پێشه‌کی
جیهانگیری فیکرێکی کۆنه، به‌ڵام دیارده‌یه‌کی تازه‌یه و کۆکراوه‌ی هه‌موو ئه‌و فیکره به ناو پێشکهوتووخوازنهی گرتۆته خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجیایه که ئێستا شاڵاوێکی بازاڕی جیهانی داگیر کردووه.
به‌ڵام ناوی جیهانگیری ناوێکی تازه‌یه و کراوه به کاڵا و به‌باڵای ئه‌م بیره‌دا بڕاوه.
بڵاوبوونه‌وی ئه‌م بیره به‌فراوانی له سه‌ره‌تای (٩٠)ه‌كاندا ده‌ستیپێ کرد له سه‌ده‌ی بیستدا. په‌یوه‌ندییه‌کی گۆڕاوی له ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری به قوڵی جیهان به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له ڕاستیدا پێمان خۆش بێت یان نا، کاریگه‌رییه‌کی خستۆته سه‌ر ووڵاتانی دواکه‌وتوو له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه به هه‌مان شێوه وڵاتانی به ناو ئیسلامی و خه‌ڵکی موسوڵمان.
له ڕاستیدا جیهانگیری (العولمة) ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له ڕووی په‌یوندییه‌وه. ده‌بێت هه‌موو له ڕاستیدا قه‌بووڵمان بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانگیری له دووجه‌مسه‌ره‌وه خۆی ده‌نوینێت..
ده‌توانین ناوی لێ بنێین:
یه‌که‌م: پۆزه‌تیڤ (ئه‌رێیی)
دووه‌م: نیگه‌تیڤ (نه‌رێیی)
له‌م ڕوانگه‌وه ده‌توانین شی بکه‌ینه‌وه.
تێبینی: تکایه له دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که هه‌ر تێبینی و بۆچوونێکتان هه‌بوو له‌لایه‌نی نووسه‌ره‌وه ڕێگه‌تان پێدراوه که له‌سه‌ری ڕاوبۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن به بێ هیچ سانسۆرێك. به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌دا بێت.
به‌شی یه‌که‌م
سه‌رهه‌ڵدانی جیهانگیری
تێگه‌یشتن له‌سروشتی جیهانگیری
هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان کرد ئه‌م بیره له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا خۆی ده‌رخست. زۆربه‌ی زانایانی ئه‌م بواره کۆك نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و زاراوه‌ی که‌ئێستا به‌کاری دێنن، به‌ڵکوو ناوی (گهردونیێتی) یان (هه‌ساره‌یی) له ته‌نیشتی جیهانگیرییه‌وه دانابوو.
ئه‌م بیره گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزو توانایانه‌یه که له خۆیه‌وه بگوێزریته‌وه بۆ جیهان وه ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌کی جیهان گیریه
یان ده‌توانین له سێ خاڵدا کۆی بکه‌ینه‌وه
1 نه‌هێشتنی سنور
2 کۆکردنه‌وه‌ی رێکخراو پارت وکۆمه‌ڵه‌کان ...له ژێر سێبه‌ری جیهان گیریدا
3 په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان له ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه نه‌هێشتنی سۆزی ناسۆنالیستی و تێکه‌ڵ بوون به هه‌موو کلتوره‌کانی جیهان.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بیره زۆر کۆنه، به‌ڵام ڕۆژ ئاوا زۆر ده‌مێکه کاری بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته گۆڕینی ئه‌و لۆژیکه‌ی که پێشتر خه‌ڵکی کاری بۆ ده‌کرد وه بیریان له وه کردبوه‌وه که چۆن بتوانن ڕێکخستنی جیهان بکه‌ن گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و ڕاکان و هه‌روه‌ها له ڕووی ئابووریشه‌وه تا بتوانن یه‌کتری سودمه‌ند بکه‌ن به واتایه‌کی تر خۆفه‌رز کردنه به سه‌ر هه‌موو بیر‌و بۆچونه‌کانی تردا که ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه.
یه‌که‌م ( جۆرج لودج) ده‌ڵێت جیهان گیری بریتیه لهچڕ بوونه‌وی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵگایه‌کان له جیهاندا وه په‌یوه‌ست بوون به‌ڕووداوه کان له گۆشه نیگای جیهانه‌وه، واتا جیهان له ناو له‌پی ده‌ستی خۆتا ببینه‌ره‌وه.
دووهه‌م ( رونالد روبرستون) ده‌ڵێت جیهان گیری واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه که هه‌موو جیهان به‌یه‌که‌وه ده‌بستێته‌وه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا وه‌ك ڕۆشنبیری،ئابوری،ڕامیاری،ته‌کنه‌لۆژی وه‌هه‌روه‌ها ژینگه.
سێهه‌م بریته له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی که ڕێکخراوێکه ڕاسته‌و خۆ پشتگیره بۆ ئه‌م فکره له ڕووی ئابوری بۆ ووڵاتانی دواکه‌وتو له ڕووی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ی که ئێستا جیهان سودمه‌نده لێی، وه‌کاری ئه‌م رێکخراوه ئه‌وه‌یه که ئاستی توانای مرۆڤه‌کان به‌رز بکاته‌وه تا بتوانێت کاڵا کانی بفرۆشێت.
چواره‌هه‌م بریتیه له جیهان گیری گه‌ردوونی ئه‌مه‌ش ڕه‌چاوی هیچ سنورێک ناکات بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگا له ڕووی ڕامیاری،ئابوری،رۆشنبیری ته‌نانه‌ت مۆراڵیش.واتا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێکی نیه!.
که‌واته لێره‌وه ده‌توانین ڕه‌هه‌ندی مێژووی جیهان گیری دابه‌ش بکه‌ین به سه‌ر چه‌ند قۆناخێك دا.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده مێژوویه له کۆنه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه به‌ڵام به‌م شێوه‌ی ئێستا گه‌شه‌ی نه‌کردوه وه ده‌توانین بڵێن بۆچونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌ردونیه له جێگا‌و کاتی خۆیدا پێوستی به نهشو نمایه.
له پێنج قۆناغی سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینێته‌وه..
قۆناغی یه‌که‌م بریتیه:له کۆرپه‌له‌یی
واتا قۆناغی ته‌کوین که به‌رده‌وام بوو ئه‌م قۆناغه له ئه‌وروپا تا سه‌ده‌ی پانزده‌و نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده، گۆڕانکاریه‌کی باشی به‌خۆیه‌وه بینی به فراوانی له گۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی گۆشه‌نگای کاسۆلیکیه‌وه وه بووه بیرێکی مه‌رکه‌زی جیهانی، سه‌ره‌تایی جوگرافیایه‌کی پێشکه‌وت و
له ڕوانگه‌ی مرۆڤیه‌تیه‌وه بیرێکی نوێ بوو به هیومانیتزم ناوبرا یان به‌سه‌رده‌می له‌دایک بوونه‌وه ڕێکخستنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له سه‌ر بوونیادی نه‌ته‌وه‌یی که ئه‌مه سه‌ره‌تا بوو بۆ نهشو نماکردنی بیری جیهان گیری به‌ڵام به ڕوویه‌کی تردا.
قۆناغی دووه‌م بریتیه: له پێگه‌یشتن
ده‌ست پێکردنی ئه‌م قۆناغه له ئه‌وروپا له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه تا حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی به‌خۆیه‌وه بینی که‌به گرنگترین قۆناغ داده‌نرێت که کۆك بوونه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فکریانه‌ی که ده‌ووڵه‌تان ڕێکه‌وتنامه ی په‌یوه‌نده‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا گرێدا وه کۆمه‌ڵیك له پڕۆتۆکۆلاتی مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئیمزا کرا وه په‌یوه‌ندیه‌کی باش له نێوان ده و‌ڵه‌تانی تری دونیا دروست کرا له سه‌ر بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی و جیهان و ئابوری هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵێك کێشه دروست بوو له نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و دان پێدانانی ده‌وڵه‌تانی تری جیهان له‌لایان ڕۆژئاواوه.
قۆناغی سێهه‌م بریتیه: له قۆناغی ده‌رچون
ئه‌م قۆناغه له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستی پێ‌کرد تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست. بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهان گیری له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناڕاسته‌وخۆ به چوار ئاقاری گرنگدا خۆی ده‌نوێنێت ( کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی)،
(سیسته‌می جیهانی کۆمه‌ڵگاکان)، (تێگه‌یشتن له مافی تاکه که‌س)،
(تێگه‌یشتن له مرۆڤایه‌تی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافدان به تایبه‌ت مه‌ندی کۆمه‌ڵگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه توانای ژیان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی دوو ناسنامه‌ی جیاوازیش بێت. لێره‌وه ده‌ست پێکردنی خاڵی ده‌رچوونه تازه کردنه وه‌ی فکری مرۆڤایه‌تییه له گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی دا . به‌ڵام ئه‌مه بووه هۆی کۆچێکی جیهان گیری هه‌رچه‌نده شێوه‌ی په‌یوه‌ندی په‌ره‌ی سه‌ند به شێوه‌یه‌کی بێ شومار توانی گه‌شه‌یی په‌یوه‌ندی جیهان گیری گه‌ردوونی دروست بکات وه‌ك
یاری ئۆڵمپیات،خه‌ڵاتی نۆبڵ... به‌ڵام ڕووداوی قۆناغی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ڕویدا‌و( عصبةالامم) دروست بوو
قۆناغی چواره‌م بریتیه:له کێشه‌ی گرتنه ده‌سه ڵات
به‌رده‌وام بوو ئه‌م قۆناغه تا سه‌ده‌ی بیست و ساڵه‌کانی شه‌ست جیاوازی بیر‌و بۆچونه جیهانیهکان و دروست کردنی میحوه‌ری هاوپه‌یمانی و جه‌نگی سارد و پاشان دروست کردنی بۆمبی ئه‌تۆمی، هه‌ڵدانی مانگی ده‌ست کرد و چوونه سه‌ر مانگ، دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان، سه‌ر هه‌ڵدانی جیهانی سێهه م.
قۆناغی کۆتایی بریتیه: له قۆناغی دڵنیا نه‌بوون:
ده‌ست پێکردنی ئه‌م قۆناغه له شه‌سته‌کانه وه ده‌ست پێده‌کات له‌دوای دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیایی،بایه‌لۆژی . خۆکردن به‌ماڵی ڕۆشنیر‌یه جیهانیه کاندا وه بڵاو بوونه‌وه‌ی سیسته‌می مافه‌کانی مرۆڤ و گرنگی دان به شارستانیه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها ڕێکخراوی پیشه‌ی و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له جیهاندا پاشان ڕوخاندنی سۆڤیه‌ت و ڕوخاندنی دیواری به‌رلین وه پاشان گرنگی دان به‌سه‌رمایه‌کانی جیهان خستنه گه‌ڕو نه‌هێشتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و دروست کردنی فابریکی گه‌وره پێکهاته‌که‌ی له که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و بڵاو کردنه‌وه‌ی فکری کاپیتالیزمی پشتگیری کردنی وه گه‌وره‌کردنی شۆڕشی پیشه‌سازی به هه‌موو وورده‌کاریه‌کانیه‌وه له‌ڕوی کیمایی،ئه‌لکترۆنی.په‌یوه‌ندی هه‌موو ته‌کنه لۆژیاکانی سه‌رده‌م وه بۆیه ده‌ڵێن ئابووری پشتگیرێکی ته‌واوی جیهان گیریه وه فراوان کردنی بازاڕی جیهانی پێشبڕکێ کردن تیدا(1947)له‌م ساڵه‌وه توانرا بازاڕی جیهانی بۆ جیهان گیری ئاماده بکرێت وه خۆسه‌پاندنی و دروست کردنی ڕێکه‌وتن نامه‌ی بازاڕی جیهانی که له ساڵی (1950) بریتی بوو له(308)بلیون دۆلار، به‌ڵام تا ساڵی (1993) گه‌یشته (3.80) ترلیۆن له‌گه‌ڵ زیاد بوونی قه‌رزدا ئالێره‌وه بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که بازاڕی جیهانی پشتگیری ته‌واو وه به دڵنیا بوونیشه‌وه بۆ جیهان گیری ئه‌م فابریکانه که خاوه‌نه‌کانیان خاوه‌نی ناسنامه‌ی جیاوازن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رکردایه‌تی جیهان گیری ده‌که‌ن واتا ده‌ست که‌وته نیشتیمانیه‌کان بوون به ده‌سکه‌وتی جیهانی وه دروست بونی ئه‌و کارگانه پێك هاته‌که‌ی
هه‌موو خه‌ڵکی ناسنامه جیاوازن تا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ پێک بێت دوور له ته‌سك بیری نه‌ته‌وه‌ی له دروست بوونی ئه‌م ئه‌م بیره (35.000) نوسینگه دروست بووکه پێکهاته‌که‌ی بریتیه له خه‌ڵکی ناسنامه جیاواز و(170.000) به‌شی له جیهاندا بڵاو بۆته‌وه که (300) له ڕێژه‌کی زۆر سه‌رسوڕماندان که ده‌توانن داهاتی جیهان (%25) دابین بکات یان بڵێین پێوستیه‌کانی جیهان دابین بکه‌ن. به‌ڵام له هه‌مووی سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه له چوار ووڵاتی جیهانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ئه‌و ووڵاتانه برتین له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا،ژاپۆن، ئه‌ڵمان،سویسرا.که نزیکه‌ی (20.000) دامه‌زراوه له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان گرتوه.!
پاشان ووشه‌ی جیهان گیری ئه‌م ووشه‌یه له ڕاستیدا له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که پێ ده‌وتریت به عه‌ره‌بی(العولمة) به‌ینگلیزی پێ ده‌وترێت.....
) ئه‌م سیسته‌مه نوێ جیهانیه.......Globalization(
بریتیه له‌بچوك کردنه‌وه‌ی جیهان له هه‌موو ڕووه‌کانی پێداوستی مرۆڤه‌وه وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌کان،ئابووری،ڕۆشنبیری.....هتد
له‌م به‌شه‌دا ته‌نها پێداچونه‌وه‌یه‌کی سانا بوو بۆ تێگیشتن له جیهان گیری پاشان ده‌مه‌وێت به خوێنه‌ری ئازیز بڵێم که بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بیره سێ دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌کی جیهانی پشتگیری له جیهان گیری ده‌که‌ن له‌هه‌موو بواره‌کانی وه‌ك سه‌ربازی،ئابووری،هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تری .
یه‌که‌م: سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی
دووهه‌م: بانکی جیهانی
سێیه‌م: ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی
[pagebreak]
به‌شی دووه‌م
John Balis and Steve smith (eds)The Globaliztion of World Politics,and introduction to internatonal Relations, London: Oxford Universtity Press, 1997,P.15
العولمة تعنی: تکثیف العلاقات الاجتماعة عبر العالم حیث تترابط
الاحداث المحلیة المتباعیدة بطریقة وثیقة کما لو کانت تقع في مجتمع واحد.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئایدیالی بۆ سیسته‌می جیهانی نوێ(جیهان گیری):
ئه‌گه‌ر له ڕووه ئهندێشهیهکهیهوه سه‌یری بکه‌ین هه‌موو پێکهاته‌کانی به کاڵاو باڵان .
ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی که خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌کات پێشکه‌شی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جیهانی بکه‌ن .مهبهستاکانیش برتین:
یه‌که‌م:کردنه‌وه‌ی بازاڕێکی جیهانی کراوه که بریتی بێت له هه‌موو دامه‌زراوه‌کان و فابریکه کانی جیهانی تا وای لێ بێت تاکه که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانیش به‌شداربن بازاڕێکی یه‌کگرتوی جیهانی دروست بکرێت تانزیك بوونه‌وه‌ی جۆری نه‌ته‌وه‌کان و شارستانیه‌ته‌کان و ڕۆشنبیره‌کان و بیری جیاواز کۆکردنه‌وه ئه‌وان و ئولفه‌ت گرتن به‌یه‌که‌وه تا پیوه‌ندیه‌کی باش دروست ببێت.
دووهه‌م : برتیه له گیشتن به یه‌کی مرۆڤه‌کانی جیهان یه‌کسانی له نێوانیانداو بڵاو کردنه‌وی داد په‌روه‌ری و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی گوزه‌ران و به پیاده کردنی دیموکراتی وه ڕێز گرتن له مافه‌کانی مرۆڤ تا وای لێ دێت خۆشه‌وستی و به‌زه‌یی ده‌که‌ویته نێو خه‌ڵکی و میلله‌تانی جیهان.
سێیه‌م: بریتیه له‌وه‌ی دامه‌زراندنی جیهانێکی یه‌کگرتو له ڕێگای که‌رت بونه‌وه (جنس،سێکس) تا مرۆڤه‌کان وا هه‌ست بکه‌ن که هه‌موو سه‌ر به‌یه‌ك کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تین وه پشگیری جیهان بکه‌ن له هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که ڕوو به ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه.
هه‌موو تواناکان بخنه گه‌ڕ بۆیارمه‌تی دانی ده‌وڵه‌ته‌کان وچالاکیهکی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا دروست بێت.
چواره‌م : بریتیه له نه‌هێشتنی ده‌مار گیری له نێوان مرۆڤه‌کاندا و پاکردنه‌وه‌یان له نه‌ژاد په‌رستی و سه‌یر کردنی هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌یه‌ك چاو بێ جیاوازی وه له‌م ڕێگایه‌وه ناسنامه یه‌کی جیهانی بۆ خه‌ڵکی دروست ببێت.
پێنجه‌م و خاڵی کۆتایی: بریتیه له کۆکردنه‌وه‌ی جیهان له سه‌ر یه‌ك تاکه زمانێك که مرۆڤه‌کان به‌و زمانه بدوێن و وه‌هاروه‌ها به‌کار بێت بۆ هاوکێشه ژماره‌یه‌کان و واتا ماتماتیک.ئه‌لیکترۆنیش.وه گرنگی بدرێت به دامه‌زراوه‌ی بڵاو کراوه‌کان وپیشهزی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری.
له ڕاستیدا ئه‌مه شکی تێدا نیه ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌نجام کارێکی باشه به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی جیهان ئه‌مه‌یان پێ پیاده ده‌کرێت،که ئازادی و یه‌کسانی ئاشتی...هتد دابین بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی؟
ئایا ده‌کرێت ووڵاتانی زل هێزی جیهان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نه‌هێڵن له سه‌ر ووڵاتانی بچوك تر به چاوێکی یه‌کسانی و ئازادی ...هتد؟
وه زۆر پرسیاری تر که چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌که‌ن هه‌موو ده‌سته‌و سان ماوین له به‌رده‌میاندا وه ووڵاتانی دیکتاتۆری جیهان ڕازین به‌وه‌ی که مافی مرۆڤه‌کان پێشێل نه‌که‌ن بۆنمونه مافی ئێمه‌ی کورد بده‌ن ئه‌ویش که پڕوپاگه‌نده بۆ جیهان گیری ده‌کات له پێش دیکتاتۆره‌کانه وه مافی ئێمه‌یان خوارد؟!.
ئێستایش ده‌یانه‌وێت ئاستی ڕۆشنبیری جیهانی سێیه‌م به‌رز بکه‌نه وه تا کاڵاکانی خۆیان به سه‌رماندا ساغ بکه‌نه‌وه .
ئالێره‌دا شتێکی ناوازه خۆی نیشان ده‌دات ئه‌ویش بریتیه له مۆنۆپۆل کردنی بازاڕ و مێشکی خه‌ڵکی!.
ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که یارمه‌تی ده‌رن بۆ جیهان گیری:
له‌ساڵی(1944) که کاتێك هاوپه‌یمانان له کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا پێوستیان به ئابوری و یارمه‌تی دانی یه‌کتری بوو له‌و کاته‌دا کۆنگره‌ی (بریتون وودز) له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌سترا.بڕیاڕیان دا(44) ده‌ووڵه‌ت که سندوقی دراوی جیهانی دروست بکه‌ن وه پاشان بانکی جیهانی دروست بکه‌ن به و مه‌به‌سته‌ی تا نمونه‌یی ئابوریان به‌رز بکه‌نه‌وه تا ببێته دامه‌زراوه‌یه‌کی جیهانی .
وه له دوای ڕووداوه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌مریکا داوای کرد له ووڵاتانی ڕۆژ ئاوا که دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌میکی بازرگانی له جیهاندا دروست بکرێت وه له سه‌ر داوای ئه‌مریکا گۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌ش له له‌نده‌ن له ساڵی (1946) گیرا وه ئه‌م کۆنگریه له جنێڤ له ساڵی(1947) به ته‌واوی داڕێژرا کۆتایه‌کی له پایته‌ختی کوبا له هاڤانا(24)مارس له ساڵی(1948) کۆتای هات ناو نرا به په‌یمان نامه‌ی هاڤانا یان په‌یمان نامه‌ی بازرگانی جیهانی . هه‌ر چه‌نده ئه‌م په‌یمان نامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه گۆڕانکاری به سه‌ردا هات له ساڵی (1950) که له‌دوایدا(8) گۆنگره‌ی تر به‌سترا که کۆتایه‌که‌ی ساڵی (1986)دا بوو. وه پاشان به ڕازی بونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنیڤ بڕیاڕ درا له (15) دیسه‌مبه‌ری ساڵی (1993)دا وه داوای ساڵیکی تر له(15) ئه‌پریلی ساڵی (1994) له شاری مه‌راکیش
ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دامه‌زرا ده‌ست به‌کار بونی به ته‌واوی له ساڵی (1995)دا بوو.
نه‌خشه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی:
GATT.”FOCUS” GATT News letter,No. 107, May 1994
به‌شی سێیه‌م
ده‌ووڵه‌ته نه‌ته‌ویه‌کان و سیسته‌می جیهانی نوێ
نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی:
له ڕاستیدا ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ری خاکی ووڵاتی خۆیان بپارێزن ئه‌مه له‌سیسته‌می جیهانی نوێ دا ده‌ست ناکه‌وێت واتا سنوورهیچ بایه‌خێکی نیه جوگرافیای سیاسی ته‌نها له سه‌ر نه‌خشه دیاری ده‌کرێت وه له هه‌مان کاتدا جوگرافیای سه‌ربازیش ده‌ورێکی سه‌ره‌کی نامێنێت ته‌نها بازاڕی ئابوری ووڵات ده‌پارێزێت.
ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی ووڵاتی نه‌ته‌وه‌ی کاپیتالیزم ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك. ئه‌و تێگیشتنه کلاسیکیه نه‌ما بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووڵه‌ت که بتوانیت له سه‌ر خاکی خۆت ڕامیاری بکه‌یت .
له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه بڕیار درا که کاڵا ناوخۆیه‌کان ببنه کاڵایی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ یه‌ک کۆمه‌ڵگا سودمه‌ند نه‌بێت ئه‌و ..کات به‌رهه‌م هێنان زیاتر ده‌بێت. باشترین به‌ڵگه‌ش دامه‌زراندنی بازاڕی ئه‌ورپایی یه‌کگرتو، وه دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی ، دامه‌زراندی دراوێکی یه‌کگرتو وه‌ك ئێورۆ وه دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها ده‌مه‌زراوه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان ووڵاتاندا. وه گۆڕانێکی خێرا به سه‌ر ئه‌ورپایی ڕۆژهه‌ڵات له ڕووی سیسته‌می نوێ ی جیهانیه‌وه سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی له ساڵی(1989) بوو. وه له دوای ڕوخاندنی سۆڤیه‌ت له ساڵی (1991)دا واتا روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی جه‌مسه‌ری دووه‌هه‌م له ناو چوو به‌م گۆڕانی هاوکێشه سه‌ربازیه
پێنج ده‌سه‌ڵاتی نوێی جیهانی دروست بوو که بریتی بوون له( ڕووسیا،ئه‌مریکا،`چین،ژاپۆن،ئه‌ورپا) وه له هه‌مووی گرنگ تر..ئه‌وه بوو که عێراق ووڵاتی کووێتی داگیر کرد. ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌رکردایه‌تی جۆرج بۆش توانیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هاوپه‌یمانان کووێت ئازاد بکه‌ن . سه‌رۆکی ئه‌مریکی جۆرج بۆش ده‌ڵێت: دامه‌زراندنی سیسته‌می
جیهانی نوێ له و کاته‌وه به‌ته‌واوی سه‌ر چاوه‌ی گرت.
چڕبوونه‌وه‌ی پهیوهندیاکان
ده‌زگایی زانیاری جیهانی(ئه‌نته‌رنێت):
ئه‌نته‌رنێت به‌یه‌کێك له سه‌ر چاوه گرنگه‌کانی جیهان گیری ده‌ژمێرێت وه یه‌کێك له شۆڕشه پیشه‌سازیه‌کانی سه‌رده‌م داده‌نرێت. له‌م ڕێگایه‌وه هه‌موو ئه‌و پڕۆتکۆلانهی که به ژماره‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت مرۆڤه‌کان سودمه‌ندن لێی وه توانای په‌یوه‌ندی کردن به هه‌موو خانه‌کانی ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ئابووری و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیه‌کانی تری ژیان، له‌گه‌ڵ ئه وخزمهتانهی که پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌کریت له ڕێگای ئه‌م ته‌کنلۆژیا پێشکه‌وتوه وه ده‌توانریت سوود وه‌ربگیرێت له خزمه‌ت گوزاریه‌کی ئه‌نته‌رنێت.که بریتئن:
أ-پۆستی ئه‌لکترۆنی: گه‌یاندنی ئه‌و دۆسیه ژمارهیانهیه به کاتێکی زۆر خێرا.
ب-گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌کان: به شێوه‌یه‌ک له‌م ڕێگایه‌وه که ده‌توانرێت به‌رنامه‌کان سودمه‌ند بێت. FTP
Telnetج-
په‌یوه‌ندیه دووره‌کان: ئه‌میش به‌کار دێت بۆ په‌یوه‌ندیانه‌ی که ژماره‌یین.
Gopherد-
جوفر: دوسیه‌ی زانیاری ڕێکخراوه که به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆتۆکۆلاتانه ڕێگا پێدراوه بۆ به یه‌ك گه‌یاندنی زانیاریه گرێدراوه‌کان.
ز-کۆمه‌له‌ی هه‌واڵ یان ماڵپه‌ڕ:
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریانه‌یه که ڕۆژانه بڵاو ده‌کرێته‌وه .....هتد
World Wide Webح-
ماڵپه‌ڕی سه‌راسه‌ری جیهان یان جاڵ جاڵۆکهی جیهانی فراوان:
ئه‌میش پێداویستی هه‌موو دامه‌زراوه سه‌راسه‌ریه‌کانی جیهانه .
بازرگانی ئه‌لکترۆنی
له‌م ساڵانه‌ی کۆتای سه‌ده‌ی بیستدا بازرگانی ئه‌لکترۆنی له جیهاندا قانزاجێکی باڵای به‌خۆیه‌وه بینی. وه شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌و نمونه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینی وه ئاسانکارێکی باش بوو بۆ خه‌ڵکی له هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م جیهاندا به‌کار ده‌هێنرا.
به‌تایبه‌تی له ڕووی ته‌له‌فۆنی ده‌ستیه‌وه .
ڕایه‌ڵه‌ی میدیایی گه‌ردوونی:
دروست بوونی ئه ڕایه‌ڵانه له جیهاندا بۆ گۆستنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ له سه‌راسه‌ری جیهاندا وه‌ك ئه‌م ڕایه‌ڵانه(سی ئێن ئین) و (بی بی سی) (جه‌زیره) زۆری تریش وه نزیک بونه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ڕێگایی ڕووداوه‌کانه‌وه. وه دروست بوونی کۆمه‌ڵه نا حوکمیه‌کان ده‌ورو کاریان له سه‌ر جیهان. وه له هه‌موو گرنگتر سیسته‌می ژماره‌ییه(دیجیتاڵ).
تێبینی:
خوینه‌ری به‌رێز له‌ڕووی ته‌کنیکی ئهوبهرنامهنهی که ئاماژه‌م بۆ کرد من زانیاری باشم نه‌بوو له سه‌ر چۆنیه‌تی و کهمیهتیهکهی ته‌نها وه‌ک زانیاری من ئاماژه‌م بۆ کردوه بابه‌ته‌که‌ی من ته‌نها لێکۆڵینه‌ویه له سه‌ر ده‌مه‌زراندنی سیسته‌می جیهانی نوێ.!
وه بۆ وه‌ر گرتنی زانیاری سوودم له‌م سه‌ر چاویه وه‌رگرتوه!
Giddens, Antony, The third Way:The Renewal of Social Demoocracy Polity press 1999.
ئه‌م سه‌رچاوه به‌زمانی نه‌رویژی بڵاو کروهتهوه .
به‌شی چواره‌م
ڕه‌هه‌ندی لایه‌نه‌کانی جیهان گیری: بریتیه له جیهان گیری ئابووری ،ڕامیاری،کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕوشنبیری .
یه‌که‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری ئابووری:
ئابووری جیهان گیری له سه‌ر بنه‌مای ئازادی بازرگانی جیهانی یه، واتا کاڵا و خزمه‌ت گوزاری.
سه‌رمایه‌کان بڵاو بکرێته‌وه بێ هیچ سانسۆرێك وڕێگیریهك له‌سه‌ر بنه‌مای بازارگانی جیهانی ئازاد ، به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی خه‌ڵکی له ووڵاته دواکه‌وت وه کاندا له سه‌ر وه په‌یمان نامه‌یه‌ی که پێی ده‌وترێت (الجات) وه به‌کار هێنانی هه‌موو که‌رسه خاوه‌کان بۆ دروست کردنی کاڵا جیهانیهکان و خزمه‌ت گوزاریه‌کان وه هاندانی سه‌رمایه‌دارانی جیهانی بۆ به‌کار هینانی سه‌رمایه‌کانیان له جیهاندا.
له هه‌مان کات کار ئاسانی بۆ گه‌یشتن به بازاڕه جیهانیهکان وه به ده‌ست خستنی که‌رسه سه‌ره‌تاییه‌کان .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا کار کردن بۆ په‌یوه‌ست کردنی کارگه‌کان له‌گه‌ڵ بانکی صڕافی وه دروست کردنی پێشبڕکێ له نێوان که‌رته گشتیه‌کاندا و وه‌ك نمونه به‌هێزه‌کانی جیهان (ماکدۆناڵ-دوجلاس)و(مارتین-ماریتیا)له پیشه‌سازی وه‌پاشان(تشیر مانهاتن) وه (کیمیکاڵ بانك) له که‌رتی صهڕافی ئه‌مه ته‌نها له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. پاشان به‌کار هێنانی ئه‌م تێکڵاو کردنه‌ی بانك و کارگه به‌هیزه‌کانی جیهان له ووڵاته پیشه‌سازیه‌کانی جیهاندا له ساڵی (1999)دا ئه‌م تێکڵاو بوونه گه‌یشته (2500) تێکڵاو بوون وه کار کردن بۆ ئه‌م کاره سه‌رمایه‌که‌ی گه‌یشته نزیکه‌ی (411)ملیار دۆلار . ئه‌مه‌ش به سه‌رۆکایه‌تی دوو کارگه‌ی گه‌وره‌ی جیهانی (دیملر-کریزلر) که کارگه‌یه‌کی ئۆتۆمۆبێلی ئه‌ڵمانی ئه‌مریکیه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ووڵاتانی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی جیهان له دێسه‌مبه‌ری ساڵی (1996)دا پێشنیاری ئه‌وه کرا ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دابمه‌زرێنن لهمایو ساڵی (1998)دا ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گه‌شه پێدان درست بوو، بۆ پارێزگاری کردنی سه‌رمایه.
ئه‌م بیری جیهان گیری ئابووریه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه باشترین که‌ره‌سه‌ی فکریه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ووڵاته دواکه‌وته‌کانی جیهان له سه‌ر بناغه‌ی فکری(الجات) ئه‌م بیره فه‌لسه‌فیه واتا به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان له ووڵاته دواکه‌وتوه‌کاندا به‌رز بکرێته‌وه.
دووه‌م: لایه‌نه‌کانی جیهان گیری ڕامیاری :
ئه‌م لایه‌نه هه‌ڵده‌ستێت به ئازاد کردنی بیر‌و باوه‌ڕه‌کان و فیکر‌و بۆچونه‌کان وه ئازاد کردنی ڕێکخراوه پیشه‌یه‌کان ، دامه‌زراندنی پارتی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و ئازادی ڕه‌ها بوون.
پاشان ڕوخاندنی سیسته‌می دیکتاتۆری وه پشتگیری کردن له دیموکراتی وه کار کردن بۆ یه‌کسانی و ڕێز گرتن له مافه‌کانی مرۆڤ.
جیهانی گیری سیاسی وای کرد که دیموکراتی له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان بچه‌سپێنێت ، به‌ڵام فیکری دیموکراتی له ووڵاتێك بۆ ووڵاتێکی تر ده‌گۆڕێت له سه‌ر بنه‌ما یاسایه‌کان.
ئه‌م دیموکراتیه که جیهان گیری سیاسی پشتگیری ده‌کات له زۆر به‌ی ووڵاتانی دواکه‌وتوی جیهان وا خه‌ریکه پیاده ده‌کرێت، وه بریتیه له وه‌ی که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك خۆیان ئازادن له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیان وه نه‌هێشتنی تاکه حیزبی و بڵاو کردنه‌وه‌ی فره حیزبی له ووڵات دا بۆ سوود گه‌یاندن به نیشتیمان و هاوڵاتیان وه ڕێز گرتن له مافه‌کانی مرۆڤ وه ئازادی سیاسی له سه‌ر بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وه ئه‌م ڕێکخراوه دروست کراوه بۆ یارمه‌تی مرۆڤه‌کان وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له ووڵاتان ئه‌گه‌ر ئازادی مرۆڤه‌کان پێشێل بکه‌ن نمونه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك عێراق له باکور پاراستنی کورده‌کان له باشوریش شیعه‌کان.
له (26) فێبرایوساڵی (1991)دا کاتێ عێراق که کوێتی داگیر کرد وه به‌هه‌مان شێوه له سۆماڵ له ساڵی (1993) دا بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته له برسێتی .
له ڕاستیدا ئه‌مه دوو ڕوویه‌کی پێوه دیاره که ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌ته‌کانی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ین!!!!
سێیه‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری کۆمه‌ڵایه‌تی :
لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهان گیری به یهکگهیاندن و نزیك کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانه، وه نزیك کردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تیه‌کان و دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌ردونی نوێ .
به فه‌لسه‌فه‌ی جیهان گیری کۆمه‌ڵایه‌تی واتا : بچوک کردنه‌وه‌ی جیهان و زانیاری له سه‌ر هه‌موو شارستانیه‌ته جیهانیهکان له ڕووی تاکه که‌سی و کۆمه‌ڵگاوه وه نه‌هێشتنی جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌کان دا .
دروست کردنی تاکه کۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ بنیاد نانی خۆشه‌وستی و کارکردنه بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره ئایین وپه‌رستنێك له جیهاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان فێربن باشتر کاڵا به ده‌ست بهێنن. وه دروست کردنی پێش بڕکێ له نێوان کۆمه‌ڵگاکاندا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
وه پاشان سڕینه‌وه‌ی سنووره‌کان له داهاتوو دا ، دروست کردنی ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌سی وه نه‌هێشتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی له جیهاندا به بێ ڕه‌چاو کردنی هیچ بیر‌و باوه‌ڕێکی ڕه‌وشتی واتا توانه‌وه له ناو حه‌زه‌کاندا. به ڕاستی ئه‌مه‌ش جێگای سه‌ر سوڕمانه!!!
چواره‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری ڕۆشنبیری
ئه‌م لایه‌نی جیهان گیری ڕۆشنبیریه خۆ سه‌پاندنه به سه‌ر هه‌موو شارستانیه‌تی جیهان ئه‌گه‌ر ئابووری ئه‌م بیره پیاده بکرێت به ئاسانی خۆسه‌پاندی ڕۆشنبیری ڕووده‌دات چونکه ڕۆشنبیری په‌یوه‌نده به هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهان .
(رۆجیه گارودی ) بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت جیهان گیری ڕۆشنبیری : ترسناکترین و وێران کردنی شارستانیه جیهانیه‌کانه
که دووکه‌ڵی خۆسه‌پاندنه به سه‌ر هه‌موو بیره‌کاندا.
وه هه‌روه‌ها ئاگادار کردنهوهکی جیهانی له لایه‌ن ..
(فیدریکو مایور) به‌ر پرسی یونسکۆ پێشوو ده‌ڵێت له سه‌ر تایبه‌ت مه‌ندی ڕۆشنبیری جیهان گیری : ژیان نغرۆی هه‌میشه‌ی ده‌بێت به مانای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك لاشه‌مان ده‌گۆڕێت، بیرمان ده‌گۆڕێت، له ئه‌نجامی ئه‌م گۆرانکاریه نه ژه‌هری ڕۆشنبیری ده‌که‌ن به کاڵاو ده‌یکه‌ن به باڵاماندا وه ده‌ڵێت له ناو چونی تاکی ڕۆشنبیره، کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌تی، وه پێشی وایه ده‌ست درێژی کردنه له‌سه‌ر که‌رامه‌تی مرۆڤ.
واتا جیهان گیری ڕۆشنبیری بریتیه له مۆنۆپۆڵ کردنی بیر‌و هه‌ستی مرۆڤ به پێی ئه‌و دامه‌زراوه ئابووری سیاسی کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی که جیهان گیری پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات له ڕێگای ئه‌وه په‌خش ده‌کرێت.
وه به بۆ چونی زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وانی جیهان گیری ڕۆشنبیری بریتیه له ڕۆشنبیری ڕۆژ ئاوا له ڕووی زانستیه‌وه و وه‌هه‌روه‌ها له مه‌یدانی په‌یوه‌ندیش دا.
ئه‌مه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له جیهاندا له ڕووی پیشه‌سازی و موزیك و درامکانیان و جۆری پۆشاك و مێدیاکانی .
ئه‌مه‌ش وای کردوه له جیهان که جێ ده‌ستی خۆی پێوه دیار بێت
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سانسۆر بخاته سه‌ر به‌نامه و فیلمه‌کانی و هه‌روه‌ها موزیك له جیهاندا ده‌بێت زۆربه‌ی که‌ناڵه کانی جیهان دابخرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایی په‌خشی باڵا ئه‌مریکایه، به ته‌واوی کاریگه‌ری ڕۆشنبیری هه‌یه له سه‌ر هه‌موو ڕۆشنبیره‌کانی جیهان.
له ڕاستیدا ئه‌م بیره زیاتر په یوه‌ندی داره به ئابووری و کردنه‌وه‌ی بازاڕی ئازاد .
ڕۆشنبیری جیهان گیری جیاوازیه‌کی ته‌واوی هه یه له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری نیشتمانی له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری نیشتمانی په‌یوه‌ندی تاکه که‌سه له سه‌ر خاکی خۆی به‌ڵام ڕۆشنبیری جیهانی واتا یه‌ك جل‌و به‌رگ یه‌ك بیر کردنه‌وی هاوبه‌ش هه‌ست و سۆزه‌کان وه‌ک یه‌ک ده‌بێت ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما په‌یوه‌نده‌یه گه‌وره جیهانییه‌ی که کات و جێگا ڕه‌چاو ناکات وه‌ك مانگی ده‌ست کرد، ئه‌نته‌رنێت، تهلهفزون ...هتد
وه له هه‌مان کات دا سه‌فه‌ری زۆری خه‌ڵکی له ڕێگای فڕۆکه‌وه نزیك کردنه‌وه‌ی ڕێگای چه‌ند مانگه به چه‌ند کاتژمێرێك.!!!!!
به‌شی پێنجه‌م
تێڕوانینێك بۆ جیهان گیری:
له دوای تێڕوانینم بۆ ئه‌م لێکۆڵینه وه هه‌روه‌ك له پێشه‌کی یه که‌ی دا ئاماژه‌م پێ کرد جیهان گیری له دوو جه‌مسه‌ری (ئه‌رێنی و نه‌رێنی) دایه. هه‌موو بیرێك که داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کاری بۆ ده‌کرێت که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پیاده‌ی بکات، جیهان گیری بیرێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ ژیان ئه‌توانین بڵێین خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی له به‌ر ئه‌وی که‌رت بوونی خانه‌ی سه‌رمایه‌داری یه و به بیری سه‌ربازی پێچراوه .
که‌واته بۆ برسی کردنی کۆمه‌ڵگایه له هه‌موو ڕوهکانیهوه ( لاشه‌یی، فکری، ڕه‌وشتی ..هتد) جیهان گیری بێجگه له ده‌مه‌زراوه‌کانی خۆی هیچی تری پێ قوبوڵ نیه وه دامه‌زراندنی بانکی جیهانی هه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێو ده‌ووڵه‌تی و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ته‌نها بۆ پیاده کردنی بیری خۆی و ڕووتانه‌وه‌ی وولاته هه‌ژاره‌کانی جیهان و زیاد کردنی ڕۆژانه ئه‌و قه‌رزانه‌ی وولاته دواکهوتوهکانه و سه‌پاندی (سو‌و) به سه‌ریانداو به کار هێنانی خه‌ڵکه‌کانی بۆ مه‌رامی پیشه‌سازی خۆیان وه له هه‌مان کات دا به شێوه‌یه‌ك دهیچهمێنهوه وه بیری ڕامیاری ئه‌و ووڵاته ده‌خه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان.
خۆ ئه گه‌ر ئه‌و ووڵاته خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی نه‌بێت ئه‌وا هه‌رچی پاشه‌ڕۆی ئه‌تۆمیان هه‌یه ئه‌و کات ده‌یکه‌نه دیاری بۆ خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان..... ئافه‌رین جیهان گیری داکۆکیکه‌ر له‌مافه‌کانی مرۆڤ!!!!!
منداڵ و پیرو جوان ده‌بێته قوربانی سه‌رمایه‌دارانی جیهان گیری نمونه ی وه‌ك ووڵاتانی( مۆریتانیا، کینیا، که‌ناری ده‌ریاکانی سریلانکا، باکوری ڕوسیا، فلیپین، که‌ناری نیوه دوورگه‌کانی ئه‌مریکای باشور)..هتد
له به‌ر ئه‌وه‌شه که مێدیاکانیان کۆنترۆڵ کردوه بۆ ئه‌وه‌ی با ئاره‌زو خۆیان پڕ‌و پاگه‌نده‌کانیان و ووشه‌ی باق و بریق به چه‌واشه کراوی بده‌ن به گوێی خه‌ڵکیدا.
وه‌له هه‌مان کاتدا زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر جیهان. ژینگه ده‌شێوێنێت لێره‌دا بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت جیهان گیری بانێکه و دوو هه‌وا.
له ڕووی ڕامیاریه‌وه جیهان گیری بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ له ناو بردنی نیشتیمان ده‌دات که‌چی گێله پیاوانی ناسیۆنالیزمی کوردی پشتگیری له سیسته‌می نوێ جیهانی ده‌که‌ن هه‌میشه ووشه‌ی دیموکراسی بۆته وویردی سه‌ر زمانیان.
پاشان ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی بێت ئه‌وه ده‌توانێت ڕێشمه‌ی جیهان گیری له ده‌ستا بێت به ئاره‌زوی خۆی په‌خشی بکات
که‌واته ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خاوه‌نیه‌تی به مانایه‌ی که ڕازی بین به خواردنیان به ڕوشنبیریان وه به فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و ڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌هاکانی تریاندا، به واتایه‌کی گشتی به جیهانی بوون نیه به‌ڵکو به ئه‌مریکی بوونه.
وه له ڕوانگه‌ی ئابووریه‌وه سه‌رمایه‌داران جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات یان له ده‌ستایه وه دروشمی سه‌رمایه‌داری جیهانی بریتیه له کاری خێرا‌و سوودی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی نینۆکمان نه‌بێت سه‌ری خۆمانی پێ بخورێنین بۆ ئه‌وه‌ی له تیکه نانێکی خیرا نان بخۆین وه‌ک مه‌کدۆناڵ وه ده‌بێت دروشمی ژیان بریتی بێت له کار کردن به شێوه‌یه‌کی مۆنۆمپۆڵی تا مردن.
مامۆستا (عه‌لی باپیر) له بابه‌تێکیدا له سه‌ر جیهان گیری ده‌فه‌رموێ هه‌مبه‌رگری خۆتان بۆ خۆتان، منیش ده‌ڵێم برنج وفاسۆلیاکهی خۆمان بۆ خۆمان.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ڕامیاری و ئابووری هاوڕا بوون له سه‌ر بیرێك ئه‌وا کۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو بنه‌ما زانستیه‌کان له سه‌ر هێڵی شهمند نه‌فه‌ری ئه‌و بیره ده‌ڕوات که‌واته کۆمه‌ڵگا له ناویدا ده‌توێته‌وه وه به‌ها ڕه‌وشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهان گیری به‌ره‌و کاڵ بوونه‌وه ده‌ڕوات
نه ڕێز ده‌مێنێت نه سۆز وخۆشه‌ویستی وه نه پیمان هه‌موو له سه‌ر بنه‌مایی پاره‌و ده‌سه‌ڵات کار ده‌کات.
ڕێڕه‌وی ژیان به‌ره‌و یاسای دارستان ده‌ڕوات ئه‌وه‌ی پیاده‌ی جیهان گیری بکات وه‌ك ئاژه‌ڵه له ناو جیهانهکیدا.
ڕۆشنبیری ته‌نها له ڕێگایی په‌یوه‌ندیه ئه‌لیکترۆنیه‌کانه‌وه ده‌بێت جه‌ختی کاردانه‌وی ئه‌و ڕۆشنبیریه په‌خش ده‌بێت که ووڵاتی گه‌وره‌یی پیشه‌سازی له که‌ناڵه‌کانی خۆیه‌وه په‌خشی ده‌کات واتا ڕۆشنبیری ئه‌مریکی بوونه به هه‌موو ماناکانیه‌وه ئه‌کات کۆنترۆڵی بیر‌و مێشكمان ده‌کرێت له‌م فه‌رهه‌نگه‌وه مۆنۆمپۆڵ ده‌کرین ئه‌و کات ئازایه‌تی سه‌ر به‌رزی شه‌ره‌ف مه‌ندایه‌تی ده‌بێته چیرۆکی به‌ر ئاگردان.
تێبینی:
جیهان گیری کارکردن نیه بۆ (ئومه‌میه‌ت) به‌ڵکو کار کردنه بۆ سه‌رمایه‌دارانی جیهان بوون به کاپیتالیزم و لیبراڵیه‌ت و هیچی تر.
به‌شی کۆتایی
به ئیسلام بوون یان به موسوڵمان بوون
گومانی تێدانیه هه‌موو به‌رنامه‌کانی ژیان هه‌وڵیان داوه بۆ به جیهانی بوون.
له‌ڕێگایی پیاده‌کردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه که مرۆڤ پیاده‌ی ده‌کات به گوێره‌ی ئه وههلو مه‌رجانه که ده‌ڕه‌خسێت له زه‌مینه‌ی کارکردن به خه‌ڵکیه‌وه.
به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام گهردونیهتی خۆی ده‌سپێنێت به‌سه‌ر هه‌موو تاکه‌کاندا.. بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌رو زیانێك وه ته‌وازنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ دادهڕێژت بێ ئه‌وه‌ی که تاکه که‌س و کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌رمه‌ند ببێت.
ئه‌م پیاده‌کردنه له ڕێگای قورئانی پیرۆز و ناردنی پێغه‌مبه‌ری (محمد) دروودو ستایش خوای لێبێت بۆ سازدانی زه‌مینه‌ی سیاسی ئابووری ...هه‌موو فه‌رهه نگه‌کانی تری ژیان .
چونکه مرۆڤه‌کان یه‌ک خودا ده‌پرستن و له‌یه‌ك تاکه به‌رنامه ژیانی خۆیان داده‌ڕێژن و له ڕووی به‌ندایه‌تی و داب و نه‌ریت و ڕۆشنبیری..هتد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوێنێته‌وه .
له‌ناو ئه‌م بیره‌دا سه‌لمێنراوه که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له ڕووی به‌ندایه‌تیه‌وه وه‌ك یه‌کن به‌ڵام له ڕووی کولتوری جل‌و به‌رگ جیاوازن له زه‌مینه‌ی پیادهکردنیشدا ئه‌م ڕاستیه سه‌لمێنراوه موسڵمانی مالیزی له‌گه‌ڵ موسڵمانێکی پاکستانیدا جیاوازن یان تورکێك له‌گه‌ڵ فارسێکدا ..هتد ئه‌مانه له فه‌رهه‌نگ و ژیاردا جیاوازن به‌ڵام له به‌ندایه‌تی دا وه‌ك یه‌کن
وه له ڕاستیدا خوای تاك و ته‌نها فێری کردوین که ده‌فه‌رمێت (وجعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا) واتا وا دروست کراون که جیاوازی نه‌ته‌وه بن بۆ فێر بوون له یه‌کتری ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ژیاری به‌رانبه‌ر.
له ڕووی ئابووریه‌وه نه سه‌رمایه‌دار ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست وه نه هیچ کارگه‌یه‌کی گه‌وه‌ری جیهانی ده‌توانێت خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر مرۆڤ دا‌و وه نه‌هیچ دامه‌زراوه‌کی تر به‌ڵکو هه‌موو بۆ خزمه‌ت کردنی مرۆڤه وه ناهێڵرێت که سه‌رمایه‌داری مۆنۆمپۆل چی دروست ببێت به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌ما (فقه)یانه هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له ناو جیهانی ئیسلامی‌دا خۆی ناگرێت.
بۆ لێکولینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌نه فقهی ئیسلامی ئاماژه‌ی به هه‌مووی کردوه.
من لێره‌وه داوا له موسڵمانی خامه به ده‌ست ده‌که‌م که هه‌ر یه‌کیان شاره‌زان له بواره‌کانی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا با له سه‌ر به جیهانی بوونی بنوسن. وه له داهاتویه‌کی نزیکدا به‌جیهانی بوونی ئیسلام باشتر شی ده‌که‌ینه‌وه زیاتر ته‌رخانم کردبوو بۆ باسی سیسته‌می نوێی جیهانی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌کان:
1- رونالد روبرتسو(العولمة النظریة الجتماعیة والثقافیة الکونیة) وه‌رگێرانی له‌لایان آحمد محمود، نورا آمین 1998
2-عاطف السید (الجات والعلم الثالث) 1999
3-السید یسن (الکونیة والاءصولیة ومابعد الحداثة) به‌رگی یه‌که‌م1995
4- جورج لودج (ادارة العولمة)
5- الدکتور عاطف السید (العولمة فی میزان الفکر) دراسة تحلیلیة 2000