ماف وپەروەردەى ئافرەت
05/06/2014 نوسەر: bzavpress

ماف وپەروەردەى ئافرەت

 
بانگشەى ماف وپەروەردەى ئافرەت لەسایەى ئیسلامى وعەلمانیدا

ئاورنگ عبدالرحمان
ئەوەى جێگایى سەرسوڕمانە لە واقعى ئەمرۆى سەردەمى بەناوسەقافەت ورۆشنگەرى و ئاینداریدا هەمیشە، لەڕاگەیاندنەکان وسایت وگۆڤارەکان ومیزگردى سەرشاشەى تیفیەکان لەلایەن هەردوو تەرەفى بەناو ئیسلامى و بەناو عەلمانیدا بانگەشەى ئازادى ومافى ئافرەت وپێگەیاندن و بەرجاورونیان دەکریت ، کە ئەکرێ بڵێین هەتا ئیستاش هیج تاکێکى ئەو ڕەگەزە خۆشى بە تەواوى نەیزانیوە هەبوونى چى گرنگیەک ئەبەخشێ لەهەموو ڕویەکەوە و وەهەروەها ئەرکو مافەکانیان جیە.
 کاتێ دەڵیم بەناوئیسلامى وبەناو عەلمانى بیتان سەیرنەبێ ، جونکە لە کۆمەڵگەیەکى فرەڕەهەند و بەر رەوەندى خوازوو خۆُپەرستى وەکوو کۆمەڵگەى ئێمەدا هیج کام لەوان نەیانتوانیوە بوونى راستەقینەى خۆیان بسەلمینن وئامانج و ئامرازى خۆیان بپێکن، واتەلەپێناو بچووک نەبوونەوەى خۆیان و بەرژەوەندیەکانیاندا وەکوچیشتى مجیور بیرو بۆچونەکانیان تیکەڵ بەیەک کردوە و کورد واتەنى لەکۆێوە باى بێ شەندەکەن.

 بەهەرحاڵ ئەوەمەسەلەیەکى قوڵەو بەسەدان بابەت رونکردنەوەى لەسەرنادرێ ، ئیمەلێرەدا مەبەستمان شتێکى دیکەیە کە ئەوان هەریەکەیان قۆستویانەتەوە بۆمەبەستى خۆیان لەولاشەوە تا ئیستا سەرەداویکیشیان لەگرفتو کێشەکانى ژنان نەدۆزیوەتەوە! من لیرەوە دەپرسم؟  ساڵانێکە لێرەولەوێ بەچەندین رێکخراو کۆڕو و سیمینارتان بە ناو دۆزى ئافرەتان راگەیاندوە کەهەریەکەتان بەدیدى خۆى دیفاع لەمافى ئافرەت دەکا ولەکۆیلایەتى وبیرکردنەوەى تەسک و نامۆ دەریان دینن و بە قسەى لوسوو بریقەدار ئاشنایان دەکەن بەمافەکانیان، کەچى نەمان بینى پرۆژە و پلانیکى واتان پێبێ کە هۆشیارى رەها ببەخشیتە ئافرەتان وخۆناسین وپیگەیاندنى خودى خۆیان بەشیوەیەک و لەچوارچێوەى یاسایەکى پرسەقافەت و کۆمەڵایەتى بوندا نرخ و بەهاى پیرۆزى خۆیان بزانن و بەشیوەیەکى ئەکتیف و بە سیفاتى ژنانەى خۆیان هەنگاو هەڵگرن بۆ بەدەست هینانى خەونوو و ئامانجەکانیان.
 تەنها ئەوەى لەرابردوودا گویەکانمانى پرکرد خەتەنەى ژنان و فرەژنى و هینانەدەرەوەیان لەماڵ بوو، لەوە زیاترمان نەبینى و نەبیست کە ئەو پرسانەش نەک هەرخیرنەدانەوە بوو بۆ کۆمەڵگەى کوردەوارى و بیرۆزى مستەواى خیزانەکان بەڵکو دەیان وسەدان کیشەى کۆمەڵایەتى وسیاسى و ئەخلاقى لێ کەوتۆتەوە.

  رەنگە سەیر بێ لاتان و بە ڕەشبین و ڕەشبیر لەقەڵەمم بدەن ، کاتێ باس لەو جۆرەشتانە دەکەم، بەڵام ئەوە راستیەکى حاشاهەڵنەگرەو چەندین بەڵگەى واقیعیمان لەبەردەستایە لەو بارەیەوە راستە کۆمەڵگەى ئیمەلە هەندێ ڕوەوە کۆت و بەندى هەندێ یاسا وعورفى نەشازو ئازاربەخشبونە لەرابردودا، بەڵام گومانى تیدانیە لە هەمان کاتیشداخاوەنى دەیان بیروبۆچون و هەنگاوى پر لەخێر و بێر بوونە بۆ ڕەگەزى مێیینە.

 سەیرئەوەیە ئەمانەى ئەمرۆ هەموجۆرەشتیکیان بێچەوانەکردۆتەوە وەک ئەوەى لەرابردودا ژیانى دایکان و ئافرەتە بەجەریئوو سەربەرزەکانى کۆمەڵگەکەمان کەهەریەکەیان میژوویەکى پرسەروەرى لەژیانیدا دەنوسرێتەوە بەڕاى ئەوان هێندە بێ بایەخ ژیاون لەخوارووى سفرەوەبوونە و هەرخانمیکى ئەمرۆش کەچاو دەکاتە و خۆى دەناسێ ئیتربە فامیدەیى خۆى و بەرەحم وسۆزى ئەو رێخراو نووسەر و بانگەشەکارانەى دیفاع لەئافرەتان دەکەن گە یشتونەتە هەرەلوتکەى سەرکەوتن.
 ئەوەى جیگەى داخ و نیگەرانیە ئەوەیە دەبینین تەرەفێ لەوانەى ئەمرۆ بەرگرى لەمافى خانمان دەکەن جگە لە بە کاڵاکردنیان و دوورخستنەوەیان لەکارى تایبەتى خۆى وسۆزى دایکایەتى وخزانى پێگەى گەورەى خێزان و بەکارهێنانیان بۆمەرامى تایبەت بەخۆیان هیچى ترمان تێیاندا نەخوێندۆتەوە، نە لە بوارى رۆحى ونە لەبوارى مادیدا.

  خۆئەوەشمان بیر نەجێ ریکخراو راگەیاندنە ئیسلامێکانیش بشکێکى گەورەیان بەرکەوتوە لەوبوارەدا چونکە زۆرجار بەبێ بیرکردنەوە وسەرنج دان لە کەش و ژینگەى تایبەتى هەر کۆمەڵکەو خێزانیک بەرەهاى و بەناوى ئیسلامەوە بانگەشەى هاتنەدەرەوەى ئافرەتان بۆکارى تایبەت و دابین کردنى بژیوى ماڵ شانبەشانى پێاوان و هەوڵدان بۆ مافى خۆیان بەبێ یاسا وبرەنسیبیکى تایبەت و گونجاو بەواجب دەزانن .

بەڵام ئایە بیرتان جوو پیش ئەوەى ئافرەتان بە مافەکانیان ئاشنا کەن دەبوایە بە ئەرکەکانیان ئاشنایان کەن؟ تا لە بەرامبەرا مافەکانیان بۆدابین بکرێت، چونکە هیچ کات ولە هیچ سەردەمیکدا نەبوە مافدان بەبێ جێبەجێکردنى ئەرك، یاخود نەتانزانیوە لەئیسلامدا لایەنى ئابورى و دابینکردنى بژیوى بەڕیگایەکى دروست لەسەر پیاوان واجبە ودەبێ بۆ دایک وکچ وهاوسەرەکانیان دەستەبەرى کەن؟ بەتایبەت لەم سەردەمى جەنجاڵى وپرفەسادى و بێ سەرەوبەرەییەدا، یاخود بیرتان نەکردۆتەوە ئەوەندە فەتواى حەڵاڵکردى شتەکانتان داوە لەسایەیاندا ئافرەتانمان وایان لێهاتوە هیج رێزێکى وایان بۆ پیاوان نەهێشتۆتەوە، ئەى دەردى ئەم هەموو کێشە کۆمەڵایەتیانە بەقەیران نازانن کە قبوڵ نەکردنى هیج ئافرەتێ لەلایەن ئافرەتێکى ترەوە گەر نزیکترین کەسى هاوسەرەکەشى بێ! بەهۆکارى خاوەندارێتى کردنى خۆى لەوبرەداهاتەى مانگانە بەدەستى دێنێت، ئەمانەش بەشیکیان بەروبومى پەروەردەى جەنابتانن کە سەرى زمان وبنى زمانتان ئەوەیە ئەمرۆ بژێوى ژیان قورسە وئافرەتانیش بۆئەوەى لە مۆدیلیاتى ماڵ وخانوو جل و بەرگ دوانەکەون با لەدەرەوە هۆکارێکى بژێوى بن ئیتر بەبێ ئەوەى بیر لە زەرەرو زیانەکانى بکرێتەوە کەئافرەتانى بەکوێ گەیاندوە .

 بۆیە واباشە ئێوەش لەمەودوا ریتمى بیرکردنەوەو هەوڵەکانتان بگۆڕن سەرەتا بۆ دیارى کردنى ئەرکەکانى ئافرەت لەخیزان وکۆمەڵگەداو بەشیوەیەکى ئیسلامیانە و دڵسۆزانە پەروەردەیان کەن تاجیترلەسەر حسابى مێرد ومنداڵ بۆحەزوو خۆشیەکانى خۆیان لە ئەرکى پیرۆزى ماڵدارى دوورنەکەونەوە و نەبنە هۆکارى ترازان ولێک هەڵوەشاندنەوەى خێزانێک و بنەماڵەیەک لەپێناوى هەندێ شتى بچووکدا، ئیتر ئەوەندەى فەتواى حەڵاڵ کردنى ئەوشتانەیان بۆئەدەن ئەوەندەش باسى گەورەى وپیرۆزى و رێزگرتنى هاوسەر و منداڵ و تەواوى بنەماڵە و کەس و کاریان بۆرونبکەنەوە تاهێندە سەرکەوتووبن خۆیان پارێزگارى کەسایەتى خۆیانبن وهەرخۆشیان کۆتایى بەم هەمووتوندوو تیژى وژن کوژیەش بێنن کە بەهۆى ئەو کێشە جۆر بەجۆرانەوە خوڵقاوە با هێندەش متمانەیان بەخۆیان هەبێ کە هەرگیز پەنا بۆهەڵهاتن وخۆسوتاندن نەبەن، ئەوکات زۆردڵنیاین دەکەن بەتەواوى ماف و پێداویستێکانیان و هەرگیز هیج خێزانێک نەنکیەک رووناکاتە ماڵەکانیان و کەسایەتیان    .