به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ستاڤی سایتی بزاڤ ده‌كه‌م به
بۆنه‌ی ته‌واو كردنی ساڵێكی كار كردن و پێنانه ساڵی دووه‌می
ته‌مه‌نیه‌وه، سوپاسیش بۆ خاوه‌ن ئیمتیازه به‌ڕێزه‌كه‌ی كاك ماكوان
كه‌ریم كه له‌و ساڵوه‌گه‌ڕه‌دا ئێمه‌ی بیر كه‌وته‌وه‌و داوای راو سه‌رنجی
ده‌رباره‌ی سایته‌كه‌یان لێ كردین.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یگیری سایتی بزاڤ-م كردووه، هه‌ستم كردووه بزاڤێكی
رۆشنبیری و فیكری و مه‌عریفی به‌رپاكردووه‌و له گه‌ڵ رووداو و
وه‌رچه‌رخانه‌كانی رۆژدا ئه‌سپی خۆی تاوداوه، وه هه‌موو بواره‌كانی
سیاسی ،كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، فیكری ، ئیسلامیی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، دید و
بۆچوون و هه‌واڵ و نووچه‌ی جۆراو جۆری له خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش وای
كردووه- به‌رای به‌نده- كه خوێنه‌ری زۆر و ئاست و ئایدیا جیاواز به‌لای
خۆیدا كه‌مه‌ند كێش بكات.
گومان له‌وه‌دا نییه راگه‌یاندن له‌م رۆژگاره‌دا- به بینراو و بیسترا و
خوێنراو- له‌وانه‌ش راگه‌یاندنی ئه‌لیكتڕۆنی رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر
ده‌بینێ له نێو كۆمه‌ڵگا و له دروستكردنی رای گشتی دا، تا چه‌نده‌ش ئه‌و
ده‌زگاو كه‌ناڵه راگه‌یاندنه كه په‌یامه‌كانی خۆی ئاراسته ده‌كات بێ
لایه‌نتر و وردبین و بوێر و راستگۆ بێت، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریه‌كه‌ی به
باری ئیجابیدا زێتر ده‌بێت، بۆیه ده‌ڵێم پێویسته (بزاڤ) پارێزگاری له‌و
میسداقیه‌ته‌ی خۆی بكات كه تا ئیستا دارایه‌تی و به‌رده‌وام بێت له سه‌ر
گه‌یاندنی په‌یامی راستی راگه‌یاندن و زیاتر نیشاندانی بێ لایه‌نی و
سه‌ربه‌خۆیی و وه‌رگرتنی راو دید و بۆچوونی هه‌موو ره‌وت و لایه‌نه‌كان بێ
جیاوازی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی بكات.
پێشنیاریشم
ئه‌وه‌یه گرنگی زیاتر به هه‌واڵ و رووداوه ناوخۆییه‌كان بدرێت ، وه
بابه‌ت و پرس و مه‌سه‌له گرنگ و جێی بایه‌خه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به
تایبه‌ت گه‌نج و لاوان پتر لایان لێ بكرێته‌وه، به تایبه‌تیش له
بابه‌ته فیكرییه‌كانبه شێوه‌یه‌ك بتوانێت وه‌ڵامگۆی ئه‌و پرسیارانه بێت
كه له باره‌ی مێژووی ئیسلامیی، حوكمڕانی و سیسته‌می سیاسی ئیسلامیی،
ئیسلام و كورد و چاره‌سه‌ری ئیسلامیی.. ده‌وروژێنرێن.
جارێكی تر پیرۆزباییم قبوڵ بفه‌رموون، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان
بۆ ده‌خوازم، خوای گه‌وره ده‌ست به ته‌مه‌نتانه‌وه بگرێت بۆ خزمه‌تی
زیاتری په‌یامی خۆی و به‌نده‌كانی.
براتان/ د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی
خاوه‌ن ئیمتیازی سایتی (ئاینده)
هه‌ولێر
4/ 6/