05/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ پرێس،بهسهليقهيهكى باشى ڕۆژنامه‌نووسى و توانايه‌كى ماددى كه‌مه‌وه له‌كاردان
ده‌بێت له‌پاى ساڵێك ڕووماڵى به‌رده‌وام و هه‌واڵى گه‌رم و گرنگ، ده‌ستخۆشى و هه‌م پيرۆزبايى له‌ستافى سايتى بزاڤ پرێس بكه‌ين، ئه‌وان بهسهليقهيهكى باشى ڕۆژنامه‌نووسى و توانايه‌كى ماددى كه‌مه‌وه له‌كاردان، له‌پاڵ سهليقهو ده‌ركه رۆژنامهنووسييهكهياندا عه‌شقێكى باشيشيان بۆ كارهكهيان هه‌يه، ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بووى كێشه ماددييهكهى بۆ كردوونه‌ته‌وه، پێموايه ده‌يانه‌وێت بێلايه‌ن بن و ئه‌زموونى ساڵێكيشيان هه‌ر ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێت، به‌وپێيه‌ى كه‌به‌نده زۆرترين كاره رۆژنامهنووسييهكانم ده‌رباره‌ى ڕه‌وتى ئيسلامييه، بۆ من سايتى بزاڤ پرێس گرنگييهكى زۆرى هه‌يه، چونكه هه‌واڵ و بابه‌ت و پرسى ڕه‌وتى ئيسلامى پانتاييه‌كى باشى سايته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش يه‌كێكه لهتايبهتمهندييهكانى.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه بزاڤ پرێس زۆر هه‌نگاوى ماوه بيبڕێت، تابتوانێت له‌ناو ئه‌و پاشاگهردانييهى ميدياى كورديدا ببێته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ و متمانه پێكراوى هه‌واڵ و زانيارى، ڕه‌نگه پاراستنى ئه‌و گهرموگوڕييهى ساڵى يه‌كه‌مى كاركردنتان فاكته‌رێكى به‌هێزبێت بۆ فراوانبوونتان.
بزاڤ پرێس وه‌كو هه‌موو سايته‌كانى ديلى قه‌يرانى هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانى و ڕسته‌سازى و واتا سازى ههيهو هه‌م ديزاينى سايتهكهش جوان و سه‌رنج ڕاكێش نييهو له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغى و نه‌بوونى هارمۆنييهتى ڕه‌نگه‌كانى چاوى خوينهر زوو ماندوو ده‌كات
له‌گه‌ڵ ڕێزدا (سالار مه‌حمود) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى لڤين