05/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێگه‌ی " بزاڤ " له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا توانی پێناسی خۆی نیشانی خوێنه‌رانی بدات
پێگه‌ی " بزاڤ " له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا توانی پێناسی
خۆی نیشانی خوێنه‌رانی بدات ، ئه‌وه‌ی كه پایه‌كانی پێگه‌كه‌ی قایمتر كرد
فره ره‌نگیی فره مینبه‌ریی بزاڤه ، زۆرێك له پێگه‌كان زۆر به سانایی
خۆیان په‌راوێز و ته‌ریك ده‌خه‌ن و یه‌كڕه‌نگیی له نوسه‌ر و
خوێنه‌رانیاندا كاریان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و دواجار هیچ
كاریگه‌رییه‌كیان نابێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی میدیادا .
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بزاڤ زۆر جیاواز ده‌ركه‌وتووه و ئه‌و فره
ره‌نگییه ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌نگر و خوێنه‌ری بۆ په‌یدا كردووه ،
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم " فره ره‌نگیی " له فۆرم و له نێوه‌رۆكیشدا ، واته
هه‌موان نوسینیان تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه ، نووسینه‌كانیش له
سیاسه‌ته‌وه بگره تا ئابووریی و هزر و بابه‌تی فیقهی و یاسایی
گرتووه‌ته‌وه .
دڵنیام به‌م سه‌ره‌تا جوانه‌وه ده‌كرێ بزاڤ بكرێته مینبه‌رێكی زیندووی
سیاسه‌ت و فیكر و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ خوێنه‌ری كورد ، كه هیواخوازم
رۆژێك ببینین كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به ناچاریی مل بده‌ن به‌وه‌ی له
بزاڤه‌وه هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو
وه‌ربگرن .
ده‌بێ له‌م بۆنه‌یه‌شدا سوپاسی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانه‌ش بكه‌ین
كه له‌و پێگه‌یه‌دا كاریان كردووه و ماندوو بوون ، هیواخوازم پشوو درێژ
بن و به‌رده‌وام بن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بۆ لوتكه ، چونكه رێگاكه دوور و
درێژه و نه‌فه‌سی قووڵ و درێژی ده‌وێت .