایه‌خ به مه‌سه‌له گه‌رمه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق زۆر بدرێت ،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له‌ڕێی دواندنی په‌رله‌مانتارو چاودێرانی سیاسییه‌وه له‌هه‌موو جۆره هه‌واڵ و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كی سه‌رساحه‌ی هه‌رێم و عیراق بكۆڵرێته‌وه ،توانای په‌رله‌مانتارانی ئێستای كورد له‌په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ڵسه‌نگێنرێت له‌گه‌ڵ متابه‌عه‌كردنی هه‌نگاوه‌تازه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كورد له سیاسه‌تی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا.
2- له‌سه‌رئاستی كوردستان به جیددیی چاودێریی هه‌وڵ و تێكۆشان و توانای په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دوێنێ بكرێت كه‌ئه‌مرۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و سكرتارییه‌تی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌چه‌ندین پۆستی سیادی و حه‌سساسی وه‌زاره‌ته‌كانیشدا به‌شدارن و بزانن چه‌نده په‌یوه‌ستن به‌و به‌رنامه درێژ‌و قه‌به‌یه‌ی كه‌له‌كاتی بانگاشه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژااردندا به‌گوێی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ریاندا ده‌دا.
3- له مه‌ینه‌تییه رۆژانه‌كانی چین و توێژه‌كه‌مده‌سته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكۆڵرێته‌وه‌و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش جاروبار ریپۆرتاژو دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی رۆڵه مه‌حروومه‌كانی ئه‌و چین و توێژه‌هه‌ژارانه‌دا بكرێت و راپۆرته هه‌واڵ له‌سه‌ر بارودۆخیان ئاماده‌وبڵاو بكرێته‌وه.،پاشان به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار بهێنرێنه سه‌ر خه‌ت و به به‌ڵێن و به‌رنامه‌درێژه‌كانیان وریابكرێنه‌وه..
4- هه‌رله‌بواری كاری ئیعلامیی خۆتاندا بایه‌خی پێویست به‌تواناو وزه‌ی لاوه‌رووناكبیره‌كان بدرێ و به‌هاوكاریی ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خولی به‌هێزكردن و پێگه‌یاندنیان بۆبكرێته‌وه.
5- بۆ سوودوه‌رگرتن له‌فیكرو سه‌لیقه‌و ئه‌زموون و توانای به‌پێزی نووسه‌رو رووناكبیرو كه‌سایه‌تییه دێرین و دڵسۆزه‌كانیش جاروبار به سه‌ردانی مه‌یدانیی به‌سه‌ریان بكه‌نه‌وه‌و بیانجووڵێنن بۆ هاوكاریی كردنتان، سائیدیی به دیدار‌و ریپۆرتاژ بێت یان به په‌یوه‌ندیی شه‌خصی و تاكه‌كه‌سی ،،
زۆر داوای لێبوردنیشتان لێ ئه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی وه‌ڵام و پێشنیاره‌كانم .دووباره پیرۆزبایی گه‌رم و ده‌سخۆشیتان لێ ئه‌كه‌م .والسلام علیكم ورحمة الله .
براتان / كاوه هاوڕاز