05/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ لە ساڵیادی بزاڤدا پێشنیار‌و هەڵسەنگاندنو رەخنەی هەیە و پیرۆزبای دەکات
ساڵێكی ته‌واوه بزاڤ پرێس به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفته‌وه كه دنیای هێزه جۆراوجۆره‌كانی كوردی رووبه‌رووی كردۆته‌وه به‌رده‌وامه‌و له‌وپه‌ڕی لاوازی داراییشیدا پێشینه‌یه‌كی زۆری له سه‌رمایه‌ی فیكری‌و رۆشنبیری به‌خشیوه‌ته خوێنه‌رانی، خزمه‌تێكی زۆری راستی‌و پیشه‌یی رۆژنامه‌وانی كردووه، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونیشیدا ئالای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵكردو رۆژنامه‌نوسه‌كانی بێ لایه‌نانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكردووه. بزاڤ پرێس له‌كاتێكدا هاته‌ناو كایه‌ی رۆژنامه‌وانی كه لای زۆرێك خۆ سه‌رقاڵكردن به‌و بواره سه‌ركێشیی بوو، رۆژنامه‌نووسه بوێر‌و چالاكه‌كانی توانیان ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان ببڕن‌و پیشه‌ییانه كاری خۆیان بكه‌ن. بزاڤ پرێس دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كه‌سه خه‌فه‌كراوه‌كان ببیسترێت، ده‌ستی به‌كاركردن كرد بۆ ئه‌وه‌ی سته‌ملێكراوان ته‌عبیر له‌رای خۆیان بكه‌ن، بره‌وی به‌كاره‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌ئوای خامه رهنگینهكانو كاره پیشه‌ییه‌كانی فروانتر كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ستهمو نا یه‌كسانی هێزه جۆراوجۆره‌كان بوه‌ستێته‌وه. ده‌خوازم له‌ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نیدا، بزاڤ پرێس هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێتو بازنه‌ی چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی فروانتر بكات. تاكه غهمو نیگه‌رانیم كه به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا بیخه‌مه‌ڕوو، غیابی به‌نده‌یه له‌ئه‌ركه رۆژنامه‌وانییه‌كانی بزاڤ پرێسدا، بریا جێ ده‌ستی ئێمه‌ش ده‌بوو تا به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌ستخۆشیانه‌ی كه نوسه‌رو رۆژنامهنوسو بیرمه‌ندو مامۆستا‌و رۆشنبیره‌كان له‌بزاڤ پرێسیان كردووه به‌ر ئێمه‌ش ده‌كه‌وت.