کۆمەڵێك  کەسایەتی و چالاکەوانی مەدەنی و رۆژنامەنوس پیرۆزبایی لە بزاڤ دەکەن
06/06/2014 نوسەر: bzavpress

کۆمەڵێك کەسایەتی و چالاکەوانی مەدەنی و رۆژنامەنوس پیرۆزبایی لە بزاڤ دەکەن


 سەرەتا سوپاسی خوای گەورە دەکەم پاشان سوپاسی بەرێزت دەکەم کە دەرفەتدام لەسال یادی سایتی بزاڤ راو سەرنجی خۆم دەرببرم چونکە پێی شەرەفمەند ئەبم کە بەژداری لەم یادەبکەم پێش هەمو شتێك سوپاسی سەرجەم خەمخۆرانی بێ وچانی ئازا و ئازادانەی سیاتی بزاڤ دەکەم دەست خۆشیان لێدەکەم لەم شاندانە بەر ئەم ئەرکانەی کە سایتی بزاڤ پێویستیەتی خوای گەورە بۆیان بکاتە شانازی لە دونیادا وە بیکاتە تێشوی قیامەت. بەخۆشحالیەوە پیرۆزبای لەسالیادی سایتی بزاڤ دەکەم لەم تەمەنە پر بەرەکەتەی کە چەندقاتی خۆی خزمەتی کردوە، سایتی بزاڤ بەشێوەیەکی پرۆفیشیەل دارێژراوە ئمانجەکانی خۆی پێکاوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا توانویەتی ببێتە جێگای موتمانەی خوێنەرانی خۆی لەو هەوال و راپۆرت و بابەتانەی بلاوی دەکاتەوە خوێنەرێکی بەردەوامی رۆژانە ی هەیە، سودی تەواوی بۆ هەمو لایەنێك بوە لەوەشگرنگتر سەربەخۆی بێ لایەنی خۆی پاراستوە نەبۆتە پاشکۆی هیچ لایەنێك و توانویەتی سەرنجی کەسایەتیە کاریگەرەکان بۆخۆی رابکێشێت و لە رێگای سایتی بزاڤەوە بەرهەمەکانی خۆیان بلاوبکەنەوە . ئەمەش دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە بۆ سایتەکە. زیادە رەویم نەکردوە ئەگەر بلێم سایتی بزاڤ تاقانەیە هاوشێوەی نیە لە خزمەتکردن و پاراستنی ئاین و کەلتور ی رەسەنی خۆی بە بوێرانە و بە راستگۆیی بۆتە پێگەیەکی بەهێز لەناو خەلکدا من جگە لەسەرکەوتن و گەشبینیم هیچ رەخنیەکەم لەسایتی بزاڤ نیە چونکە یەك سالە دامەزراوە بەلام بەهێزترە لەم سایتانەی کە چەندین سالە دامەزراون هیوادارم بۆ سالی داهاتو و دواتر بەبەردەوامی لەگەشە کردن و فراوانی بێت دووبارە دلنیاتان دەکەمەوە کە سایتی بزاڤ جێگای هیچ رەخنیەکی تێدا نابێتەوە لەم تەمەنە یەکسالیەیدا چونکە دەسکەوتەکانی لەگەل تەمەنەکەیدا چیگای سەرسورمانە لەکۆتایدا ئەلێم خوای گەورە بەرەکەتی زیاتر و زیاتری پێ ببخەشێت. زۆر سوپاس دوارۆژ بۆ ئێوەیە ..



رۆژنامەنوس و چالاکەوانی مەدەنی: بارزان رەمەزان


.......................................


بزاڤ بانگەوازی ئاشتی و ، دەنگی میللەت و شمشێری هەق و پاڵپشتی ستەم لێکراوانە، شکێنەری ستەمکار و دەرخەرو هەژێنەری سیمای خراپەکارانە. ئاوێنەیەکی راستگۆیە بۆ گەیاندنی وێنەیەکی راستەقینەی میللەت، سودی وەرگرتووە لەو پانتاییەی لە سەربەستی رادەربرین دا بانگەشەی بۆ دەکرێت ، پراو پر بەکاری هێناوە بۆ گەیاندنی پەیامی خاوەن پەیامەکان. هۆکاری دەرکەوتن و سەرکەوتنی لە ماوەیەکی کورتی تەمەنیدا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن پێنوسەکان ، بێ سنور و چوارچێوە ئازادن لە گوزارشت کردن لە ئایدیا و فکری خۆیان . وێرای دەست خۆشی و پیرۆزبایم بۆ بەرێوبەران و ستافی ماندو نەناسی بزاڤ ، پێشنیارم ئەوەیە کە گرنگی بدرێت بە بەشی کۆمەلایەتی و پەروەردەی و دەرونی و ، ئەو بۆشاییەی هەیە لە سایتەکەدا لە کەمی یان نەبونی پێنوسی خانمان بتوانرێت پر بکرێتەوە . بە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەم ستافە بەرێزە ، دەست خۆشی بۆ نوسەران پێنوسیان پر وشەو هەگبەی زانیارییەکانیان سەر رێژ لە مەعریفە.



رۆژنامەنوس و چالاکەوانی مەدەنی: لانیا جەمال

............................................................


السلام علیكم ............................................ بابه‌ت\ بیرۆزبای‌ كردن له‌ به‌ریوبه‌ران و ستافی‌ بزاف ............................................. به‌ریزان به‌ریوبه‌ران و ستافی‌ بزاف ئیمه‌ وه‌كو ناوه‌ندی‌ قه‌لادزیی‌ ریكخراوی‌ بزافی‌ نوی له‌ سالیادی‌ دامه‌زراندی‌ سایت و ریكخراوه‌كه‌مان بیرۆزبای خۆمان ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌ دۆستان و هه‌وادارنی‌ و خه‌م خۆرانی‌ ریكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین هیوادارین وه‌ك جۆن تائیستا توانیومانه‌ كرنكیه‌كی‌ باش به‌ ئه‌ركه‌كانمان بده‌ین وه‌ لیره‌ به‌دوایشه‌وه‌ بتوانین زیاتر خزمه‌ت به‌ هه‌ریمی‌ كوردستان و سه‌ر جه‌م شاره‌كانی‌ كوردستان بكه‌ین وه‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌رجه‌م ئازارو ناره‌حه‌تیه‌كانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان ان شا‌والله دووباره‌ بیرۆزمان بیت به‌ هیوای‌ به‌رداوامی و خۆشكوزه‌رانی‌ بۆ هه‌موومان ................وسلام علیكم ورحمه‌الله وبركاتهو




ناوه‌ندی‌ قه‌لادزیی‌ ریكخراوی‌ بزافی‌ نوی

........................................................
ساليك شه و نخوني و ماندوبوون له بيناز بلاوكردنه وه ي هه وال و روشنبيركردني خوينه راني به هه وال و با به تي به بيزو جواوجور جيكاي ده ست خوشي و به رز نرخاندنه. هه ر به و بونه يه وه بيروزباي خومان ئاراسته ي سه ربه رشتياري كشتي و ستافي سايت و سه رجه م نوسه ران و خوينه راني سايتي بزاف ده كه م



خالد صديق عبدالعزيز

......................................